گرووپی نێودەوڵەتی مۆسیقای ڕێگای هەورێشم بە ئامادە بوونی کەیهان کەلهوڕ، مامۆستای کەمانچە لە پەنجا و نۆیەمین قۆناغی خەڵاتی گرەمی، خەڵاتی باشترین مۆسیقای بەشی جیهانیی وەدەست هێنا.
بە ڕاپۆرتی بینەر، موحەمەد عەلی ئەبتەحی لە ڕۆژنامەی ئیعتماددا نووسیویە: ئەم هەواڵە ئەگەر بۆ هەر وڵاتێک تە ڕووی بدایە، هەواڵی گرەینگی ئەو وڵاتە ئەبوو. لە ئێراندا بە پێی هەژاری مۆسیقا هەوالێک گرینگتر لە هەواڵە گرینگەکانی دنیا ناو لێ ببرێت. ئەوەی کە مۆزیستیانێکی بەناوبانگی دانیشتووی ئەم وڵاتە دەتوانێت لە ڕیزی باشترینەکانی مۆسیقای دنیا بێت هۆی شانازیەکی گەورەیە .
تەواوی موزیستیەنەکان لە سەرانسەری دنیا ئامێری پێشکەوتوو و پێویست دەنێنە ئیختیاری تا بتوانێت پێش بکەوێت و دەیان ڕێگای پێشکەوتن دەنێنە بەر دەستی قوتابیان تا بتوانن پێش بکەون و فێری ئەو هونەوە بن بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا ئامێری پێویست لە بەر دەستی هونەرمەندەکاندا نیە بۆ بەرەو پێش چوونی.
لە ئێراندا سەبارەت مۆسیقا کەسێک ناتوانێک بیشارێتەوە کە سیاسەتی گشتی بەرپرسان لانی کەمەکەی هان نەدان و بەرگری لە بڵاو کردنوەی مۆسیقا بووە. لە کردەوەدا زۆر لە ئەوە پێش تر چووە، بە شێوەیەک کە یەکێک ڕایدەگەیەنیت لە شار و پارێزگای ئێمە مۆسیقا قەدەغەیە هۆکارەکەشی دەخەنە پای پیرۆزەکان و شەرع و دین. دوابەدوای چەند پارێزگای تر دێنە گۆڕەپانەوە. لە باری ڕۆحی و مەعنەویەوە ئەوەی کە تەواوی مۆسیقا لە بەرانبەری دینەوە دادەنێن هەم بۆ دین و هەم بۆ خەڵک و هەم مۆسیقا ڕووخینەرە. لە ئاکامدا ئەبێتە هۆی سەرلێ شێواوی خەڵک و دواتریش خەمۆکیی ڕۆحیان.
یەکێک لە جیدی ترینهۆکارەکانی ڕەشبینی بە دین و دووری لە باوەڕە ئایینیەکان لە کۆمەڵگەی ئێمە لکاندن و وەسف کردنی ئەو شێوەیە لە دینە. دەوڵەتی فەرمی و دەسەڵات ئەبێ پارێزەری هونەر بن. ئەمە ئەرکی دەسەڵاتە.
لەونەیە کەسێک بە هەر هۆکارێک، نایەوێ یا حەزی نیە گوێ لە مۆسیقا بدات یا کەسێک هەر مۆسیقا ناناسێت و چێژی لێ نابات و ئەزموونی نیە لە چێژ بردن لە مۆسیقا. ئەو کەسە دەتوانێت گوێ لە مۆسیقا نەگرێت بەڵام ناتوانێت خەڵکی وڵاتێک بە مێژوویەکی فەرهەنگێکەوە کە هەیەتی لە مۆسیقا جودا بکاتەوە.
بەداخەوە بە هەمووی ئەم نابێیانەوە، لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا بواری مۆسیقا هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە. ئەو سووکایەتیە کە دەنگی مۆسیقا دەتوانێت ببیسرێت بەڵام ئامێرە مۆسیقاییەکان لە کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکاندا نابێ نیشان بدرێت، سووکایەتیەکی کەم نیە. کاتێک بە هەمووی ئەو کێشە و کۆسپ و لەمپەرگەلەوە کەیهان کەلهوڕ یەکێک لەو کەسانەیە کە دەگاتە لووتکەی مۆسیقای جیهان، واتا پەرجۆیەک تەواو و کەلهوڕ و گەورەکانی مۆسیقا لە ئاوەها دۆخیکدا واتا شانازیی
تەواو
.سەرچاوه: مێهر
نظرات