رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۸ اسفند ۱۳۹۵
  • الأحد ۲۹ جماد أول ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 26 February
    Mahabad Fair
    -2(°C)
    Wind 4(mph)
    Pressure 25.68(in)
    Visibility 6.0(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity 25.68(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
اسفند ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« بهمن    
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
2829  
  • پنج شنبه ۱۸ آذر ۱۳۹۵ - ۰۱:۳۳
  • کد خبر : 2692
  • مشاهده : 40 بازدید
  • س.ت » شانۆ
  • چاپ خبر : شانۆی کوردستان تەنیا چەند گەزی کفن پێویسته

حەمیدڕەزا نه‌عیمی، ئه‌ندامی لێژنەی سەرپەرشتیاری (هیئت امنا) ماڵی شانۆی ئێران، وەک بەرێوەبەڕی لێژنەی ناوبژ بکەرانی بیست و حەوتەمین فێستیواڵی شانۆی پارێزگای کوردستان، ڕەخنەی له شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیواڵه‌ گرت و وتی: شانۆی کوردستان ته‌نیا چەن گەزی کفن پێویسته.


به پێی هەوالنێری بینەر، حەمیدڕەزا نەعیمی له دوایین ڕۆژی بەڕیوەچونی فێستیواڵەکه‌دا که له بنکەی کلتوور و هونەری (مجتمع فرهنگی) فەجری سنه پێشکەش کرا، ڕەخنەی تووندی لە بانگەشە و پڕوپاگەندەی لاوازی ئەم فێستیواڵە گرت و وتی: بەداخەوە هیچ هەواڵێک له  ڕاگەیاندن و بانگهێشت کردن له خەڵک بۆ بەشداری لەم کارەساتە کولتووری هونەریه‌، هەتا بەڕێوەچونی ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا که گەورەکانی شانۆی به مه‌به‌ستی پەیڤین و ئاراسته‌کردنی زانست و ئازموونەکانیان به لاوەکان و هەرزەکارەکان لەو خوله‌ی فێستیواڵه‌کەدا نەبینرا به‌داخەوە. و ئەم فێستیواڵه به‌ داخێکی گەورەوە و غەریبیەوە کۆتایی پێ هات.
لە تەواوەتی بەیاننامەکانی فێستیواڵه‌کانی هونەری چاوەکان له هونەرمەندان بیرۆک‌‌و هزریانه. بەڵام؛ لەم فێستیواڵه‌دا قسەی مە بۆ بەرپرسانه.
شتێکی که له بيڕیوەچوونی ئەم خوله له فێستیواڵ بۆ ئێمه دەرکەوت ئەوەیه شانۆی کوردستان چەند گەزی کفن پێویسته و سەرەخۆشی له خۆمان دەکه‌م بۆ ئەم کارەساته هەم به خۆمان، هەم بەرپرسان.
کاتێ ته‌نیا ساڵۆنه تایبه‌تیه‌که‌ی ئەم شارە بۆ پێشاندانە گشتییه‌کان دەدرێ به به‌شی تایبەتی و هونەرمه‌ندان دەبێ بۆ کەلک وەرگرتن له سالۆن دەبێ پارە بدەن، ئه‌مه به واتای ئەوەیه که دەوڵەتی تەدبیر و هومێد به ڕێ کوورک گەیشتووە.
بەپێی ئیزنی کام بنە‌‌ما و یاسایه ماڵی دەوڵه‌ت به کرێ دەدرێ؟
ئەو کارە زوڵم و زۆریه به گەلی کلتوور و هونەر، وێنەی ئەم کارە که مێژووی وڵاتەکەمان نەبینراوە و شایانی کۆمه‌لگەی مه نییه.
گومان دەوەدا نیه کەس ناتوانێ تاوانبارمان بکات به درۆزنایەتی چونکه ئێمه هەمووکات گۆڕەپانی هەڵسووڕانی خۆمان نواندووە.
بەرپرسانی ناوەندە هونەرە نماییشیه‌کان کۆبوونەوەیەک دەگەڵ هونەرمه‌ندانی پارێزگا بۆ ئاگادار کردنه‌وەیان لەم کارەسانه پێک بێنن.
کۆشکی خاکه‌لێوەی سنه که بەکرێ دەدرێ دیسان بگەڕیندرێتەوە تاکوو هونەرمەندان به‌بێ تەرخان کردنی پارە کەلکی لێ وەرگرن.
پێشاندانی گشتی شانۆ له ڕیزەکانی هەوەڵی بەرنامه‌کانی ئیرشاد و بنکه ی هونەره نماییشیه‌کان پارێزگا دانرێ و له بەرەی یەک و دوو سێهەم شانۆی پارێزگا ڕێز بگیرێ.
گومانیش دەوەدا نیه که ماڵی شانۆی هونەرمەندان هەر دووشەممه‌ی ئەم حەوتەیه بەرامبەر بەو کارەی کۆشکی بنکه دەوڵەتیه‌کان به به‌شی تایبەتی و پەسەند کردنی بۆ هونەرمەندان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە بەیاننامه‌ی خۆی دەداتە دەر. 
سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

«مه‌قبەرەی شوعه‌رای مه‌هاباد» و کێشەی ناشتنی ناوداران

مەرگ ڕاستترین ڕوداوی ژیانی مرۆڤە و هەنگاوی کۆتاوی ئەو پێواژۆیەیە. ئاوێتەی ئەو راستیە لەگەڵ نادیاری روداوەکانی پاش ئەو، مەرگی کردۆتە ڕاستێکی مەترسیدار و پڕ لە شارۆ. مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی ململانەی لەگەڵ مەرگ بۆ ناسین و تێگەشتنی کردووە. سروشتی پڕ لە سڕ و نهێنی مەرگ بۆتە هۆی بە پیرۆز یا پیس زانیینی لەلایان مرۆڤەوە. بە درێژایی مێژوو گەلان ڕێ و ڕەسمی جۆراوجۆریان بۆ ناشتن، لە ناوبردن و شاردنەوەی مردوەکانیان هەبووە.  ئەوەش پێویستی ئینسان بۆ بەدیهێنانی واتا و خوێندنەوەیەک لە جیهان و ڕوداوەکانی پاش مەرگ و دەرخستنی لەو شوێنە کە مردووەکانی لێ دادەنێ دەردەخا. ئامادە کردنی تەرمی مردوو بۆ جیهانێکی تر لە کۆنترین شارستانیەتەکانەوە باو بووە و چۆنیەتی و جۆری ڕازاندنەوە و ئامادەکردنەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبووە لەگەڵ بیر و بۆچوون دەربارەی مەرگ. لە زۆربەی مەزهەب و ئایینە کۆنەکاندا مەرگ کۆتایی ژیان نەبووە و بە دەرباز بوون بۆ قۆناغێکی تر لێکدراوەتەوە و لە ڕاستیدا لە دینە ئاسمانیەکانیشدا قۆناغی پاش مەرگ جیهانی هەرمان و گرینگتر لە قۆناغی بەر لە مردنە و قۆناغی سەرەتایی، واتا ژیانی سەر زەوی دەستپێکێکە بۆ قۆناغە گرینگەکە و گرینگی ژیان لە خۆ ئامادە کردن بۆ ژیانی پاش مەرگ لێکدەدرێتەوە. هەر ئەو خوێندنەوەیە وای کردووە کە شوێنی شاردنەوەی مردووەکان بە شوێنی پیرۆز بناسرێ و گۆرستان وەک بەشێکی بەردەوام لە پێکهاتەی شاردا خۆ بنوێنی و بۆ کەونەناسان هێمایەکی هەمیشەیی لە نیشتەجێ بوونی ئینسان بووە. مەرگ جیا لەئەوەی واتا و پێکهاتەی ژیانی خستۆتە ژێر سێبەری خۆی کاریگەری زۆری لەسەر ئاواکاری (معماری) هەبووە، بە بۆچونی هاوارد کالوین Howard Colvin (لێزان و مێژونوسی ئاواکاری)، مەرگ سەرەتای ئاواکاری لە ڕۆژئاواش بووە. ئاوێتە بونی کلتوری کەونارا و مۆدێرن لە زۆربەی شوێنەکانی شاردنەوەی مردوەکان، هەروەها بە پیرۆز زانینی مردووەکان و باوەڕ بە پرەنسیبی هەرمان لە پاش مەرگ، چ لە بیروباوەڕی کۆندا و چ لە بیر و باوەڕی مۆدێڕندا خاڵی نیزیکی بڕواکان دەربارەی مەرگن و گۆڕستان ئێستاش شوێنی پیرۆزی پێکهاتەی شارە. بە پیرۆز زانینی گۆڕستان دوو هۆی لەمێژینەی هەیە، ترس لە مەرگ و بەو پێیە ترس لە مردووەکان و هەروەها نادیاربوونی جیهانی پاش مەرگ. ترس لە مەرگ و مردووەکان و هەروەها ئاواتەخوازی بۆ ژیانی هەرمان بە یەک ڕادە لای مرۆڤ گرینگ بوون و هەن. کۆنترین نوسراوەکان و چیرۆکەکان باس لە مەرگ و ژیانی هەرمان دەکەن، گیلگەمێش بۆ دۆزینەوەی هەرمانی سەفەرێکی ئۆدیسەیی دەستپێدەکا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە مەرگە کە چاوەڕوانیەتی. هەروەک باسکرا چاوخوشاندنێک بەسەر کلتورە کۆنەکان ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە مەرگ کاریگەری لەسەر بەدیهاتن و گەشەی ئاواکاری هەبووە. پیرامیدەکانی میسر (اهرام ثلاثه)، پەرەستگە کۆنەکان، نێکرۆپۆلیسی ئەترۆیایەکان(شاری مردوەکان)، گۆڕی عیلامی چۆغازەنبیل، گۆڕئەشکەوتەکانی ماد و هەخامەنێشیەکان، گۆڕە پڕشکۆکانی ئیسلامی و ... هتد بینای یادەوەری ئینسانە مردوەکانن، واتا ئەو کەسانەی جیهانی پاش مەرگیان بینیوە. ئەو چەشنە بینا و هێمایانە بۆ مردووەکان ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر بیرو باوەڕی مەزهەبی نەتەوەکان و ڕادەی بە پیرۆززانینی هەندێک لە مردووەکان لای زۆرینەی جەماوەر. لە ساڵانی سەرەتایی ئیسلامدا بارەگا و بینا و هێما بۆ مردووەکان باو نەبووە و جەماوەری موسوڵمان بە پەیرەوی کردنی پێغەمبەرەکەیان ڕێ و ڕەسمی دوور و درێژ و تایبەتیان بۆ شین لە سەر مردووەکان و ڕازاندنەوەی قەبرەکانیان نەبووە. بەڵام زۆر زوو ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php