رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
تیر ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« خرداد   مرداد »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

ڕۆمانی ناسراوی پینۆکیۆ که‌ به‌ یه‌کێک له‌ کاره‌ شازه‌کانی ئه‌ده‌بیات ده‌ناسرێت له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕێکی لاوی کورده‌وه‌ کرایه‌ کوردی.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، ڕۆمانی پینۆکیۆ له‌ لایه‌ن نووسه‌ری ئیتالیایی، «کارلۆ کۆلۆدی»یه‌وه‌ نووسراوه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ به‌ هه‌موو زمانه‌ زیندووکانی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ پێنووسی «ئه‌نوه‌ر ناسری» کراوه‌ته‌ کوردی و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب له‌ ئێران کراوه‌. 

ڕۆمانی پینۆکیۆ زیاتر به‌ ڕۆمانێکی میرمنداڵان ده‌ناسرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنجه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ده‌ب دۆستانی جیهانه‌وه‌ پێشوازی لێ ده‌کرێت.

یه‌کێک له‌ ڕه‌خنه‌ ئه‌ده‌بییه‌ ناسراوه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ پینۆکیۆ ئاماژه‌یه‌که‌ به‌ جیهانی مۆدێڕن و سه‌رده‌می ئێمه‌ که‌ به‌رده‌وام مرۆڤه‌کان بێ هه‌ست ده‌بن و درۆ کردن و ده‌مامک لێدان هه‌موو ژیانیان ده‌گرێته‌وه‌.

ڕۆمانه‌که‌ ١٣١ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا نووسراوه‌ و سه‌ره‌ڕای ناسراوی به‌ تازه‌یی کراوه‌ته‌ زمانی کوردی. پینۆکیۆ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی ١٨٨١ی زاینی له‌ چاپ درا و سادق چووبه‌ک یه‌که‌م ئه‌دیبی به‌ ناوبانگی ئێرانی بوو که‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌ ساڵی ١٣٣٤ وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی فارسی.

ڕۆمانی پینۆکیۆ بۆ سه‌ر ٢٨٠ زمانی زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌ و له‌ دوای کتێبی ئاسمانی ئینجیل دووهه‌م کتێب له‌ سه‌ر ئاستی جیهانه‌ که‌ زیاترین ژماره‌ی له‌ چاپ دراوه‌.

ئه‌نوه‌ر ناسری پێشتر کتێبی «ڕێوی جامقولیباز» و «گورگی حەپلی‌حەپاو» و «کوڕی قۆشە»ی له‌ فارسییه‌وه‌ کردووه‌ به‌ کوردی.

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: