رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • جمعه ۱ بهمن ۱۳۹۵
  • الجمعة ۲۱ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Friday 20 January
    Mahabad Cloudy
    -3(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.67(in)
    Visibility 3.0(mi)
    UV Index 2-Low
    Humidity 25.67(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • دوشنبه ۲۲ آذر ۱۳۹۵ - ۱۴:۳۵
  • کد خبر : 2773
  • مشاهده : 38 بازدید
  • س.ت » سینه‌ما
  • چاپ خبر : کورته‌ فیلمی لانک له‌ ٣ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگیرا
دره‌وشانه‌وه‌ی سینه‌مای کوردی له‌ جیهان؛

کورته‌ فیلمی لانک له‌ ٣ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگیرا

کورته‌ فیلمی لانک له‌ ده‌رهێنانی زانیار لوتفی و به‌رهه‌مهێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له‌ سێ فستیڤاڵی گرنگی ئه‌مریکایی و ئۆستوڕاڵیایی وه‌رگیرا.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، فیلمی لانک له‌ به‌شی داوه‌ری شه‌شومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کالرتیپ که‌ هه‌ر ساڵ له‌ ئۆستوراڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت وه‌رگیراوه‌ و له‌گه‌ڵ فیلمه‌کانی دیکه‌ کێبه‌رکێ ده‌کات.

فستیڤاڵی کالرتیپ مانگی مه‌ی ٢٠١٧ له‌ ئۆستوراڵیا به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری جیهانی له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌م فیلمه‌ هه‌روه‌ها توانیه‌تی له‌ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵانی لۆسان جلێس به‌شداری بکات، ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری وڵاتانی جۆراجۆر به‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی منداڵان و میرمنداڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ مانگی دیسامبه‌ری ٢٠١٦ له‌ لۆسان جلێس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها کورته‌ فیلمی لانک له‌ فستیڤاڵی فیلمی فرێست کیدزی ئه‌مریکا که‌ مانگی فێڤرییه‌ی ٢٠١٧ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت وه‌رگیراوه‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ شاری نیومێکزیکۆ ئه‌نجام ده‌بێت.

زانیار لوتفی ماسته‌ری ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای هه‌یه‌ و تاکوو ئێسته‌ ٤ کورته‌ فیلمی به‌رهه‌م هێناوه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی ئێران و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ جیهاندا به‌ ده‌ست هێناوه‌.

سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php