ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی کوردستان ٢٢ کورته فیلمی به‌رهه‌م هێنا
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ۲۲ فیلم به‌رهه‌م هاتووه.
بە پێی ڕاپۆرتی بینەر، سیروس سه‌نایی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ۲۲ فیلم له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه که ۱۸ فیلمیان په‌روه‌رده‌یی و ۳ فیلمیان کورته فیلم و یه‌ک فیلمیشی، فیلمێکی پڕۆفشناڵی ۱۲۰ خوله‌کییه.
ئه‌و ڕایگه‌یاند: به پێی به‌رنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان بڕیار وایه تاکوو کۆتایی ساڵ، ۸ کورته فیلمی دیکه‌ش به‌رهه‌م بێت که فیلم نامه‌کانی مۆڵه‌تیان بۆ وه‌رگیراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: تاکوو ئێسته زیاتر له ۱۰۰ ملیۆن تمه‌ن که‌ل و په‌لی سینه‌مایی پڕۆفشناڵیش له تارانه‌وه بۆمان نێردراوه و مانگی پێشوو ئه‌م که‌ل و په‌له پڕۆفشناڵانه‌مان وه‌ر گرت. ئێمه ئه‌مساڵ ده‌یه‌مین فستیڤاڵی فیلمی ناوچه‌یی ژیار له سنه به‌ڕێوه ده‌به‌ین و هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی له سنه‌ین، ئه‌م دوو ڕووداوه ده‌توانێت به باشی ئاستی سینه‌مایی کوردستانی ئێران به‌رز بکاته‌وه.
سه‌نایی سه‌باره‌ت به خولی ڕاهێنانی سینه‌مایی له سنه وتی: له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان بۆ ۶۰ که‌س خولی ڕاهێنانی سینه‌مایی به‌ڕێوه بردووه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ماوه‌ی ۳۰ ساڵه ئیش ده‌کات و لێهاتووی باشی له‌م بواره‌دا هه‌یه.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئه‌مساڵ ۲۸ فیلم له به‌شی کێبه‌رکێی سی و سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی کورته فیلمی ئێران به‌شداریان پێکرا که ۴ فیلمیان کوردی بوون و ئه‌مه‌ش به باشی نیشانی ده‌دات که سینه‌مای کوردی له چ ئاستێکی به‌رز و باش‌دا وه‌ستاوه.
شایانی باسه که له ساڵی ڕابردوودا ۸ کورته فیلمی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانیان به ده‌ست هێناوه.
نظرات