به ڕاپۆرتی بینەر، به مه‌به‌ستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان ماوه‌ی وه‌رگرتنی فیلمه‌کانی فستیڤاڵی که‌م ئه‌ندامیی و گونده‌کان، تاکوو ١٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ درێژ کرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م فستیڤاڵه له ژێر دورشمی به‌هێز کردن و له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ری باران له شاری قوروه به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م فستیڤاله ئاگادار کردنه‌وه کۆمه‌ڵگا له تواناکانی که‌م ئه‌ندامانه و هه‌وڵده‌رێت له ڕێگه‌ی فیلمه‌وه نیشان بدرێت که که‌م ئه‌ندامان توان و لێهاتووی زۆر تۆکمه‌یان هه‌یه و ده‌کرێت له ڕووداوه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به‌شداری بکه‌ن و ئه‌رکی جێبه‌جێ کردنی کاره‌کان له ئه‌ستۆ بگرن.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه فیلمسازانی کورد ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به درێژایی ١٥ خوله‌ک بۆ ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌که له شاری قوروه به‌م ئادره‌سه بنێرن:
قوڕوه، شه‌قامی په‌روین ئێعتسامی، کۆڵانی شه‌و بۆ، هۆڵی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی باران یان سه‌ردانی سایتی ئه‌نجومه‌نی بارانی قوڕوه بکه‌ن.
سەرچاوە: مێهر