به ڕاپۆرتی بینەر، کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی کراوه‌ته هه‌ورامی و کتێبه‌که له لایه‌ن کوروش ئه‌مینی ئیدیت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه له ١٥٠ لاپه‌ڕه و له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی ڕێباز له شاری مه‌ریوان له چاپ دراوه.
کاری وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه ٧٠ ڕۆژی خایاندووه و ئامانجی ئه‌م وه‌رگێڕه له چاپی ئه‌م کتێبه پاراستنی زاراوه‌ی هه‌ورامی و خزمه‌ت کردن به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی بووه.
له ئێستادا ئه‌م کتێبه له کتێب فرۆشییه‌کانی شاری هه‌ورامانی ته‌خت، مه‌ریوان و شاری پاوه له پارێزگای کرماشان ده‌ست ده‌که‌وێت.
شایانی باسه که کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له ساڵی ١٣٢٧ی کۆچی هه‌تاوی نووسراوه و بریتییه له ١٣ کورته چیرۆک که که‌سایه‌تی و ڕووداوه‌کانی ئه‌م چیرۆکانه به‌شێکن له چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگای ئێران.
شاری سه‌وڵاوا ده‌که‌وێته ٩٠ کیلۆمه‌تری شاری سنه له پارێزگای کوردستان و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی زۆر باشی بووه.
سەرچاوە: مێهر