رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
اسفند ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« بهمن   فروردین »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  
  • Monday 20 February 2017 - 22:23
  • کد خبر : 3874
  • مشاهده : 562 بازدید
  • س.ت » وێنه‌گری
  • چاپ خبر : یەکەمین پێشانگای هاوبەشیی وێنە ” سەرەتایەک بۆ دیتن” له بانه بەڕێوه دەچێت

بە پێ هەواڵی بینەر، یەکەمین پێشانگای هاوبەشیی وێنە_ سەرەتایەک بۆ دیتن لە بانە بەڕێوە دەچێ.  ئەو پێشانگایە بە هاوکاری موژگان مورادیان، سروە کاویان، فەرید ساڵحپوور، ناسر کانی، هێمن ئەحمەدی، زانیار نەویدی، سریوە کەریمی، ڕەزا سووری، هیدایەت موستەفایی، ناسر کەریمی، سامان پایەبەندی، عەبدولڕەحمان مەحموودزادە، پەروین ئەسراری، سومەییە ئەحمەدپوور، بێستوون سدیقی، هێمن ڕەحیمی، سەعدوڵڵا مەولوودی، ئەسعەد خالدی، […]

بە پێ هەواڵی بینەر، یەکەمین پێشانگای هاوبەشیی وێنە_ سەرەتایەک بۆ دیتن لە بانە بەڕێوە دەچێ. 

ئەو پێشانگایە بە هاوکاری موژگان مورادیان، سروە کاویان، فەرید ساڵحپوور، ناسر کانی، هێمن ئەحمەدی، زانیار نەویدی، سریوە کەریمی، ڕەزا سووری، هیدایەت موستەفایی، ناسر کەریمی، سامان پایەبەندی، عەبدولڕەحمان مەحموودزادە، پەروین ئەسراری، سومەییە ئەحمەدپوور، بێستوون سدیقی، هێمن ڕەحیمی، سەعدوڵڵا مەولوودی، ئەسعەد خالدی، فەرزین حوسێنی، نیاز عەبدی، نیکا حەسەنزادە، هێمن ئیبراهیمی، عادڵ کەریمی، جەمال مەحموودی، ژینۆ قوبادی، ئومید موحەممەدی بەڕێوە دەچێت. 

دەستپێکی ئەو پێشانگایە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۳۹٥/۱۲/٤ کاتژمێر:٤:۳۰ پاش نیوەڕۆ لە پاساژی ئافتابی درەخشان بانە دەبێت.

پێشانگا تا ڕێکەوتی ۹٥/۱۲/۱٨ هەموو  ڕۆژێک لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

سەرچاوە:هاژە

اخبار مرتبط

نظرات

  • باشە بۆ وەرگێڕی فارسی ئەخبارە کوردیەکان دانانێن؟ ئەگەر وەرگێڕی کوردی ئەخبارە فارسیەکان کاتگرە و جارێ ناگونجێ دادندرێ لانی کەم ئەخبارە کوردیەکان بکەنە فارسی

    کەیوان

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: