رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۳ بهمن ۱۳۹۵
  • الأحد ۲۳ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 22 January
    Mahabad Light Snow Shower
    -2(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.58(in)
    Visibility 1.0(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity 25.58(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • پنج شنبه ۱۱ آذر ۱۳۹۵ - ۰۱:۲۵
  • کد خبر : 2479
  • مشاهده : 39 بازدید
  • س.ت » سینه‌ما
  • چاپ خبر : سێهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یوتوبۆری به‌ڕێوه‌ چوو
به‌ ئاماده‌ بوونی سینه‌ماکارانی ئێرانی؛

سێهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یوتوبۆری به‌ڕێوه‌ چوو

به‌ ئاماده‌ بوونی سینه‌ماکارانی ئێرانی و نمایش دانی فیلمی سینه‌مایی “عاشقه‌کان به‌ سه‌ر پێوه‌ ده‌مرن” سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی کوردی یوتوبۆری به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، به‌ ئاماده‌ بوونی دڵشاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی یوتوبۆری و "لاگی بیرۆک"، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی شاری یوتوبۆری سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵه‌که‌ ده‌ستی به‌ کار کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ یه‌که‌مین ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که‌ به‌ نمایش دانی فیلمی عاشقه‌کان به‌ پێوه‌ ده‌مرن ده‌ستی پێ کرد، ئه‌م فیلمه‌ له‌ لایه‌ن شارام مه‌سڵه‌خی ده‌رهێنه‌ری شاری سنه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و باشترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانیشی به‌ ده‌ست هێنابوو.

هه‌روه‌ها له‌م فێستیڤاڵه‌دا شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری ناسراوی کورد به‌شداری کرد و فیلمه‌کانی ئه‌ویش نمایش ده‌کرێت.

سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵه‌که‌ به‌ دروشـمی "سینه‌ما و ده‌لاقه‌یه‌کی ملی" ده‌ستی به‌ کار کرد. ڕۆژی دووهه‌م فیلمی وڵاتی ونبوو له‌ ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌ممه‌د نمایش کرا. به‌رپرسی هونهره‌ جوانه‌کانی وڵاتی سوێد سه‌باره‌ت به‌م فێستیڤاڵه‌ وتی: من په‌رۆشی سینه‌مای کوردیم و بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌کان و هونه‌رمه‌ندانی سوێد ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

لارگ بیژۆرک زیادی کرد: خۆم له‌ نزیکه‌وه‌ به‌شداری فێستیڤاڵی سینه‌مایی سلێمانیم کردووه‌ و لام وایه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد توان و لێهاتووی زۆر باشیان له‌ کاری فیلمسازیدا هه‌یه‌. هونه‌ر، به‌ تایبه‌ت سینه‌ما ڕۆڵێکی یه‌کجار زۆریان له‌ که‌م کردنه‌وه‌ ده‌مارگرژیدا هه‌یه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت له‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ باشترین شێوه‌ که‌ڵک ببه‌ین.

دڵشاد ئه‌حمه‌د به‌ڕیوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌که‌ش وتی: ڕه‌نگه‌ له‌م سه‌رده‌ ئاڵۆز و پڕ له‌ ناکۆکییه‌ زۆر ئه‌سته‌م بێت فیلم دروست کردن، به‌ڵام بۆچوونه‌ مرۆڤییه‌کان پێمان ده‌ڵێت که‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌م کاره‌ و هیوادار بین که‌ کاریگه‌ریمان به‌ سه‌ر جیهاندا ده‌بێت.

سێهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یوتوبۆری له‌ وڵاتی سوێد، له‌ نێوان  ڕۆژانی ۵ بۆ ۸ی سه‌رماوه‌ز و به‌ به‌شداری ئێران، تورکیا، سوێد و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

سەرچاوە: ئاژانسی مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php