هەرئەنجوومەنێکی ئەدبی لە هەر گۆشەیەک لەم جوغرافیایەدا، هاوکات لەگەڵ ئەویکە ڕەسالەتێکی ئەدەبی و هونەری لە ئاست لۆکاڵی و جیهانیدا لە ئەستۆدایە و دەبێ هەڵگری پوتانسیەلی بازتولیدی ئەدەبیات و هونەر بێت و فەزایەکی جیاواز و کراوە بڕەخسێنێت ، بۆ پەروەردەی خوێنەری چالاک و جیدی ، هاوکات ڕۆڵێکی گرینگی بێت بۆ ناساندنی هونەر وئەدبیاتی جیدی.
گرینگتر لەوەیکە ئێستا بە نسبەت فەزای ئەنجوومەنێکی ئەدبی؛ ئاماژەم پێدائەوەیە چ کەسانێک و بە چ ئاسۆیەکی فکرییەوە دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرینگیان ببێ بۆ ئەنجوومەن.
ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە دەیەی حەفتاکان و هەشتاکاندا وەک ئەنجومەنێکی ئەکتیڤ لە بەستێنی ئەدەب و هونەردا ناوەندێکی کاریگەر و کارتێکەر بووە لە سەر هزر و فکری زۆربەی نووسەران و شاعیران، بە داخەوە لە ئێستادا بۆتە ناوەندێک بۆ بازتولیدی ئەدەبیاتی خانقایی و پوپۆلیستیانە و لە هەوڵی داهێنانەوەی ئەدەبیاتێکی پەسا کلاسیکی کدخدامنشانەدایە،
کارنامەی چالاکیەکانی ئەم خولەی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان لە چەشنی (همایش علامە ملاعبدالکریم مدرس-کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی "کرامت انسانی"بەرهەمی،مامۆستا سەیید عەلی خالدی-بەڕێوەچوونی تەدریسی پۆلی گولستان-جەژنی کۆتایی پۆلی گلستان-دەعوەت لە یەکێتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان ( یمامە) بە بۆنەی ۲۷ەمین ساڵوگەڕی ئەنجوومەنی ئەدەبی، دەرخەری ئەو دۆخە قەیرانەیە کە ئەمڕۆ ئەنجومەن ئەدەبی تووشی بووە و بە ئاگاییەوە بێت یان بێ ئاگایانە بێت، بەڕێوەبەرانی ئەنجومەن هەوڵدەدەن ئەدەبیاتێکی پۆپولیستیانە و کدخدامنشانە و پەساکلاسیکی بکەن بە ئاڵترناتیوی ئەدەبیاتی مودێڕن و ئاوانگارد،
ئەمە بەشێکی بەرچاو بوو لە چالاکییەکانی ئێستای دەستەی بەڕێوەبەری "ئەنجوومەنی کەتخودایان و ریش سفیدان"
لەواقێعدا ئەم وەزعییەتە سیالەشکەر بازییەهیچ کە کاری ئەدبیات و هونەر ناکات بەڵکوو هەوڵدەدا فەزایەکی پۆپولیستیانە بە نیسبەت ئەدەب و هونەرەوە بخولقێنێ جیاوازیی و سنوورەکانی نێوان ئەدەبیاتی کدخدامنشانە و ئەدەبی ئاوانگارد بسڕێتەوە و وزە و پوتانسیەلی ئەوانەش تازە هاتوونەتە نێو بەستێنی ئەدەب و هونەرەوە لە نێو بەرێت.
هێمن ڕەحیمی