بینه‌ر

بەختیار عەلی بەشداریی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لۆیکەرباد لە سویسرا دەكات

بە ڕاپۆڕتی بینەر بە گێڕانەوە لە باس‌نیوز، ئەم هەفتەیە لە ناوچەی لۆیكەرباد لە وڵاتی سویسرا یەكێ لە گرنگترین فیستیڤاڵە ئەدەبیەكانی جیهان بەڕێوەدەچێ، تیایدا بەختیار عەلی، گەورە نووسەری كورد دوو سمینار بە زمانی ئەڵمانی پێشكەش دەكات.
کار و چالاکییەکانی بیست و دووەمین فیستیڤاڵی ئەدەبی نێودەوڵەتی لۆیکەرباد لە ناوچەی لۆیکەرباد لە سویسرا، لە ڕۆژانی ٩ هەتا ١١ی پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت.
فیستیڤاڵی ئەدەبی لۆیکەرباد یەکێکە لە فیستیڤاڵە ئەدەبییە گرنگەکان کە هەمیشە ناوە ئەدەبییە زۆر دیار و بەرچاوەکانی جیهان داوەت دەکات.
بۆ ئەم خولە، بەختیار عەلی وەک یەکێک لە بەشداربووە سەرەكیەكان، لە پاڵ هەندێک ناوی ناسراوی وەک جۆن فرای، مۆنیکا مارۆن و تیم پارک دوو سمینار پێشکەش دەکات.
سمیناری یەكەم لە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕدا دەبێت، لە Hotel Regina Terme بە یاوەری ئەریلا زارباخەر.
سمیناری دووەمیش لە ڕۆژی ١١ی پووشپەڕدا دەبێت، لە Hotelbar Les Sources des Alpes.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كات و شوێنەكانی فیستیڤاڵەكە، سەردانی ئەم لینكە بكە: کرتە بکە

 

Exit mobile version