رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۷ خرداد ۱۳۹۶
  • الأحد ۲ رمضان ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 28 May
    Mahabad Fair
    24(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.54(in)
    Visibility 6.0(mi)
    UV Index 6-High
    Humidity 25.54(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
خرداد ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« اردیبهشت    
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
  • دوشنبه ۱۵ آذر ۱۳۹۵ - ۲۲:۴۸
  • کد خبر : 2545
  • مشاهده : 90 بازدید
  • س.ت » سینه‌ما
  • چاپ خبر : فەرهاد ئەسلانی ڕیکۆردێکی له‌ سینه‌مای ئێران بە دەست هێنا
به‌ وه‌رگرتنی سێ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی؛

فەرهاد ئەسلانی ڕیکۆردێکی له‌ سینه‌مای ئێران بە دەست هێنا

فه‌رهاد ئه‌سڵانی تاکوو ئێسته‌ له‌ فستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کان حه‌وت جار به‌ربژار کراوه‌ و ۳ جاریش باشترین خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ته‌نیا بۆ یه‌ک فیلم وه‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، فه‌رهاد ئه‌سڵانی ئه‌کته‌ری سینه‌ما خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی فستیڤاڵی گوای پێشه‌که‌ش کرا و به‌م خه‌ڵاته‌ ڕیکۆردێکی بێ وێنه‌ی له‌ سینه‌مای ئێراندا شکاند.

به‌ پێی ڕاپۆرتی کاناڵی تلێگرامی سینه‌مایی ئێران، فه‌رهاد ئه‌سڵانی به‌ ڕۆڵگێڕان له‌ فیلمی کچ توانی حه‌وت جار به‌ربژاری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو له‌ فستیڤاڵه‌ جیهانییه‌کان بێت. ئه‌سڵانی تاکوو ئێسته‌ به‌ هۆی ڕۆڵگێڕانی باوک له‌ فیلمی "کچ"له‌ فستیڤاڵه‌کانی فه‌جر، جه‌ژنی یانه‌ی سینه‌مایی، جه‌ژنی ڕخنه‌گه‌ران، ئاسیا پاسفیک، فستیڤاڵی مسکۆ، فستیڤاڵی باتۆمه‌ی و فستیڤاڵی گوا به‌ربژار کراوه‌ و له‌م ۷ خه‌ڵاته، ۳ خه‌ڵاتی وه‌ده‌ست هێناوه.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ که‌ ئه‌کته‌رێک له‌ سینه‌مای ئێراندا بۆ ڕۆڵگێڕان له‌ ته‌نیا یه‌ک فیلمدا ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵاتی وه‌رگرتبێت.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌کته‌ره‌کانی ئێران به‌ ناردنی په‌یامێک ئه‌م ڕیکۆرده‌ نوێیه‌ی له‌ فه‌رهاد ئه‌سڵانی پیرۆز کرد، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی باشترین خه‌ڵاتی ئه‌کته‌ری پیاوی فستیڤاڵی گوایان له‌ ئه‌سلانی پیرۆز کرد.

فه‌رهاد ئه‌سڵانی له‌ دایک بووی شاری بیجاره‌ و له‌ دوایین چالاکی سینه‌مایی خۆی له‌ فیلمی "کچ" له‌ ده‌رهێنانی ڕه‌زا میرکه‌ریمی ڕۆڵی گێڕا، فیلمه‌که‌ ڕه‌وایه‌تی کچێکه‌ که‌ به‌ بێ مۆڵه‌تی باوکی بۆ سه‌فه‌رێک ده‌چێته‌ تارانی پایته‌خت و له‌وێ چه‌ند پێشهاتێک به‌رۆکی ده‌گرێت و باوکی ناچار به‌ دوای دادا ده‌چێت.

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

  دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php