رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۳ بهمن ۱۳۹۵
  • الأحد ۲۳ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 22 January
    Mahabad Light Snow Shower
    -2(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.58(in)
    Visibility 1.0(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity 25.58(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • یکشنبه ۱۴ آذر ۱۳۹۵ - ۱۴:۱۱
  • کد خبر : 2527
  • مشاهده : 35 بازدید
  • س.ت » میوزیک
  • چاپ خبر : دوو گۆرانی نوێ بڵاوده‌که‌مه‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی سنه‌یی له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می نوێ له‌وانه‌ گۆرانیه‌کی هه‌ورامی له‌ ڕۆژانی داهاتوو، هه‌واڵی دا.

بە ڕاپۆرتی بینەر، فوئاد پیشوا، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی خه‌ڵکی سنه‌ له‌ دیمانه‌یەک دا وتی: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا دوو گۆرانی نوێ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌و گۆرانیانه‌ به‌ زمانی هه‌ورامییه‌.

فوئاد پیشوا ڕایگه‌یاند که‌ زنجیره‌یه‌ک به‌رهه‌می نوێی کوردی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ دوو گۆرانیان به‌ ناوی «رميكس١ (ههورامان)» و «مه‌ڕۆ» ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند که‌ ئه‌و دوو گۆرانیه‌ ده‌نگیه‌ و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ نییه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینیدا دێته‌ بازار.

وتیشی: گۆرانی هه‌ورامان به‌رهه‌مێکه‌ تێکه‌ڵ کراو له‌ میلۆدی جیاوازی ناوچه‌ی کۆنی هه‌ورامان که‌ به‌ مۆسیقای ئه‌لکترۆنیک ده‌وترێته‌وه‌ و شیعر و میلۆدیه‌که‌ی له‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستان مامۆستا عوسمان هه‌ورامی وه‌رگیراوه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئامانجی خۆی له‌ گۆرانی وتن به‌ زمانی هه‌ورامی به‌وه‌ ڕاگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێت خزمه‌ت به‌ زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی بکات که‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگ و مێژوو و هونه‌ری کورده‌واریه‌.

 فوئاد پیشوا زیادی کرد: دانانی مۆسیقای به‌رهه‌مه‌کان کاری خۆیه‌تی و حامد پیرا به‌ نه‌رمه‌ نه‌ی، نیما په‌سه‌ندیده‌ به‌ گیتار ئه‌لکتریک، میلاد نامدار به‌ ویۆلون یارمه‌تی ده‌ده‌ن له‌و دوو به‌رهه‌مه‌دا.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گۆرانی «مه‌ڕۆ» وتی: شێعر، مۆسیقادانان و مێلۆدی گۆرانی مه‌ڕۆ له‌ ئه‌ستۆی خۆم بووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ فوئاد پیشوا ئه‌لبۆمێکی گۆرانی به‌ ناوی «یه‌ک» له‌ بازاڕدایه‌ و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی به‌ شێوه‌ی تاک تراکی له‌ ماڵپه‌ڕه‌ یاساییه‌کانی مۆسیقای ئێران بۆ لایه‌نگرانی بڵاوبکاته‌وه‌.

سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php