بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، "کافە کلاسیک مەریوان" لە درێژەی زنجیرە کۆڕەکە ئەدەبیەکانیدا سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ ی سەرماوەز کاتژمێر ۴ و نیوی ئێوارە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی بۆ شاعیر و نووسەری نوێخوازی هاوچەرخ " کەماڵ ئەمینی" ( شەنگالی) ساز کرد. کۆڕەکە بە بەشداری شاعیران و نووسەرانی مەریوان و هۆگرانی شیعر و ئەدەب بە ڕێژەیەکی بەرچاو، بە کۆڕگێڕی نووسەر و شاعیر ، " حەمەی کەریمی" دەستی پێکرد، سەرەتا کۆڕگێڕ کورتە باسێکی گشتی دەربارەی [ شیعر و ئەدەبیات و کاربردی زمانی شیعر لە گێڕانەوەی کارەساتدا بە ئاوڕدانەوە و ئیرجاع به شیعرەکانی ” چارەکێ بۆنسیان” کاری تازە چاپکراوی شاعیر. پێشکەش کرد. دواتر لە لایەن شاعیرەوە چەند شیعر لە هەردوو کتێبی تازە چاپکراوی” چارەکێ بۆ نسیان و ئەسپایی کەوتن” [ وەرزی نیلوفەر، وەرزی کەوتن بە پێوەری با، خەمۆک بە جاڕی زماندا گوم] ئەو شیعرانە بوون کە شاعیری نوێخواز " کەماڵ شەنگالی" لە نیو کاژێردا بە خوێندەوەیان چێژێکی تایبەتی بەخشی بە بەشداربووانی کۆڕ، دوابەدوای خوێندنەوەی شیعرەکان، لە لایەن نووسەری گەنج " هێمن ڕەحیمی" وتارێکی کورت سەبارەت بە کتێبی " چارەکێ بۆ نسیان" کاری نوێی شاعیر خوێندرایەوە، دەرئەنجام کۆڕەکە بە دەسخۆشی و سپاسی فراوانی شاعیر " کەماڵ شەنگالی" لە هەردوو شاعیر و بەڕێوەبەری کافە کلاسیک، " بێهزاد کوردستانی و دانا مەنووچەهری" کاژێر ۶ ئێوارە کۆتایی پێهات
” ئێوارە کۆڕێکی پاییزی بۆ کەماڵ شەنگالی
