خه‌ڵاتی زێڕینی فستیڤاڵی فدراسیۆنی وێنه‌گرانی جیهان به جه‌مشید فه‌رجوه‌ند، هونه‌رمه‌ند و وێنه‌گری بیجاڕی به‌خشرا.
به ڕاپۆرتی بینەر، جه‌مشید فه‌رجوه‌ند له فستیڤاڵی ساڵانه‌ی فدراسیۆنی وێنه‌گرانی جیهان به پێنج به‌رهه‌مه‌وه به‌شداری کردبوو، ئه‌و توانی خه‌ڵاتی زێڕینی ئه‌م فستیڤاڵه مسۆگر بکات و ناوی خۆی بباته ڕیزی وێنه‌گره جیهانییه‌کان.
ئه‌م فستیڤاڵه ئه‌مساڵ به به‌شداری یه‌ک هه‌زار و ۹۵۸ وێنه‌گر له ۷۸ وڵاتی جیهانه‌وه به‌ڕێوه چوو، له به‌شی کێبه‌رکێدا زیاتر له ۲۲ هه‌زار و ۹۵۰ وێنه به‌شداریان کرد بوو.
جه‌مشید فه‌رجوه‌ند ده‌رچووی به‌شی وێنگری له زانکۆی هونه‌ری تارانه و تاکوو ئێسته به سه‌دان خه‌ڵات و پله‌ی جیهانی به ده‌ست هێناوه.
فستیڤاڵی ساڵانه‌ی فدراسیۆنی جیهانی وێنه‌گره‌کان له لایه‌ن دوکتور وان دی ویجر (DR. M. Van de Wijer)ی بلژیکیایی له ساڵی ۱۹۴۶ی زاینی دامه‌زراوه و هه‌ر ساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و وێنه‌گرانی باشی جیهان ده‌ست نیشان ده‌کات.
ئه‌م فدراسیۆنه له لایه‌ن یۆنیسکۆشه‌وه به فه‌رمی دانی به‌سه‌ردا نراوه.
سەرچاوە: مێهر
نظرات