رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۷ خرداد ۱۳۹۶
  • الأحد ۲ رمضان ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 28 May
    Mahabad Fair
    24(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.54(in)
    Visibility 6.0(mi)
    UV Index 6-High
    Humidity 25.54(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
خرداد ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« اردیبهشت    
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بینەر، دوای داخرانی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی ئامەد لە باکور لە لایان دەوڵەتی تورکیە لە پێناو درێژەدان بە توند و تیژێکانی دوای کودەتای بێ ئامانجی ڕابردوو، ئیسماعیل پاشایی ، شانۆکاری لەمێژینەی سەقز بەیان نامەیەکی دەربڕی. دەقی بەیان نامەکە بەم شێوەیە : « بە پێی ڕووداوە ڕامیارییەکانی ئێستای باکووری کوردستانی تورکیە و دەست بەسەرکردن و بەند […]

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بینەر، دوای داخرانی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی ئامەد لە باکور لە لایان دەوڵەتی تورکیە لە پێناو درێژەدان بە توند و تیژێکانی دوای کودەتای بێ ئامانجی ڕابردوو، ئیسماعیل پاشایی ، شانۆکاری لەمێژینەی سەقز بەیان نامەیەکی دەربڕی. دەقی بەیان نامەکە بەم شێوەیە :

« بە پێی ڕووداوە ڕامیارییەکانی ئێستای باکووری کوردستانی تورکیە و دەست بەسەرکردن و بەند کردنی نوێنەران و شارەدارانی شاری (ئامەد)و شارەکانی تری کوردستان (باکور)، پێش بینی دەکرا کە بە داسەپاندنی شارەدارەکانی سەر بە حیزبی دەسەڵاتدار ڕەوتی ئاسایی کار و باری شارەکان تووشی ناکۆکی بکەن هەر لەو پێوەندیەدا چوارەمین مێهرەگانی شانۆی کوردی ئامەد کە لە چەن مانگ پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی نێونەتەوەیی خۆی حەول و تێکۆشان و گەلاڵەداڕشتنی بۆ کرابوو بێ بەش نەما و بەڕێوەبردنی ئەم مێهرەگانە کەوتۆتە نێو تارمایی و تاپۆ و بوومەلێڵەوە و لە لایەن شارەداری داسەپێندراوی حکوومەت و بە پێچەوانەی  هەڵبژاردەی خەڵک،هیچ هاوکارییەک نەهاتۆتە ئارا و تەنانەت فەرمانی ڕاگرتنی ئەو کارەی داوە.
هام و شۆ و پەیوەندی دوو مێهرەگانی سەقز و ئامەد کە لە ساڵی ڕابردووە دەستی پێکردبوو مزگێنی ڕۆژانی بەسوود لە بواری نیزیک بوونەوە و هاوکاری نێوان هەر دوو مێهرەگانی دەدا بەڵام بە هۆی ئەو ڕووداوە کە پێش هاتووە ئەم هام و شۆ و هاوکارییەش زۆر زەرەر دەبینێت.
من وه ک به پرسی نووسینگەی شانۆی کوردی سەقز لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی گورووهەکان و بانگهێشت کراوەکانی چوارەمین مێهرەگانی شانۆی کوردی ئامەد ناڕەزایەتی خۆمان سەبارەت بە ئەم بڕیارە دەر دەبڕین و لە بەرپرسانی بەڕێوەبردنی ئەم مێهرەگانە خوازیاری بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەگانە لەسەر پەیڕەو و گەلاڵەی داڕشتراوی خۆی دەکەین و باوەڕمان هەیە کە بەڕێوەچوونی ئەم شێوە مێهرەگانانە و حوزووری گورووهەکانی شانۆ لە وڵاتانی جیران و دەرەوە دەبێتە هۆی یەکگرتن و هاودڵی و نیزیک بوونەوەی شانۆکاران و ئاوەدانی و پەرەپێدانی شانۆ و بەدەست هێنان و ڕاگوێستنی ئەزموون و زانیاری زۆرتر…
بە هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنی زیاتری دۆستانی خۆشەویستی شانۆی ئامەد لە بەڕێوەبردنی مێهرەگان .

ئیسماعیل پاشایی »

دەبی ئاماژە بکرێ پێشتر بریار بو ۲ شانۆ لە لایان مێهرەگان شانۆی کوردی سەقز بەشداری مێهرەگان شانۆی کوردی ئامەد بێ کە دوای ئەم گرفتانە، ئیستا سەرئەنجامی روون نیە.

 

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

  دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php