رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
آبان ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« مهر   آذر »
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  

ناوەندی شانۆی شارەدارە مەزنی ئامەد (دیاربەکر) بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ڕادە و ئاستی کوالیتی شانۆنامەی کوردی و هەروەها هاندانی نوسەرانی گەنج و بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەدی هاتنی بەرهەمی نوێ و سەردەمیانە لە شانۆی کوردستاندا و بڵاو کردنەوەیان لە نێو چین و توێژەکانی گەلدا حەوتەمین فێستیوالی شانۆنامەی کوردی وەڕیدەخا. خەڵاتەکانی ئەو فێستیوالە بە ناوی نوسەری […]

ناوەندی شانۆی شارەدارە مەزنی ئامەد (دیاربەکر) بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ڕادە و ئاستی کوالیتی شانۆنامەی کوردی و هەروەها هاندانی نوسەرانی گەنج و بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەدی هاتنی بەرهەمی نوێ و سەردەمیانە لە شانۆی کوردستاندا و بڵاو کردنەوەیان لە نێو چین و توێژەکانی گەلدا حەوتەمین فێستیوالی شانۆنامەی کوردی وەڕیدەخا. خەڵاتەکانی ئەو فێستیوالە بە ناوی نوسەری کورد "عەبدوڕەحیم ڕەحمی حەکاری" کە یەکەم شانۆنامەی کوردی واتا "مەمی ئالان"ی نوسیوە پێشکەش بە هەڵبژاردەکان دەکرێ.
مەرجەکانی بەشداری:
١. بەشداربووان لە هەڵبژاردنی مژار ئازادن. شانۆنامەکان دەبێ بە پاڵپشتی ڕۆمان، کورتە چیرۆک، شیعر، بەیت، ڕوداوی ڕاستەقینە، مێژو و … هتد نوسرابێن.
٢. شانۆنامەکان دەبێ بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی نوسرابێن.
٣. شانۆنامەکان دەبێ لانی کەم ٣٠ هەزار کاراکتێر (پیت) و تایپ کراو بن. (٣٠ هەزار پیت تاەبەت بە رێنوسی لاتینیە)
٤. شانۆنامەی بەشدار دەبێ نوێ بێ و پێشکەش نەکرابێن و تا کاتی ڕاگەیاندنی ڕای لێژنە نەچنە سەر تەختی شانۆ.
٥. هەر بەشداربوو بۆی هەیە تەنیا بە یەک شانۆ نامە بەشداری فێستیوال بێ.
٦. شانۆنامەکان دەبێ تا ڕیکەوتی ٣١ مانگی ماڕسی ٢٠١٧ (١٢ خاکەلێوەی ١٣٩٦) بۆ ئمەیلی amedshano@gmail.com بە فۆڕماتی pdf ڕەوانە کرێن.
٧. هەربەشداربوو دەبێ دوو فایلی  pdf ڕەوانە بکا. یەکێکیان شانۆنامەکە و تەنیا ناوی بەرهەمەکەی لەسەر نوسرابێ و ناوی نوسەری لەسەر نەبێ. دووهەم فایلی ناسنامەی بەشداربوو ( ناو، پاشناو، ناوی شانۆنامەکەی، ئادرەێس، ژومارە تەلەفوون، کورتە CV)
٨. ناردنی بەرهەم بۆ فێستیوال بەواتای قەبووڵکردنی هەموو مەرجەکانی فێستیوال و هەروەها نوێ بوونی بەرهەمە و پێشکێش نەکردنی تا کۆتەیی فێستیوالە و ئەگەر پێچوانەی بۆ فێستیوال دەرکەوێ بەرهەمەکە لە کێبەرکێ دەردەخرێ.
لێژنە:
گۆران عەلی کەریم، کاوە شێخە، کەیوان فەهیمی، ئەلوان کۆچەر، شیلان ئالگوز
خەڵات:
خەڵاتە سەرەکی فێستیوال دەدرێ بە ٣ شانۆنامە کە بڕی ٣٠٠٠ لیری تورکیایە (ئێستا نیزیک ٣ میلیۆن تمەن)
شانۆنامە خەڵاتکراوەکان پاش هەڵسەنگاندن لەلایان لێژنەی تایبەتی ناوەندی شانۆی شارەداری مەزنی ئامەد لەلایان ناوەندی چاپەمەنی شارەداری چاپ دەکرێن.
کاتی ڕاگەیاندن:
ڕای لێژنەی فێستیوال حەوتەی هەوەڵی مانگی مەی ٢٠١٧ (١١ تا ١٦ی گوڵانی ١٣٩٦) ڕادەگەیەندرێ
ئادرەس و ژومارە تەلەفوونی ناوەندی شانۆی شارەداری مەزنی ئامەد:
Elazığ Cad. Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi Şehir Tiyatrosu Yenişehir/DİYARBAKIR
(Tel: +90.412. 223 49 42)

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: