بینه‌ر

ئێواره کۆڕێک بۆ شاعیر و نووسەر حەمەی کەریمی

بە پێی ڕاپۆڕتی بینەر، کافە کلاسیک مەریوان لە چوارەمین دانیشتنیدا  سەر لە ئێوارەی چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندان، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر و نووسەر " حەمەی کەریمی" بە بەشداری نووسەران و شاعیرانی مەریوان و هۆگرانی شیعر و ئەدەب ساز کرد. لەم ئێوارە کۆڕەدا سەرەتا "دارا ئازادمنش"  چیرۆکنووس و ڕەخنەگر ،  وەک کۆڕگێڕ دەربارەی  چەند پارەگی و شکستی ڕەوایەتی شیعری،  تصاویری ئایزنشتاینی لە ڕوانگەی  ژولیاکریستوا، خوێندنەوەیەک لە هەر دوو کاراکتەرەی فیلمی " سەگی ئەندەلووسی " بۆنۆئیل، (کارلۆتا و لاوینیا) کە هاتوونەتە نێو دەقەکە،  نێوان دەقێتی، پارۆدی و  هاوکات دەربارەی دوو چەمکی   – فۆبیا و پارانۆیا- و جیاوازیی نێوان ئەو دوو چەمکە لە ڕوانگەی دەروونناسیەوە بە ئاوڕدانەوە لە کاراکتەرەکانی ناو دەقەکە کە هەر یەکەو  بە شێوەی تایبەتی خۆی تووشی پارانۆیا بوون، هەندێ باس و لێدوانیدا.
دواتر شاعیر پاش سپاس و دەسخۆشی لە بەشدار بووانی کۆڕەکە و  ستافی بەڕێوەبەری کافە کلاسیک، بە تایبەت هەریەک لە شاعیران( کاک بێهزاد کوردستانی و کاک دانا مەنووچەهری)  لە ۲۰ خولەکدا شیعرەکەی پێشکەش کرد. پاش خوێندنەوەی شیعرەکە،  نووسەری گەنج " هێمن ڕەحیمی"  یاداشتێکی سەبارەت بە ئەزموونی تازەی شاعیر و هەندێ تەکنیک و شگردی زبانی لە چەشنی (ئایرۆنی ، پارۆدی ، تصویری ئایزنشتاینی، ئیرۆتیزمی زبانی و تەکسوور و شکەستی رەوایەت) لێکدانەوەی پارانۆیا و  حاڵەتی ڕەوان پەرێشی ئەکتەرەکانی ناو ئەم دەقە شیعرییە باس کرد.. پاشان "  سامان مەحموودی" نووسەر و توێژەر، بە خوێندنەوەیەکی جیاوازتر هەندێ پرسیار و ڕەخنەی ئاراستەی شێعرەکان کرد و هەر ئەم باسەش باسێکی گشتیتر و بەرفراوانی لە لایەن شاعیران و نووسەرانی بەشداربووی کۆڕەکە، بەڕێزان، (ڕەئوف مەحموود پوور، ڕەخنەگر و شاعیری  نوێخواز و سەیوان نیک پەی شاعیر و ڕۆژنامەوان) لێکەوتەوە، و هەرکام لەو دوو شاعیرە ڕەخنە و خوێندنەوەی خۆیان لە کۆی باسەکان و ڕوانگەکان ئاراستە کرد، "کاک ڕەئوف  مەحموود پوور بە ئاوڕدانەوە لە جیاوزایی ڕوانگەکان  بە نیسبەت شیعری کلاسیک و هاوچەرخ ،  سەیوان نیک پەی بە ڕەخنە و لێکدانەوە لە وەزعیەتی شیعری هاوچەرخ و ئەدەبیاتی متعهد و مودێڕن و پاش مودێڕن، باسێکی گشتییان پێشکەش کرد،. کۆڕەکە کاژێر ۶ ی ئێوارە کۆتایی پێهات.

Exit mobile version