یه‌که‌مین هه‌فته‌ی فیلمی هاوبه‌شی ئێران و سووریا له ژێر ناوی “خۆڕاگری، هاودڵی و داهاتوویه‌کی ڕۆشن” له هۆڵی ئه‌لکێنێدی شاری دیمه‌شق به‌ڕێوه چوو.
بە پێی ڕاپۆڕتی بینه‌ر به گێڕانه‌وه له ئاژانسی مێهر، ئه‌م هه‌فته‌ی فیلمه به هاوکاری ته‌له‌فیزیۆن و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران و ڕێکخراوی سینه‌مایی سووریا به‌ڕێوه چوو.
به‌رپرسی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له سووریا و لوبنان، باڵوێزی و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له سووریا، وه‌لید ده‌روێش ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌رهه‌نگی پارلمانی سووریا، به‌رپرسی ڕێکخراوی سینه‌مایی سووریا و ژماره‌یه‌کی زۆر له منداڵانی سووری له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی فیلمه به‌شداریان کرد بوو.
سه‌عید غه‌فاری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له سووریا و لوبنان وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه پته‌وکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری، هاودڵی و ڕوانین له داهاتوویه‌کی ڕۆشنه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له دروشمـی ئه‌م هه‌فته‌ی فیلمه‌دا هاتووه.
موسته‌فا نه‌جاڕیان، ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له سووریا له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: منداڵانی ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ن که داهاتوو دروست ده‌که‌ن، له‌مڕووه‌وه پلان داڕشتن بۆ داهاتووی ئه‌وان ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه، چونکوو داهاتوو و ژیانی ئێمه ئه‌م منداڵانه ده‌یکێشنه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م هه‌فته‌ی فیلمه‌دا به‌رهه‌می زۆر جیاواز له سه‌رتانسه‌ری جیهان و ئێران نمایش ده‌کرێت.
موراد شاهین، به‌رپرسی سینه‌مایی سووریاش له‌مباره‌وه وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو نه‌وه‌ی نوێ سووریا به پێی فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری گه‌وره بکه‌ین تاکوو کۆمه‌ڵگای ئێمه له به‌رانبه‌ر هێرشی وڵاتانی دوژمنکار بپارێزن. منداڵانی ئه‌مڕۆی ئێمه که‌سانی به‌رپرسی ئه‌م وڵاته‌ن که ده‌بێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
شایانی باسه که له کۆتایی ئه‌م به‌رنامه هاوبه‌شه منداڵانی سووری بۆچوونی خۆیان له فیلمه نمایش کراوه‌کان به شێوه‌ی نیگارکشی نمایش ده‌که‌ن و له میانه‌ی ۳ مانگی داهاتووشدا فستیڤاڵێک بۆ ئه‌م نیگارکێشیانه له دیمه‌شق به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که له کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه چه‌ندین منداڵ له بواره جۆراجۆره‌کان خه‌ڵات بکرێن.
نظرات