دەف و شێوەی دەف ژەنی لە پارێزگای کوردستان چووە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییە مەعنەویەکانی وڵاتی ئێران.
بە ڕاپۆرتی بینەر لە گێڕانەوە لە مێهر، بەرپرسی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستیەکان و گەشتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیەک کە لە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٩٥ لە ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی وڵات و بە ئامادە بوونی موحەمەد حەسەن تالبیان جێگری میراتی فەرهەنگی وڵات، فەرهاد نەزەری بەرپرسی گشتی تۆماری ئاسەواری ڕێکخراوەکە و چەند مامۆستا و دەنگدەری میراتی فەرهەنگی وڵات و نوێنەرانی ١٠ پارێزگا و هەروەها مامۆستایان و گەورەکانی بواری فەرهەنگ و هونەری کوردستان لەوانە دوکتۆر موختار هاشمی، دوکتۆر حەمید ئەردەڵان و دوکتۆر مەجید شاوەیسی؛ دەف و دەفژەنیی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا.
سەید موحسن عەلەوی بە ئاماژە نبە ئەو کارە پڕ بایەخە لە بواری تۆماری ئاسەواری مەعنەوی لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییدا وتی: کوردستان لە ڕابردووی دوورەوە تا ئێستا وەکوو یەکێک ۆلە پارێزگا و ناوچە بەنرخەکانی لە بواری دروست کردن و دەف ژەنیەوە هاتووەتە ئەژمار هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆش ئەو ئامێرە عیرفانیە لە نێوان خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەرزش و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە.
بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان لە درێژەدا وتی: سنە شوێنی سەرەکی دەف ژەنی لە وڵات و تەنانەت لە تەواوی جیهانە. هیوادارین بە ئەم کارەوە گەشە و پەرەپێدانی شێوەی دەف ژەنی و دروست کردنیشی لە کوردستاندا گرینگایەتی زیاتری پێ بدرێت.
نظرات