
فیلمی بەڵگەوەری دڕێژی «دەنگی بێدەنگی» بە دەرهێنەری «پەناەبەرخودای ڕەزایی» لە هەوەڵین چوونە سەر پەردەی خۆی لە سێ بەشی کێبەرکێی نەتەوەیی، کێبەرکێی نێونەتەوەیی و کێبەرکێی شەهید ئاوینیی مێهرەگانی نێونەتەویی سینەما حەقیقەت نیشان دەدرێت.
بە ڕاپۆرتی بینەر و بە ڕاگوێزتن لە بۆرنا، فیلمی بەڵگەداری دڕێژی «دەنگی بێدەنگی» بە دەرهێنەری «پەناەبەرخودای ڕەزایی» باسێکی ڕاچڵەکێنەری وێنەگرانی ئێرانی لە هۆڤەبەرەکانی شەڕ، بۆمبەکانیژکیمیایی و … لە هەوەڵین پەردەلادانی خۆی لە سێ بەشی کێبەرکێی نەتەویی،کێبەرکێی نێونەتەوەیی و کێبەرکێی شەهید ئاوینی لە دوو کاتی جیاواز بۆ نموونە؛ لە کاژێری ١٩:٣٠ی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ئەوساڵ لە هۆڵی ژمارە ٤ی پەردیسی سینەمایی چارسوو و هەروەها لە کاژێری ١٥:٣٠ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز ئەوساڵ لە هۆڵی ژمارە ١ی پەردیسی سینمایی چارسووی شاری تاران لە دەهەمین خوولی فێستیوالی نێونەتەوەیی فیلمی بەڵگەداری ئێران «سینەما حەقیقەت» بۆ دیتن دەچتە سەر پەردە .
«پەناەبەرخودا ڕەزایی» کە تاکوو ئێستا لە نیزیکی ١٣٠ فێستیوالی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بەشداری کردووە و چەن خەڵاتی بایەخداری بۆ سینەمای ئێران وەدەست هێناوە؛ لەبارەی شێوەی کارکردنی لە فیلمی بەڵگەداری «دەنگی بێدەنگی» با ڕوانگەیەکی مرۆڤانە لە کێشەکانی هەمیشەیی من بوو و لە دەستپێکردنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە تا دوایی هاتنی فیلم هەڵگرتنەوە لە ڕۆژئاوا و باشووری ئێران، عێراق و قۆناغەکانی دوای سازبوونی، سەرجەم ٣ ساڵی کات خایاند.
ژێربەنای قۆناغەکانی سەرەتایی لێکۆڵینەوە، لە بەڵگە و لێکۆڵینەوەکانی پەرتووکخانە و گۆڕەپانی دەستی پێکرد و لە درێژەیدا، بە دیتنی وێنەگەل و کورتەفیلمی کەمتر دیتراوی شەڕ، هەنگاوەکانی سەرەتایی لێکۆڵینەوەمان هەڵێناوە.
بەڕێزیان لەبارەی قۆناغەکان و شوێنەکانی فیلم هەڵگرتنەوەی فیلمی «دەنگی بێدەنگی» هەروەتر وتی:
فیلم هەڵگرتنەوەی ئەو فیلمە لە وەرزەکانی جۆراوجۆری ساڵەکانی ٩٤ و ٩٥ لە ڕۆژئاوا و باشووری ئێران و هەروەها هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن «مێهدی ڕەزایی» بەڕێوەچووە و لە وێنەگەلی دووبارە سازکراو و ئەوڕۆیی ، هەموو حەول و تێکۆشانی خۆمان داوە تا کارەکە کارێکی باوەرپێکراو و بەڵگەدار بێت.
ڕەزایی لەبارەی تۆمار کردنی فیلمی بەڵگەدار و دڕێژی «دەنگی بێدەنگی» وتی: تۆمارکردنی ئەو فیلمە، بە دەستی «کامڕانی جاهدی» بەڕێوە چوو و نیزیک یەک ساڵی خایاند؛ ئەو تۆمارکارە، با بەشێکی زۆر سەرسووڕهێنەری ڕاش بە چەندجۆر دوربینی فیلم هەڵگر و وێنەگەلی ئەوڕۆیی، پاشکەوتکراو، وێنەی دیکە و … رووبەروو بووە تا «دەنگی بێدەنگی» تۆمار کات.
دەرهێنەری فیلمی «دەنگی بێدەنگی» لەمەڕ قۆناغەکانی فەننی ئەو فیلمە بەڵگەوەرە دڕێژە وتی:
دانانی دەنگی ئەو فیلمە بە دەست «ئاڕەش قاسمی» کراوە و بەڕێزیان بە کارێکی ڕێک و پێک باندی دەنگی «دەنگی بێدەنگی» کارێکی جێی تێفکرین و قووڵی هێناوەتە ئاراوە و «ئیحسان واسقی»ش هەروەتر لە قۆناغی چاکسازی ڕەنگ و ڕووناکی، یارمەتییەکی یەکجار باشی بۆ یەکدەست بوونی چوارچێوەی دیدەنی ئەو فیلمە پێداوین.
کارگێڕانی فیلمی بەڵگەوەری دڕێژی «دەنگی بێدەنگی» بریتین لە: لێکۆلەر و دەرهێنەر: پەناەبەرخودا ڕەزایی، فیلم هەڵگر: مێهدی ڕەزایی، تۆمارکردن: کامڕان جاهدی، دانان و داڕشتنی دەنگ: ئاڕەش قاسمی، دەنگ هەڵگر: عەلیڕەزا محەممەدی، چاکسازی ڕەنگ و ڕووناکی: ئێحسان واسقی، ڕاوێژکاری مێدیایی: مەنسوور جیهانی، کارگێڕ: پەناەبەرخودای ڕەزایی، بەرهەم هێنەر: ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای بەڵگەدار و ئەزموونی.
نظرات