بینه‌ر

هاوژه‌نی دوو گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی کورد له‌ تاران

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، شه‌وی ڕابردوو که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیاری ناوازه‌ی  ئامێری که‌مانچه‌ له‌گه‌ڵ ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان، هونه‌رمه‌ندی کوردی باكوور به‌ سازی باغلاما پێکه‌وه‌  لە هۆڵی وەحدەتی تاران هاوژه‌نیان کرد.

 ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ ٦ ساڵ لەمەوبەر لە ئێران كۆنسێرتیان بەڕێوە بردبوو و هەروەها پێکه‌وه‌ یه‌ک ئه‌لبۆمیان تۆمار کردووه‌. 

کەیھان کەڵھوڕ و ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان لە بەردەوامی زنجیرە كۆنسێرتەكەیان لە ئێران ڕیكەوتی ٢٧ی سه‌رماوه‌ز لە شاری بەندەرعەبباس كۆنسێرتێكی تر بەڕێوە دەبەن.

کەیھان کەڵھوڕ ژەنیاری گەورەی کەمانچەیە، کەڵھوڕ لەدایکبووی شاری كرمانشايه لە و بە ڕەچەڵەک کوردە. کەیھان بەزوویی گەشەی کردو لەئاستی جیھاندا دەرکەوت. ئێستایش لەگەڵ گروپی "رێگای ئاوریشم" کاردەکات. کارەکانی کەڵھوڕ تا ئیستە چوار جار بوون بە کاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی گرامی.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان کوردی ئه‌رزه‌رومی باكووری كوردستانە (تورکیا) کە ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ عەلەوییەکانی ئەو وڵاتە.

Exit mobile version