بینه‌ر

پێشانگای کتێبی نووسەرانی بۆکانی کرایەوە

دووشەمبە ، بیست و حەوتی سەرماوەز ، سەر لە بەیانی ، بە بۆنەی ڕۆژی لێکۆڵێنەوە ( پژوهش )  لە هۆڵی ئامفی تەئاتری زانکۆی ئازادی بۆکان
  پێشانگای کتێبی نووسەرانی بۆکانی ، بە بەشداری بەریزان ، بەڕێوبەرانی دانشگا ئازاد ، دوکتور زیایی ، ئوستاد ڕەشیدی ، ئوستاد رەسوول دەشت و نووسەر و توێژەری ناودار ،دوکتور مستەفا ئێلخانیزادە ، سارا سادق زادە نووسەر و ڕاهێنەر و خویندکارانی خوێنگرمی زانکۆی ئازادی بۆکان کرایەوە.
هەروەها هەر لە پاش نیوەڕۆ ، کۆرێکی شێعر لە ژێر ناوی شیوەنی بەفر ، بە بەشداری ماموستای شێعر و هەڵبەست ، کاک ئەمین گەردیگلانی و ئوستادان و خوێندکارانی ئەدیب و ئەدەب دۆستی ئەم زانکۆیە بە چڕ وپڕی بەڕێوە چوو .

Exit mobile version