رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • جمعه ۱ بهمن ۱۳۹۵
  • الجمعة ۲۱ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Friday 20 January
    Mahabad Cloudy
    -3(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.67(in)
    Visibility 3.0(mi)
    UV Index 2-Low
    Humidity 25.67(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
  • پنج شنبه ۱۸ آذر ۱۳۹۵ - ۱۴:۰۹
  • کد خبر : 2716
  • مشاهده : 46 بازدید
  • ئەدەب » س.ت
  • چاپ خبر : ٢ کتێبی منداڵان به‌ زمانی هه‌ورامی بڵاو کرایه‌وه‌

دوو کتێبی منداڵان به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی له‌ شاری مه‌ریوان ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کوردی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، نووسه‌رێکی هه‌ورامانی دوو کتێبی منداڵانی به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی له‌ شاری مه‌ریوان ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کوردی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کتێبی «تیتل و بیبل» و «ڕازاوه‌ و مامالێ» ناوی دوو کتێبی نوێ منداڵانه‌ به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی که‌ له‌ لایه‌ن ئیبراهیم شه‌مسه‌وه‌ نووسراوه، کتێبه‌کان به‌ دیزاین و کوالیتی باشه‌وه‌ له‌ چاپ دراون.

سه‌رچاوه‌ی هه‌ر دوو کتێبه‌که‌ چیرۆکه‌ فۆلکلۆره‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌ هه‌ر کام له‌م کتێبانه‌ له‌ ١٥ لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپ دراوه، چاپی ئه‌م کتێبانه‌ له‌ ئه‌ستۆی بڵاڤگه‌ی ڕێباز له‌ شاری مه‌ریوان بووه.

هه‌ر دوو کتێبه‌که‌ له‌ لایه‌ن خاتوو موژده‌ فه‌یزیه‌وه‌ وێنه‌ سازی جوان و منداڵانه‌یان بۆ کراوه.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ دانیشتوانی هه‌ورامان له‌ کوردستانی ئێران سه‌رقاڵی نووسین و وه‌رگێڕان به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامین و تا دێت چالاکی چینی فه‌رهه‌نگی و نووسه‌رانی هه‌ورامی له‌م ڕووه‌وه‌ له‌ زیاد بوون دایه.

ئیبراهیم شه‌مس له‌ دایکبووی شاری سه‌وڵاوایه‌ و نووسه‌ر و چالاکی دیاری ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌ و به‌ر له‌م دوو کتێبه، چوار کتێبی ئه‌ده‌بی دیکه‌شی له‌ چاپ داوه.

سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php