رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    Mahabad Fair
    ١(°C)
    Wind Calm
    Pressure ٢۵.٧۶(in)
    Visibility ۶.٠(mi)
    UV Index 1-Low
    Humidity ٢۵.٧۶(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
آذر ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« آبان    
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930  

کۆتاییەکانی دەیەی حەفتا مناڵ بووین، که به شەقامەکانی شاردا دەڕۆیشتین و هەموو جارێ چاومان به ژوورێکی گەوره و جیاواز له ژوورەکانی تر دەکەوت که له سەردەری نووسرابوو "سینما تربیت" و هێندێک وێنه و پوستێری ڕەنگاوڕەنگی فیلم و ئەکتەرەکانی پێوه بوو، بۆمان پرسیار بوو که بڵێی نێو ئەو ژووره چۆن بێ و ئەو پەرده سیحراوییه که […]

کۆتاییەکانی دەیەی حەفتا مناڵ بووین، که به شەقامەکانی شاردا دەڕۆیشتین و هەموو جارێ چاومان به ژوورێکی گەوره و جیاواز له ژوورەکانی تر دەکەوت که له سەردەری نووسرابوو "سینما تربیت" و هێندێک وێنه و پوستێری ڕەنگاوڕەنگی فیلم و ئەکتەرەکانی پێوه بوو، بۆمان پرسیار بوو که بڵێی نێو ئەو ژووره چۆن بێ و ئەو پەرده سیحراوییه که باسی دەکەن و فیلمەکان له سیمایەکی گەورەدا نیشان دەدا بڵێی به چ شێوه بێ و تاسەمان بوو که ڕۆژێک پەی پێ ببەین، دڵخۆش بووین بەوەی تەمەنمان بچێته سەر و ئێمەش بتوانین بڕۆینه ژوور و سەیری بکەین. بەڵام زۆری نەخایاند که سینەما به یەکجاری داخرا و ئێستا و ئێستاش دەرگای ئەو ژووره بەرەو ڕووی تاسەبارێکی فیلم و سینەما نەکراوه. وتیان به هۆی نەبوونی پێشوازیی پێویست لەلایەن هاوشارییانەوەیه، بەڵام کێیه که نەزانێ ئەوه تەنیا پاساوێک بوو بۆ داپۆشانی کەمکارییەکان و نەبوونی بەڕێوەبردنێکی گونجاو و دروست و پێویست لەلایەن بەرپرسانی سینەماوه، نەک هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو کردەوەیه. سەردەمێک پشکنینی پزیشکی و چێکاپی جەستەی تێدا کرا، دەمێک دەواخانه بوو و دەمێکیش نووسینگەی پزیشکان، بەڵام ئەوەی هەرگیز و هەرگێز نەماندیتەوه پوستێره ڕەنگاوڕەنگەکان بوو.

گۆیا لەو وڵاته وا جێ کەوتووه که هەمیشه به جێی چارەسەری و دۆزینەوەی ڕێگەچاره، ڕواڵەتی مەسەلەکان بسڕنەوه، هەر بۆیەش به جێی وردبوونەوه له کێشەکانی سینەمای شار، داخستنی ئەو شوێنەیان هەڵبژارد.

ئێستا زیاتر له پازده ساڵ بەسەر داخستنی تاکه ژووری سینەمای مەهاباد تێپەڕ بووه و له دۆخێکدا که زیاتر له سەدەیەک له داهێنانی سینەما ڕادەبرێ و به پێچەوانەی میدیا کلاسیکەکانی تر، سینەما ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ له جیهاندا گەشه دەکا و تەنانەت له زۆر وڵات وەک سەرچاوەیەکی ئابووریی کارا و گرینگ له گەڕدایه، بەرپرسانی فەرهەنگیی ئێمه هیچ کات بیریان له سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنه نەکردووەتەوه و تەنانەت به دروشمیش بێ، هیچکەس به لای تەوەره فەرهەنگییەکان به گشتی و بواری سینەما به تایبەتی نەچووه، گۆیا پێویستیی مرۆڤ به بابەته فەرهەنگی و هونەرییەکان شتێکی بێگرینگی و ناپێویسته و تەنیا گوتنەوەی هێندێک دروشمی پۆپۆلیستی و فریوکارانه کێشەکان چارەسەر دەکا.

نمایشکردنی فیلمی "ماندوو" له دەرهێنانی دەرهێنەری کورد و هاوشاری و نەبوونی هۆڵێکی سینەما و به ناچار نمایش له تەلاری فەرهەنگیی شاردا تێکوتانێک بوو له جەستەی کەسایەتیی فەرهەنگی و هونەریی شار که بەخەبەر بێتەوه و داوای ئەو مافه ڕەوایەی خۆی بکا. ماندوومان دیت و ماندووبوونی خۆمان بەبیر هاتەوه. ماندوو به دوای دۆزینەوەی سووچێکی شیاو بۆ هێنانەدیی مەیل و تاسەکان بۆ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگ لە شارێکدا که سەردەمێک لەو بوارەوه هێمای ناوچه بوو. ماندوو بەدوای کۆڕێکی ئەدەبیی چالاک، کتێبخانەیەکی پتەو و بەهێز و له ئاکامدا هۆڵێکی سینەما که به ئاسوودەیی چاوەکان نوقمی پەردەی سیحراویی ببن.

ئێستا گێڕانەوەی کەند و کۆسپی بەردەم حەز و ئاواتەکانی چالاکان و هۆگرانی فەرهەنگی و هونەریی شار، خۆی سەدان تراژێدیی و خەمنامەی لێ دەردێ.

ماندوو، له شاری بێ سینەما… 

"مەسعوود تەهازاده"

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

  دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php