بینه‌ر

بانگهێشتی هاوکاری بۆ چاپی یەکەم ژمارەی گۆڤاری ئەدەبیی کازیوە

به پێی ڕاپۆڕتیی بینەر، کۆڕی ئەدەبیی کازیوە، کۆڕی چالاک و ئەکتیڤی زانستگای ئازادی ئیسلامی شاری سەقز، لە نێوان هەموو چالاکان و پێنووس بە دەستانی بواری فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی لە بوارگەلی جۆراوجۆری خوارەوە بۆ ناردنی بەرهەمی خۆیان بە زمانی کوردی یا فارسی و هەروەها هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستەی نڤیساری گۆڤارەکە (دیزاینێری گرافیکی، پێداچوونەوە، پیت‌چین و…) بانگهێشت بە هاوکاری دەکات.

  1. شێعر
  2. چیرۆک
  3. وتارگەلی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی ئەدەبی، بە جەخت کردنەوە لە تەوەری خوێندکاری زانستگایی
  4. ڕخنەگەلی ئەدەبی و هونەری
  5. وێنەگری
  6. کاریکاتۆر
  7. وتووێژ لەگەڵ چالاکانی بواری فەرهەنگی، هونەری ئەدەبی
  8. و…

تێبینی: ئەو بەرهەمە ناردراوانەی وا بە تەوەری خوێندکاری و کێشەکانی ئێستای خوێندکارانین لە ئەولەویەتی چاپدا دەبن. بابەتە ئازادەکانیش لە ڕێژەی دوای ئەوە دادەنرێن.

دوا مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان: ۹٦/٤/۱۵ هەتاوی

شێوەی ناردنی بەرهەمەکان:

 amini.k73@gmail.com

@Aminikurd73

 @Kamran0265

بۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر بە ژمارەی ۰۹۱۸۶۴۹۸۱۰۹ دەتوانن پەیوەندی بگرن.

کەناڵی تێلێگڕامی کازیوە: @kaziwa1394

Exit mobile version