به ڕاپۆرتی بینەر، جه‌لیل جه‌بباری به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: پڕۆژه‌ی چێ کردنی مۆزه خانه‌ی شاری بۆکان به تەرخان دانی ٧٢ ملیۆن تمه‌نه‌وه واژۆ کراوه و له ساڵی داهاتوودا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: گه‌ڵاڵه‌ی لێکدانه‌وه و چێ کردنی مۆزه خانه‌که چه‌ند ساڵێک ئیشی له‌سه‌ر ده‌کرێت و دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر بڕیار درا که ئه‌م مۆزه خانه‌یه چێ بکرێت.
جه‌بباری وتی: به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕه بودجه‌یه بۆ چێ کردنی مۆزه خانه‌که بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، شاره‌روانی بۆکان زه‌وییه‌کی به ڕووبه‌ری ١٥٠٠ مه‌تر بۆ ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ته‌رخان کردووه که ده‌که‌وێته باشترین شوێنی شاری بۆکان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئه‌م مۆزه خانه‌یه بریتیه له چه‌ند به‌ش، وه‌ک؛ هۆڵی کۆنینه ناسی، گه‌له‌ری کۆمه‌ڵ ناسی، هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان، کتێب خانه و هۆڵی به‌ڕێوه بردنی کۆنفڕانسه‌کان.
پارێزگای ئه‌زاربایجانی ڕؤژئاوا ١١ مۆزه خانه‌ی هه‌یه و ئه‌مه یه‌که‌م جاره که له بۆکان مۆزه خانه‌یه‌ک چێ بکرێت.
سەرچاوە: مێهر
مۆزەخانەیەکی گەورە لە بۆکان چێ دەکرێت
