- Wednesday 29 March 2017 - 10:32
- کد خبر : 4134
- مشاهده : 380 بازدید
- س.ت
په‌یکه‌ره‌تاش و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد، هادی زیائه‌دینی له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی به‌هاردا په‌یکه‌ره‌یه‌کی له خاتوو نه‌رگس ئه‌شته‌ری دروست کرد.
به ڕاپۆرتی بینەر، هادی زیائه‌دینی له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی به‌هاری ئەمساڵ و دوای ئازاد بوونی خێرخوازێکی جیهانی له زیندانه‌کانی وڵاتی هێند، په‌یکه‌ره‌ی نه‌رگس ئه‌شته‌ری دروست کرد.
په‌یکه‌ره‌تاشی ناسراوی کورد بۆ ڕێز گرتن له فیداکارییه‌کان و کاره مرۆڤییه‌کانی خاتوو نه‌رگس ئه‌شته‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره‌ی خوڵقاندووه.
شایانی باسه که نه‌رگس ئه‌شته‌ری (له دایکبووی ساڵی ۱۳۶۷ی شاری ئه‌سفه‌هانه) ژنێکی خێرخوازی ئێرانییه و له وڵاتی هێند چه‌ندین خوێندنگه‌ی بۆ منداڵان بێ سه‌رپه‌ره‌شت دروست کردووه، له دوایین گه‌شتی سه‌یرانی ئه‌م خاتوونه له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌شتی هێندنی، منداڵێک به ڕێکه‌وت له ئاوی چۆمێکدا ده‌خنکێت و دواجار دادگایه‌کی هێند خاتوو ئه‌شته‌ری به کوشتنی نه‌خوازراو سزا دەدات.
دوای ئه‌م ڕووداوه کاره خێرخوازییه‌کانی ئه‌م خاتوونه جیهانی ده‌بێت و که‌مپینێکی جیهانی بۆ ئازاد کردنی له به‌ند دروست ده‌بێت، دواجار دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌م سزایه هەڵدەوەشێنێتەوە و چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به ته‌واوی ئازاد بوو.
مامۆستا هادی زیائه‌دینی به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌م که‌سایه‌تییه و کاره‌کانی په‌یکه‌ره‌یه‌کی بۆ ساز کردووه.
شایانی باسه که له ڕووی مێژوویه‌وه کۆن ترین په‌یکه‌ره‌کان دوو په‌یکه‌ره‌ی ڤێنووس و شێر-پیاون که ئا‌ڵمانیا دۆزراونه‌ته‌وه و دواجار له یۆنانی کۆن په‌یکه‌ره دروست کردن له که‌سایه‌تییه‌کان ده‌بێته شتێکی باو، له سه‌رده‌می مۆدێڕنه‌شدا گرنگ ترین په‌یکه‌ره هین پابلۆ پیکاسۆی هونه‌رمه‌نده که له خاتوونێک به ناوی ماری ترێز دروستی کردووه.
سەرچاوە: مێهر
نظرات