رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۳ بهمن ۱۳۹۵
  • الأحد ۲۳ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 22 January
    Mahabad Light Snow Shower
    -2(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.58(in)
    Visibility 1.0(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity 25.58(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • چهارشنبه ۱۷ آذر ۱۳۹۵ - ۱۶:۴۵
  • کد خبر : 2674
  • مشاهده : 24 بازدید
  • س.ت » سینه‌ما
  • چاپ خبر : خه‌ڵاتی تایبه‌تی فستیڤاڵی فیلمی فه‌ڕه‌نسا به‌ کوردێک به‌خشرا

فیلمی به‌ڵگه‌یی «A۱۵۷» له‌ ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور خه‌ڵاتی تایبه‌تی فستیاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit) فه‌ڕانسای پێ به‌خشرا.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، فیلمی به‌ڵگه‌یی «A١٥٧» له‌ ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور خه‌ڵاتی تایبه‌تی چوارده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit)  فه‌ڕانسای پێ به‌خشرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ لێژنه‌ی داوه‌ری فستیڤاڵه‌که‌ له‌مباره‌وه‌ نووسی: ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ هۆی گێڕانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و بێ وێنه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌م و شه‌ڕ به‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ئێرانییه‌ ده‌به‌خشرێت.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا هاتووه‌: ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌یه‌ هه‌وڵێکی بێ وێنه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕ به‌ بێ ئه‌وه‌ی خودی شه‌ڕ نمایش بکات، بباته‌ ژێر پرسایه‌وه‌ و ئه‌م کاره‌ساتانه‌ش له‌ زمانی سێ کچی میرمنداڵی سته‌ملێکراو به‌ باشی نمایش ده‌دات.

شایانی باسه‌ که‌ فیلمی به‌ڵگه‌یی «A١٥٧» له‌ ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پور له‌ لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئێرانه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی وه‌ده‌ست هێناوه‌. ئه‌م فیلمه‌ ڕه‌وایه‌تی سێ کچه‌ میرمنداڵی ئێزدییه‌ که‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ست درێژی کراوه‌ته‌ سه‌ریان و ئێسته‌ له‌ که‌مپێکدا ماتڵی ئه‌وه‌ن که‌ منداڵه‌کانیان له‌ دایک بێت و نازانن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ چی بکه‌ن و چۆن بابه‌ته‌که‌ قبووڵ بکه‌ن.

فستیڤاڵی فیلمی سینیه‌ز دو نۆێتی (Signes de Nuit) له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ٤ بۆ ١٤ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه‌ چوو.

سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php