به ڕاپۆرتی بینەر، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهدی وتی: شوناسی هه‌ر نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگایه‌ک دیارده و شوناسی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و ئێمه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م دیاردانه ده‌توانین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بناسین.
ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی کرد: یه‌کێک له سه‌رمایه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک سه‌رمایه‌ی مرۆڤییه که گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه. ئه‌مانه به درێژایی مێژوو بوون و کاریگه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه.
زاهدی وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت فستیڤاڵی مه‌ستوره خانی ئه‌رده‌ڵان به‌ڕێوه ببه‌ین و یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئێمه له‌م کاره ناساندنی زیاتری ئه‌م که‌سایه‌تییه گرنگه‌ی کورده.
ئه‌و سه‌باره‌ت به مه‌ستوره خان زیادی کرد: ئێمه نابێت له ناساندنی مه‌ستوره ئه‌رده‌ڵان ڕابوه‌ستین و ده‌بێت ئه‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه که له هه‌موو بواره‌کاندا چالاک بووه به خه‌ڵک بناسێنین، وه‌ک زانست، ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و وه‌رزش و هتد.
پاریزگاری کوردستان وتیشی: ئه‌م فستیڤاڵه له به‌هاری ساڵی ۹۶ به‌ڕێوه ده‌چێت و فستیڤاڵه‌که ته‌نیا به ته‌وه‌ری زانستی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هیواشی خواست که فستیڤاڵی مه‌ستوره خان له داهاتوودا له ئاستی ئێران به‌ڕێوه بچێت، تاکوو ئه‌م که‌سایه‌تییه به هه‌موو ئێرانییه‌کان بناسرێت.
سەرچاوە: مێهر