رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • جمعه ۱ بهمن ۱۳۹۵
  • الجمعة ۲۱ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Friday 20 January
    Mahabad Cloudy
    -3(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.67(in)
    Visibility 3.0(mi)
    UV Index 2-Low
    Humidity 25.67(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • سه شنبه ۷ دی ۱۳۹۵ - ۲۰:۵۱
  • کد خبر : 2974
  • مشاهده : 27 بازدید
  • س.ت » وێنه‌گری
  • چاپ خبر : پێشانگای وێنه‌ی «ڕوانینی ته‌سک» له‌ سنه‌
له‌ گه‌له‌ری سووره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؛

پێشانگای وێنه‌ی «ڕوانینی ته‌سک» له‌ سنه‌

پێشانگایه‌کی وێنه‌ له‌ ژێر ناوی ڕوانینی ته‌سک له‌ گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، سامان عه‌باسی یه‌کێک له‌ وێنه‌گره‌ باشه‌کانی کوردستانه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ ٨ پێشانگای تاکه‌ که‌سی له‌ ناو خۆی ئێراندا به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌ زیاتر له‌ ٤٠ پێشانگای گرووپی وێنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداری کردووه‌.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ له‌ چه‌ندین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی و پارێزگایی هه‌ڵبژێردراوه‌ و ڕێزی لێگیراوه‌ و بێجگه‌ له‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ر و داوه‌ری زیاتر له‌ ١٠ فستیڤاڵی وێنه‌ له‌ ئێران بووه‌.
چاپی کۆمه‌ڵێک وێنه‌ له‌ گۆڤار و مێدیاکان و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مێژووی وێنه‌گری و وێنه‌گره مێژووییه‌کانی شاری سنه‌ و به‌ڕێوه‌ بردنی چه‌ندین وانه‌ی وێنه‌گری له‌ کاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ سنه‌ییه‌یه‌.
سامان عه‌باسی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر ئاماژه‌ی به‌ چالاکه‌ فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کانی خۆی دا و وتی: ئه‌م پێشانگایه‌ی ١٢ وێنه‌ی له‌ قه‌واره‌ی ٦٠*٤٠ تێدا نمایش کراوه‌ و به‌شی دووهه‌میشی بریتییه‌ له‌ ٨ وێنه‌ له‌ قه‌واره‌ی ٧٠*٥٠ نمایش کراون.
ئه‌و زیادی کرد: بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م پێشانگایه‌ کێشه‌ و گرفتی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ و هیوادارم جێگه‌ی سرنجی خه‌ڵک بێت.
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ڕۆژی ٥ بۆ ١١ی به‌رفرانبار و به‌یانیان کاتژمێر ١٠ بۆ ١٣ و ئێواران کاتژمێر ١٥:٣٠ بۆ ١٨:٣٠ له‌ هۆڵی گه‌لری سوره‌، له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
‎سەرچاوە: مێهر

 

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php