بینه‌ر

کاریکاتێریستێکی کورد له‌ ڕۆمانیا خه‌ڵات کرا

به‌ ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حه‌وته‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ خاتوو ژاله‌ یۆسفی نیژاد، کاریکاتۆریستی سنه‌یی پێشکه‌ش کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کاریکاتۆریسته‌ کورده‌ ٢ هه‌زار یۆرۆی وه‌ک خه‌ڵات و له‌وحه‌ی تایبه‌تی ڕێزگرتنی پێشکه‌ش کرا.

فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا یه‌کێکه‌ له‌ ناسراوترین فستیڤاڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بواری کاریکاتێر.

شایانی باسه‌ که‌ خاتوو ژاله‌ یۆسفی نیژاد له‌ دایکبووی ساڵی ١٣٦٦ هه‌تاوییه‌ له‌ شاری سنه‌، ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره‌ جوانه‌کانه‌ و ماوه‌ی ٤ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی پڕۆفشنال کاری هونه‌ری ده‌کات و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی پێشکه‌ش کراوه‌.

Exit mobile version