بینه‌ر

ئێوارەکۆڕێکی پائیزی بۆ شاعیری نوێخواز جەمیل مورادی

کافە کلاسیک مەریوان، سەر لە ئێوارەی چوارشەممە ۲۹ی سەرماوەز  کاژێر ۵ ی ئێوارە، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری هاوچەرخ " جەمیل مورادی"  بەڕێوەبرد. لەم ئێوارە کۆڕەدا کە هەندێک لە شاعیران و نووسەران   و هۆگرانی شیعری نوێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری کۆڕەکە بوون، "حەمەی کەریمی "وەک دەسپێکەری کۆڕ، دربارەی وەزعیەتی شیعری هاوچەرخ و ئەزموونە شیعرییەکانی شاعیر " جەمیل مورادی"  بە خوێندنەوەی شیعری " موناجات"  و براورد و بەکارهێنانی  ئەو چەمکە ئایینە لە دەقی کلاسیک و هاوچەرخدا کە یەکێک لە  ئەزموون و شیعر تازەکانی شاعیربوو ، هەندێ قسە و باسی ئاراستەی بەشداربووان کرد، دواتر " جەمیل مورادی"  بە خوێندنەوەی چوار شیعری تازەی لە نیو کاژێردا چێژێکی تایبەتی بەخشی بە دانیشتوان و پاشان "  موحەمەد موەفەقی" شاعیر و ڕەخنەگر" " کورتە باسێکی ئەدەبی دەربارەی شیعری " موناجات"  پێشکەش کرد " موەفەقی " باسی ئەوەی کرد کە شیعری موناجات لە واقێعدا تێکستێکی دژە موناجاتە و شاعیر ساختارشکەنی کردوە لە چەمک و بەها و  هێما ئایینیەکەیدا   هاوکات " بێهزاد کوردستانی"  شاعیر،   سەبارەت بە شیعرەکانی " جەمیل مورادی"  هەندێ لێدوانیدا، دواتریش کەمتر لە نیو کاژێر لە لایەن بەشداربووانی کۆڕەکەوە هەندێ پرس و لێدوانیتر سەبارەت بە شیعری" موناجات" ئاراستە کرا،  لە کۆتاییدا " جەمیل مورادی"  سپاسی بەشدابووانی کۆڕەکە و ستافی بەڕێوەبەری " کافە کلاسیک"  مەریوان کرد

Exit mobile version