ئاگاداری بۆ شانۆکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان و هەندەران، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی تایبەت بە «مۆنۆدراما» لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی مانگی ٣ (مارچ) ٢٠١٧ لە شاری یوتوبوری لە وڵاتی سوید ساز دەکات.
• کارە بەشداربووەکان لە لێژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێرێت، بفەرموون ئارەزوومەندانە بە پێشکەشکردنی داواکاری بەشداربوون لە ڕێگەی ئەم ئیمیلەوە
isk.gbg2@gmail.com
• ڕێکەوتی ٢٠١٧/٢/١ واته ڕۆژیی ١ی مانگی فێبرییهی ٢٠١٧ دوا مۆڵەتە بۆ داواکاری بەشداربوون، دوای ئەم ڕێکەوتە هەموو داواکارییەکان ڕەت دەکرێتەوە.
!تێبینی
١- کاتی کارەکە لە ٦٠ خولەک زیاتر نەبێت زانیاری تەواو لەسەر ستاف و کارە شانۆییەکە بنێردرێت.
٢- بۆ هەر کارێک تەنیا دەرهێنەر و ئەکتەر بانگهێشتنامەی بۆ دەکرێت.
٣- داوەتنامەی ویزا بۆ کۆنسولخانەی سوید لە ئێران دەنێردرێت.
لە کاتی ڕەتکردنەوەی ویزادا، کۆمەڵەکەمان بەرپرسیار نییە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و فۆرمی بەشدار بوون، پەیوەندی بکەن بەم ئیمهیل و ژمارە تەلەفۆنەوە:
تەلەفۆن: ٠٠٤٦٧٠٧٤٠٥٧١٧
ئیمهیل: isk.gbg2@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری
http://zagrospost.com/wp-content/uploads/2016/12/shano1o.jpg