تیتری ڕۆژ » س.ت » میوزیک » هونه‌ر
کد خبر : 3849
جمعه - ۲۹ بهمن ۱۳۹۵ - ۱۹:۴۴

کەیهان کەلهۆڕ چۆن ناوبانگی جیهانی دەرکرد!

بە ڕاپۆرتی بینەر، موحەمەد عەلی ئەبتەحی لە ڕۆژنامەی ئیعتماددا نووسیویە: ئەم هەواڵە ئەگەر بۆ هەر وڵاتێک تە ڕووی بدایە، هەواڵی گرەینگی ئەو وڵاتە ئەبوو. لە ئێراندا بە پێی هەژاری مۆسیقا هەوالێک گرینگتر لە هەواڵە گرینگەکانی دنیا ناو لێ ببرێت. ئەوەی کە مۆزیستیانێکی بەناوبانگی دانیشتووی ئەم وڵاتە دەتوانێت لە ڕیزی باشترینەکانی مۆسیقای دنیا بێت هۆی شانازیەکی گەورەیە .

تەواوی موزیستیەنەکان لە سەرانسەری دنیا ئامێری پێشکەوتوو و پێویست دەنێنە ئیختیاری تا بتوانێت پێش بکەوێت و دەیان ڕێگای پێشکەوتن دەنێنە بەر دەستی قوتابیان تا بتوانن پێش بکەون و فێری ئەو هونەوە بن بەڵام لە وڵاتی  ئێمەدا ئامێری پێویست لە بەر دەستی هونەرمەندەکاندا نیە بۆ بەرەو پێش چوونی.

 

لە ئێراندا سەبارەت مۆسیقا کەسێک ناتوانێک بیشارێتەوە کە سیاسەتی گشتی بەرپرسان لانی کەمەکەی هان نەدان و بەرگری لە بڵاو کردنوەی مۆسیقا بووە. لە کردەوەدا زۆر لە ئەوە پێش تر چووە، بە شێوەیەک کە یەکێک ڕایدەگەیەنیت لە شار و پارێزگای ئێمە مۆسیقا قەدەغەیە هۆکارەکەشی دەخەنە پای پیرۆزەکان و شەرع و دین. دوابەدوای چەند پارێزگای تر دێنە گۆڕەپانەوە. لە باری ڕۆحی و مەعنەویەوە ئەوەی کە تەواوی مۆسیقا لە بەرانبەری دینەوە دادەنێن هەم بۆ دین و هەم بۆ خەڵک و هەم مۆسیقا ڕووخینەرە. لە ئاکامدا ئەبێتە هۆی سەرلێ شێواوی خەڵک و دواتریش خەمۆکیی ڕۆحیان.

یەکێک لە جیدی ترینهۆکارەکانی ڕەشبینی بە دین و دووری لە باوەڕە ئایینیەکان لە کۆمەڵگەی ئێمە لکاندن و وەسف کردنی ئەو شێوەیە لە دینە. دەوڵەتی فەرمی و دەسەڵات ئەبێ پارێزەری هونەر بن. ئەمە ئەرکی دەسەڵاتە.

لەونەیە کەسێک بە هەر هۆکارێک، نایەوێ یا حەزی نیە گوێ لە مۆسیقا بدات یا کەسێک هەر مۆسیقا ناناسێت و چێژی لێ نابات و ئەزموونی نیە لە چێژ بردن لە مۆسیقا. ئەو کەسە دەتوانێت گوێ لە مۆسیقا نەگرێت بەڵام ناتوانێت خەڵکی وڵاتێک بە مێژوویەکی فەرهەنگێکەوە کە هەیەتی لە مۆسیقا جودا بکاتەوە.

بەداخەوە بە هەمووی ئەم نابێیانەوە، لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا بواری مۆسیقا هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە. ئەو سووکایەتیە کە دەنگی مۆسیقا دەتوانێت ببیسرێت بەڵام ئامێرە مۆسیقاییەکان لە کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکاندا نابێ نیشان بدرێت، سووکایەتیەکی کەم نیە. کاتێک بە هەمووی ئەو کێشە و کۆسپ و لەمپەرگەلەوە کەیهان کەلهوڕ یەکێک لەو کەسانەیە کە دەگاتە لووتکەی مۆسیقای جیهان، واتا پەرجۆیەک تەواو و کەلهوڕ و گەورەکانی مۆسیقا لە ئاوەها دۆخیکدا واتا شانازیی

تەواو

.سەرچاوه: مێهر

«مه‌قبەرەی شوعه‌رای مه‌هاباد» و کێشەی ناشتنی ناوداران

مەرگ ڕاستترین ڕوداوی ژیانی مرۆڤە و هەنگاوی کۆتاوی ئەو پێواژۆیەیە. ئاوێتەی ئەو راستیە لەگەڵ نادیاری روداوەکانی پاش ئەو، مەرگی کردۆتە ڕاستێکی مەترسیدار و پڕ لە شارۆ. مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی ململانەی لەگەڵ مەرگ بۆ ناسین و تێگەشتنی کردووە. سروشتی پڕ لە سڕ و نهێنی مەرگ بۆتە هۆی بە پیرۆز یا پیس زانیینی لەلایان مرۆڤەوە. بە درێژایی مێژوو گەلان ڕێ و ڕەسمی جۆراوجۆریان بۆ ناشتن، لە ناوبردن و شاردنەوەی مردوەکانیان هەبووە.  ئەوەش پێویستی ئینسان بۆ بەدیهێنانی واتا و خوێندنەوەیەک لە جیهان و ڕوداوەکانی پاش مەرگ و دەرخستنی لەو شوێنە کە مردووەکانی لێ دادەنێ دەردەخا. ئامادە کردنی تەرمی مردوو بۆ جیهانێکی تر لە کۆنترین شارستانیەتەکانەوە باو بووە و چۆنیەتی و جۆری ڕازاندنەوە و ئامادەکردنەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبووە لەگەڵ بیر و بۆچوون دەربارەی مەرگ. لە زۆربەی مەزهەب و ئایینە کۆنەکاندا مەرگ کۆتایی ژیان نەبووە و بە دەرباز بوون بۆ قۆناغێکی تر لێکدراوەتەوە و لە ڕاستیدا لە دینە ئاسمانیەکانیشدا قۆناغی پاش مەرگ جیهانی هەرمان و گرینگتر لە قۆناغی بەر لە مردنە و قۆناغی سەرەتایی، واتا ژیانی سەر زەوی دەستپێکێکە بۆ قۆناغە گرینگەکە و گرینگی ژیان لە خۆ ئامادە کردن بۆ ژیانی پاش مەرگ لێکدەدرێتەوە. هەر ئەو خوێندنەوەیە وای کردووە کە شوێنی شاردنەوەی مردووەکان بە شوێنی پیرۆز بناسرێ و گۆرستان وەک بەشێکی بەردەوام لە پێکهاتەی شاردا خۆ بنوێنی و بۆ کەونەناسان هێمایەکی هەمیشەیی لە نیشتەجێ بوونی ئینسان بووە. مەرگ جیا لەئەوەی واتا و پێکهاتەی ژیانی خستۆتە ژێر سێبەری خۆی کاریگەری زۆری لەسەر ئاواکاری (معماری) هەبووە، بە بۆچونی هاوارد کالوین Howard Colvin (لێزان و مێژونوسی ئاواکاری)، مەرگ سەرەتای ئاواکاری لە ڕۆژئاواش بووە. ئاوێتە بونی کلتوری کەونارا و مۆدێرن لە زۆربەی شوێنەکانی شاردنەوەی مردوەکان، هەروەها بە پیرۆز زانینی مردووەکان و باوەڕ بە پرەنسیبی هەرمان لە پاش مەرگ، چ لە بیروباوەڕی کۆندا و چ لە بیر و باوەڕی مۆدێڕندا خاڵی نیزیکی بڕواکان دەربارەی مەرگن و گۆڕستان ئێستاش شوێنی پیرۆزی پێکهاتەی شارە. بە پیرۆز زانینی گۆڕستان دوو هۆی لەمێژینەی هەیە، ترس لە مەرگ و بەو پێیە ترس لە مردووەکان و هەروەها نادیاربوونی جیهانی پاش مەرگ. ترس لە مەرگ و مردووەکان و هەروەها ئاواتەخوازی بۆ ژیانی هەرمان بە یەک ڕادە لای مرۆڤ گرینگ بوون و هەن. کۆنترین نوسراوەکان و چیرۆکەکان باس لە مەرگ و ژیانی هەرمان دەکەن، گیلگەمێش بۆ دۆزینەوەی هەرمانی سەفەرێکی ئۆدیسەیی دەستپێدەکا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە مەرگە کە چاوەڕوانیەتی. هەروەک باسکرا چاوخوشاندنێک بەسەر کلتورە کۆنەکان ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە مەرگ کاریگەری لەسەر بەدیهاتن و گەشەی ئاواکاری هەبووە. پیرامیدەکانی میسر (اهرام ثلاثه)، پەرەستگە کۆنەکان، نێکرۆپۆلیسی ئەترۆیایەکان(شاری مردوەکان)، گۆڕی عیلامی چۆغازەنبیل، گۆڕئەشکەوتەکانی ماد و هەخامەنێشیەکان، گۆڕە پڕشکۆکانی ئیسلامی و … هتد بینای یادەوەری ئینسانە مردوەکانن، واتا ئەو کەسانەی جیهانی پاش مەرگیان بینیوە. ئەو چەشنە بینا و هێمایانە بۆ مردووەکان ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر بیرو باوەڕی مەزهەبی نەتەوەکان و ڕادەی بە پیرۆززانینی هەندێک لە مردووەکان لای زۆرینەی جەماوەر. لە ساڵانی سەرەتایی ئیسلامدا بارەگا و بینا و هێما بۆ مردووەکان باو نەبووە و جەماوەری موسوڵمان بە پەیرەوی کردنی پێغەمبەرەکەیان ڕێ و ڕەسمی دوور و درێژ و تایبەتیان بۆ شین لە سەر مردووەکان و ڕازاندنەوەی قەبرەکانیان نەبووە. بەڵام زۆر زوو پاش مەرگی پێغەمبەری ئیسلام، شینگێڕی و دانانی هێما بۆ گۆڕەکان بۆتە باو و تەنانەت قەبری پێغەمبەر و نیزیکان و هاوڕێکانی بە دانانی کەپر و هێما جیا کراوەتەوە و لەکاتی خەلافەتی یەکەم خەلیفەی ئۆمەوی شوێنی ناشتنی پێغەمبەر بۆتە مزگەوتێکی مەزن و شوێنێکی پیرۆز. دیار نییە موسوڵمانەکانی ئەو سەردەمە ئەو ڕێ و شوێنە لە کێ فێر بوون، تەنانەت لە کورد و فارسەکانیش فێر نەبوون، لە دینی زەردەشتدا تەنانەت شاردنەوەی مردووەکان لە ژێرخاک نەیاری لەگەڵ یاسای مەزهەبی بووە. بەڵام دانانی بینای یادەوەری لە ناو مەسیحێکاندا باو بووە و لە زۆربەی شوێنەکان تەنانەت لە عێراق و سوریاش بینای یادەوەریان بۆ شەهیدەکانیان دروست دەکرد و ڕەنگە موسوڵمانەکان لە ئەوان فێر بووبن. بەڵام لە ئێرانی ژێر دەستهەڵاتی فارسەکاندا، لە سەدەی چوارەمەوە دروست کردنی بینای یادەوەری وەک باوێکی نوێ خۆی دەنوێنی و بینای سەر گۆڕی ئەمیرئیسماعیلی سامانی لە هەڕات یەکەم بینای مەزن بۆ یادەوەری پاش سەرهەڵدانی ئیسلام ناسراوە. لەو سەردەمەوە گۆڕستانەکان پاش مزگەوتەکان گرینگترین شوێنی پیرۆز دێنە ئەژمار و بینای یادەوەری هەندێک کەسایەتی مەزهەبی وەک پەرستگەیەک کەڵکی لێ وەردەگیری. بە فەرمی بوونی مەزهەبی شیعە ئەو ڕەوتە گەشە دەکا و ئارامگاکان دەبنە بەشێکی گرینگی ئاواکاری ئیسلامی و یستا ئەو باژێڕانەی گۆڕی کەسایەتێکی مەزهەبی لێیە وەک شوێنیکی پیرۆز دێنە ئەژمار و پێناسەی برەندی brand (مارکە) باژێڕەکەن و بناغەی توریزمی مەزهەبی. وەک مەشهەد، قۆم، نەجەف و کەربەلا و هەروەها گۆڕستانی وەک بەقیع، ئەبوتالب و وادی سەلام (وادی السلام) لە نەجەف.

بە سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم و هەروەها گرینگیدان بە کەسایەتیە زانستی، ئەدەبەی و هونەریەکان کە هەندێک جار وەک بەرەنگاری کردن لەگەڵ بیروباوەڕی مەزهەبی لیکدراوەتەوە تاقمێکی تری بینای یادەوەری و گۆڕستان بەدی هاتوون کە وەک شوێنی پیرۆز لە ڕوانگەی مەزهەبێوە سەیرناکرێن و بەڵکو هێمایەکن بۆ شانازی نەتەوەیی. ئەگەر کەسایەتی و پێگەی مەزهەبی کەسایەتیە مەزهەبیەکان بۆتە هۆی پیرۆزبوونی شوێنی ناشتنیان، حەول و تێکوشان و چالاکی و پێگەی کۆمەڵایەتی کەسایەتەیە ئەدەبی و هونەری و زانستیەکان شوێنی ناشتنیان دەکاتە هێمایەکی نەتەوەیی. گۆڕستانی پیێرلاشێز Père Lachaise لە پاریس بەناوبانگترین گۆڕستانی جیهان لەو چەشنەیە. بوونی گۆڕی کەسایەتی وەک سامۆئێل هانمەن (پزیشکی ئاڵمانی)، ژان فڕانسوالیتوار (فەیلەسوف)، سارابێرنارد (ئەکتەر)، ژۆرژ مێلیەس (دەرهێنەر)، کلۆدشابرۆل (دەرهێنەر)، پۆل ئێلۆوار (نوسەر)، ئۆسکاروایلد (شانۆنامەنوس)، ئالفرێددۆموسێ (شاعێرونوسەر)، سادێق هیدایەت (نوسەر)، غوڵامحوسێن ساعێدی (شانۆنامەنوس)، مولیەر (شانۆنامەنوس)، یۆڵمازگۆنای (درهێنەر)، جیم موریس (موزیسیەن)، ئەحمەدکایا (ستڕانبێژ) و … هتد ئەو شوێنە نەک تەنیا بۆ فەڕانسیەکان بەڵکوو بۆ زۆر نەتەوەی جیهان کردۆتە هێمایەکی نەتەوەیی. یا گۆڕستانی نوودۆیچی Novodevichy، مۆسکۆ کە کەسایەتی وەک خڕۆشچۆف (ڕیبەڕی سۆڤیەت پاش ئێستالین)، لاهوتی کرماشانی (شاعێر و نوسەر)، ئایزێنشتاین (دەرهێنەر)، گۆگۆل (نوسەر)، مایاکۆفسکی (شاعێر)، نازم حیکمەت (شاعێر) و … هتد لێ بەخاک سپێردراوە و لە پەنا گۆڕی کەسایەتیەکان لەلایان هونەرمەندانەوە پەیکەرە یا دەستکردێک دروستکراوە. لە ئێران گۆڕستانی مقبرة الشعرا (گۆڕستانی سۆرخاب)ی تەورێز  ئەو تایبەتمەندیەی هەیە و پتر لە ٤٠٠ کەسایەتی ئەدەبی، سیاسی و زانستی وەک ئەسەدی توسی، خاقانی شێروانی، عەزیزخانی موکری، سەیفەدین خانی موکری، مامۆستا شەهریار و … هتد  لێی بەخاک سپێردراون. بەڵام پاش بەخاک سپاردنی مامۆستا شەهریار لە ساڵی ١٣٦٨ ئیتر کەسایەتێکی تر لەو شوێنە بەخاک نەسپێردراوە. هەروەها گۆڕستانی زەهیرودەوڵەی تاران لەو چەشنە گۆڕستانانەیە. ئەو جۆرە گۆڕستانانەش هەر وەک بارەگا و گۆڕستانە مەزهەبیەکان پێناسەی برەند واتا مارکەی باژێڕەکانن و بەردەوام بۆ هاندانی توریستەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.

"مقبرة الشعرا"ی مەهابادیش بەهۆی لێبەخاکسپاردنی کەسایەتی وەک مامۆستا هێمن، مامۆستا هەژار،  مامۆستا محەمەدی ماملێ، مامۆستا محەمەد قازی و … هتد وەک هێمایەکی نەتەوەیی دەناسرێ. گرینگی ئەو هێمایە تا ئەو ڕادیە بووە کە لە ساڵی ١٣٦٥وە لێژنەیەک لە ژێر ناوی (هیئت امنای مقبرة الشعرا) ئەرکی پیڕاگەیشتن و ئاگاداری و هەروەها دیاری کردنی ئەوەی کە کێ لەو شوێنە بەخاک بسپێردرێ وە ئەستۆ گرتووە. هەڵبەت ئەوە جێی پرسیارە ئەو لێژنەیە بۆ لە ژێرناوێکی کوردی گونجاوی ئەو هێما نەتەوەیە نەناسراون. بەڵام دیاری کردنی ئەو کەسایەتیانەی کە شیاوی بەخاک ئەسپاردن لە "مقبرة الشعرا"ن دیارە کارێکی حەستەمە و لێکدانەوەی جوراوجۆری لەسەر دەکرێ. گرینگترین ئەرکی دیاری کردنی ئەو کەسایەتیانە، ڕاگرتنی پێگە و واتا و پیرۆزی ئەو شوێنەیە لە ڕوانگەی نەتەوەیەوە. لای زۆربەی ڕەخنە گران بە تەنیا چالاک بوون لە بوارێکی هونەری، زانستی یان کۆمەڵایەتی ناتوانێ هۆی بە خاکسپاردنی کەسێک لەو شوێنە بێ. هەڵبەت ئەوە بە واتای بە کەم زانین و لەبەرچاو نەگرتنی چالاکی و حەولی زۆربەی ناوداران و چالاکانی کوردستان نییە بەڵام دیارە بەڕای ئەو کەسانە بەرز ڕاگرتنی پێگەی شوێنەکە گرینگترە. هەستیاری ئەو بابتە وا دەکا، تەنانت تازەکردنەوە و دروست کردنی بینای یادەوەری نوێش لە لایان زۆربەی خەڵکەوە جۆرێکی تر لێکبدرێتەوە و هەروەها تەمای لێژنە بۆ بەخاکسپاردنی کەسایەتێک لەو شوێنە ڕەخنەی لێ بگیری.

ئەوەی ڕاستی بێ جیا کردنەوەی بەشێک لە گۆڕستانێک بۆ بەخاکسپاردنی هەندێک کەسایەتی و بوونی لێژنەیەک بۆ دیاری کردنی ئەو بابەتە کە کێ لەو شوێنە بەخاک بسپێردرێ و کێ نا، هاو تەریبی ڕاستی و چالاکی و خەباتی ئەو کاسایەتیانەی لەو شوێنە بەخاک سپێردراون نییە. لای هەموو کەس ڕوونە ئەو بەڕیزانەی لە "مقبرة الشعرا"ی مەهاباد بەخاک سپێردراون هونەرمەند و چالاکی گەل بوون و بە درێژایی تەمەنیان لەگەڵ خەڵک ژیاون و ڕواڵەتی ژیان و هەڵسوکەوتیان لە گەل جیا نەبووە. لە هیچ شوێنێکی جیهانیش بەشێک لە گۆڕستانێک بۆ بەخاکسپاردنی کەسانی تایبەت جیا نەکراوەتەوە، جیا لەو وڵاتانەی توشی شەڕ بوون و شەهیدەکانیان وەک قارەمانی نەتەوەیی لە شوێنێکی تایبەت بەخاک دەسپێرن. لەو گۆڕستانانەی لەسەرەوە باسیان کرا، گۆڕی کەسایەتیە ناودارەکان لە پانتایی گۆڕستانەکەدا بڵاوە و یەکڕا لە بەشێکی گۆڕستانەکە نین و تاقە جیاوازی ئەوان، پەیکەرە یان دەستکردێکی هونەرمەندانەیە لە پەنا گۆڕەکانیانە کە لەلایان هونەرمندێکەوە بەدی هاتووە. سەرلێدەرانی ئەو گۆرستانانە ماوەی چەند کاتژمێرێک کات تەرخان دەکەن بۆ پیاسە کردن لە ناو گۆڕستانەکە و سەری گۆڕی ئەو کەسایەتیانە دەدەن کە مەبەستیانە. ئەو ڕادە باس و ڕەخنە و لیکدانەوە دەربارەی ئەو بابەتە، پاش مەرگی کەسایەتیەکان ڕەنگە تەنیا لای ئێمە باو بێ و ئاوڕدانەوەیک لە ناوداران لە کاتی ژیانیاندا ئەوەندەی باس دەربارەی ناکری. لە هۆلیوود باوە بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی ئەستێرەکان لە شەقامی سەرەکی ئەستێرەیەکی بەردین کە ناوی کەسایەتێکەی لەسەر نوسراوە لە عەرز دەگرن، هەڵبەت ئەو کارە کاتێک دەکرێ کە ئەستێرەکە خۆی لە ژیاندایە نەک پاش مەرگی. ڕەنگە پێویست بێ لێژنەیک لە ناودارانی کورد پێک بێ بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی ئەو کەسایەتیانەی یستا لە ژیان دان و خەریکی چالاکی و حەولدانن. ڕەنگە پێویست بێ شارەداری شەقامێک یا پاڕکێکی نوێ ئاوابکا لەژێرناوی ناوداران و بۆ هەموو ئەو کەسایەتیانەی لە بوارەکانی هونەر، ئەدەبیات، زانست، وەرزش، چالاکی مەدەنی و … هتد یستا لە ژیان دان و بەردەوامن لە چالاکی و دارێک بەناویان بچەقێنێ، ڕەنگە جوانتر بێ کەسایەتیەکان خۆیان داری خۆیان بچەقێنن. رەنگە پێویست بە تەرخان کردنی پاڕک و شەقامێکی تایبەتیش نەبێ، بەڵکوو لە هەموو شەقامەکانی شار چەند دار بە ناوی ناودارانی کورد بچەقێندرێ. پاش مەرگی هەرکامیشیان، لەو شوینەی کە هەموو خەڵکی ئاسایی بەخاک دەسپێردرێن بەخاک بسپێردرێن و هێمایەکی بچوکی یادەوەری لای گۆڕەکەیان بێ و "مقبرة الشعرا"ش هەروەک ڕابردوو هێمای نەتەوەیی ڕابگیرێ. بەو چەشنە شار پڕ دەبێ لە داری یادەوەری ناوداران. دارەکان دەمیننەوە، تەنانەت پاش مەرگی ئەوکەسانەی بەناویان کراون و باژێڕ ڕەنگین و هەردەم لەگەشە دادەبێ. وەها باژێڕێک تاقانا باژێر دەبێ کە ئەوە گۆڕستانەکەی نییە کە بە هۆی لێبەخاکسپاردنی ناوادارانی لەژیاندا نەماوی گەل ناوبانگی هەبێ، بەڵکو لەناو شەقامەکانیدا هێمای هەمیشەیی ناودارانی سەردەم خۆ دەنوێنێ.

کەیوان فەهیمی

ئه‌حمه‌د به‌حری له ئه‌ندامێتی مه‌قبەرەتوشوعه‌رای مەهاباد کشایه‌وە

بە پێی ڕاپۆڕتی بینه‌ر به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هاژه، ڕۆژی سێ شەممه ڕێکه‌وتی ۲۶ی ڕێبه‌ندانی ۹۵ی هه‌تاوی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ئۆمەنای مه‌قبەرەتوشوعه‌رای مه‌هاباد «ئه‌حمه‌د به‌حری» به نووسینی ئیستعفانامه‌، دەست له کار کێشانه‌وەی خۆی ڕاگه‌یاند.

دەقی ئیستعفانامەکه که به‌مجۆره‌یه:

خەڵکی بەڕێزی مەهاباد و کوردستان

هەر لە سەرەتای ساڵی ۱۳۶۵ەوە کە مامۆستا هێمنمان لە گۆڕستانی گومبەزانی مەهاباد ئەسپەردەی خاک کرد، هەتا ئەمڕۆ وێڕای ئەندامانی هەیئەتی ئۆمەنا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری «مەقبەرەتولشوعەرا» بە پێی توانای خۆم تێکۆشاوم. بۆ ڕاستیی قسەکانم لە بارەگای میللەتەکەم‌دا ویژدانم بە بارمتە دادەنێم و عەرزتان دەکەم کە لەو ماوەیەدا لە هیچ کۆششێک بۆ پاراستنی کەرامەت و پێناسەی نەتەوەکەم درێغیم نەکردووە؛ بەش بە حاڵی خۆم، ماوەی سی (۳۰) ساڵ لە گوێن گلێنەی چاوم ئەم ناوەندەم وەک ئەمانەتییەکی نەتەوەیی ­­پاراست. بەداخەوە هەل‌ومەرجی ئێستا مەوداکەی ئەوەندە بەرتەنگ کردووە ئیتر جێم نابێتەوە؛ هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە ئیستعفای خۆم لە ئەندامەتی مە­­­قبەرەتولشوعەرا ڕادەگەیەنم.

ئەحمەد بەحری

۲۶/۱۱/۱۳۶۵ ـ 14 ژانویەی 2017

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کوردستان:

مۆسیقای مه‌عنه‌وی و عیرفانی گه‌شه‌ به‌ مرۆڤ ده‌کات

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی شاهرودی، له‌ ڕێوڕه‌سمی فستیڤاڵی ده‌ف ژه‌نین و مه‌ولوودی خوێنی که‌ له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، وتی: باشترین ملۆدی، ملۆدی قورئانه‌ چون هه‌م ڕۆح و هه‌م له‌ش ته‌ندروست ده‌کاته‌وه‌ و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ ژیانی ئێمه‌دا بوونی هه‌بێت.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ قورئان بابه‌تی مۆسیقا و ملۆدی به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت، جه‌ختی کرد: ده‌نگی قورئان، باڵنده‌کان، ئاو و با ، هه‌موویان ریتمیان هه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگن پێکه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ده‌روونی مرۆڤ هاوکۆکه‌ و ئه‌م ملۆدیانه‌ ئارامی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن.

شاهرودی ئاماژه‌ی دا که‌ مۆسیقا، به‌ تایبه‌ت مۆسیقای عیرفانی به‌ستێنی گه‌شه‌ کردن و په‌روه‌رده‌ بوونی مرۆڤ خۆش ده‌که‌ن و زیادی کرد: مۆسیقا و ملۆدی ناخی قورئان ده‌بێته‌ هۆی په‌روه‌رده‌ بوونی مرۆڤ، له‌م جۆره‌ مۆسیقانه‌دا بابه‌تی زۆر ورد بوونی هه‌یه‌ که‌ مرۆڤ به‌ وته‌کانی خودای گه‌وره‌ و ئاکاره‌ باڵاکانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ر ده‌به‌ستێته‌وه‌.

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کوردستان له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ مرۆڤ به‌ره‌و کاری نا-خودای ده‌ڕۆیشت، شۆڕشی ئێسلامی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌و بۆچوونه‌ مادییه‌ بۆ جیهان تێکشکا و مرۆڤ گۆڕدرا.

ئه‌و زیادی کرد: کاتی خۆی له‌ شه‌ڕی سارد-دا له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانمان ڕاوه‌ستیان و ئێسته‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕی نه‌رمی دوژمنه‌کانمان ده‌وه‌ستینه‌وه‌. فه‌رهه‌نگ و زناست له‌ ئێراندا له‌ ئاستێکی زۆر باڵا دایه‌ و له‌م ڕووه‌ دوژمن ناتوانێت زه‌رب له‌ ئێمه‌ بدات.

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵی ده‌ف ژه‌نین و مه‌ولوودی خوێنی به‌ پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

سەرچاوە: مێهر

بۆ باشترین مۆسیقا و هەڵپەڕکێ؛

گرووپی هەڵپەڕکێی بانە لە فستیڤاڵی ڕووسیا خەڵات کرا

بە ڕاپۆرتی بینەر، گرووپی هەڵپەڕکێ نیشتمان وەک نوێنەری پارێزگای کوردستان بەشداریی ئەو فستیڤاڵەی کردووە و توانیویەتی لە نێوان ۷۰ گرووپی هوننەری تایبەت بە سەما و هەڵپەڕکێ نەتەوەکانی جیهان سەرکەوتن وەدەست بێنێت.

گرووپی نیشتیمان لە فستیڤاڵی داب ونەریتەکان و مۆسیقا و سەمای نەتەوەکانی جیهان کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، وەک تەکنیکی ترین و یەکڕێزترین گرووپ ناسراو و توانی خەڵاتی تایبەتی جیهانی وەرگرێت.

شیاوی ئاماژەیە چەندین ساڵە گرووپە هونەرییە کوردییەکان لە فستیڤاڵە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی مەزن وەدەست دێنن.

سەرچاوە: مێهر

سێوی مێخەک رێژ

سەرم بەرداوەتەوە و هیچ ناڵێم…. بابم لەوەی تووڕەترە بتوانم وەدەنگبێم.
ـ پێتان وایە ژیان گەمەی منداڵانە؟ 
دوایەش بە دمەلاسکەوە دەنگی هێنایە سەردەنگی من و کوتی:
ـ خۆشم دەوێ، خۆشم دەوێ….
خۆشم دەوێی، بابم راست دەکا، گەمەیەکی منداڵانەش بێ هەر خۆشم دەوێی….
دارە سێوەکە بۆخۆی لە حەسارێ وەک خەزێنەیەک چەقاندی، ئەورۆژە کە ئەودارە گوڵی کرد بابم وایزانی بەسەر گەورەترین دەسکەوتی دنیادا کەوتووە. کەچی هەر لەو رۆژەوە هەموو شەوێ  "شەولەبان" دەهاتە خەونمەوە و تەواوی گوڵی دارەکەی دەڕنێوە و دەیفڕاندە بانی و را لەوێڕا دەیکردە تەزوویەکی بێوادە و  بەسەر هەموو وڵاتیدا بڵاو دەکردەوە و دارەکە رووت و قووت دەگریا، کتووپڕ وەرز دەسوڕا و تەزوویەکی مرەندە هەموو شتی دەکردە پەیکەرەیەک لە سەهۆڵ ، دارە سێوەکەش هەروەتر دەبوو بە دارێکی کریستاڵی و روون و بۆخۆشم لەرووبەڕویدا دەمبەست و ئاڵەوێ بوو کە بە ئازاری کوشەندەی سەرما و تەزوو لەخەو رادەچەنیم…..
دایکم کەشەفێکی لە سێوی دارەکە پڕکردووە و خەریکە مرەبای لێ ساز دەکا، دوودەنکی دەس دەدەمێ و لەسەر تاقەی ژوورەکەمی دادەنێم. یەکیان ئەمنم، یەکیان ئەتۆ… 
کۆڵانەکانی سەردەشت وزەیەکی سەیریان هەیە ، وابزانم لە نیگا گەرمەکانی تۆوە سەرچاوە دەگرن، کاتێک پەیامەکێک دەنێری و دەزانم چاوەڕوانی و ئەگەر چی زۆرجاران نەدەهاتم بەڵام تەواوی گەرمای هەبوونی تۆ لە دەمارەکانم دەگەڕا و وامدەزانی سەهۆڵبەندانی خەونەکانم کە سەهلە ، تەزووی هیچ رێبەندانێکیش زەفەرم پێنابا….
سێوەکان ڵەسەر تاقەی ژوورەکەمەوە تادێ ئیشکتر بن بۆنیشیان خۆشتر دەبێ…. یەکیان بۆخۆم رادەگرم و یەکیان دەدەم بە تۆ….
 من زووتر خۆم گەێاندەوە ماڵێ، بڕیاربوو تۆ پەیامەکێک لێدەی و من خۆم بگەیەنمە دوو کۆڵان خوارەوەتر لە ماڵە خۆمان، رەشید گیان ئەورۆژە بۆ یەکەم جار من زۆر چاوەڕوان مامەوە پەیامەکت هەر نەنارد و بۆخۆم بۆم ناردی  کەچی جوابیشت نەدامەوە.
ـ پێم خۆش نیە ئەوەندە پەیامەک لێدەی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ پێم خۆش نیە ئاوا خۆت جوان دەکەی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ پێم خۆش نیە بەرلەوەی کە من پێت بڵێم تۆسەری خۆت هەڵگری و بێی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ …..
ـ بۆچی هەمیشە تووڕەی رەشید؟؟
ـ تووڕە نیم…. تووڕە نیییییییییم!
ئەوە ئیدی خەون نیە، تاچاو هەتەر دەکا رێبەندانە،  تەزوو لە ئێسک و پێستی شار رۆدەچێ، هەناسە خەریکە لە سینگدا دەیبەستێ ، چیتر تاقەت ناهێنم سەری خۆم هەڵدەگرم و دێمە دەرێ لە ماڵێ ، من هەمیشه پێمخوش بوو کە بابم جارێک دڵخۆشیت بداتەوە و بەڵێنێکی خۆشت پێبدا یان لانی کەم بە من. ئەمجارەیان زۆر سەیرە بابم بەر لە من خۆی گەیاندۆتە جێ ، دەگەڵ هەزاران کەسی دی !! بەرەوپیلی تۆ دێن، دەگەڵ هەموو شەولەبانەکانی نێو خەونەکانم!! هەموو شت گۆڕاوە و لە جێوە بەستوویە تەنانەت هەمووئەو رێوییانەی لە رێ و بان لەو کاتانەدا بە پیلمەوە دەهاتن کە منیش کتووپڕ دەگۆڕام و بە کۆڵێک بارەوە دەبوومەم"رەشید" و ئیتر کەس پێی نەدەکوتم " مێخەک" !!
ـ ….
من گەیشتوومەتەوە ماڵێ ، تۆ لە کوێی؟؟ من حەساومەتەوە بەسەرێکدا تۆ لە کوێی….؟؟ بۆچی هەمیشە تووڕەی رەشید؟؟؟ بۆ چی جواب نادەیەوە …. بۆچی؟؟
شار بەستوویە ، بابم بەستوویە ، من بەستوومە … ئێتر ئەوە خەونەکانن من دەبینن ، شەولەبانێکی سەهۆڵە و هەڵدەفرێ لە کاتی فڕێنەکەیدا دەڵێی شووشە دەشکێ، تۆی بە چنگەکانیەوە گرتووە، کریستاڵێکی روونی وەک بارەکانت، ئەوەندە روونی کە سێوە مێخەک رێژەکەی لە جێی دڵت داناوە دیارە.  دەترسێم رەشید تۆ دەتگوت کریستاڵی ئەسڵ بەربێتەوە ناشکێ بەڵام کە بشکێ ورد ورد دەبێ… من هەروا کە بەڕێوە بەستوومە دەترسێم…. بتفڕێنن ناتبینمەوە، لەوسەرەش ڕا بەڕت دەنەوە ورد ورد دەبی… چ بکەم؟؟؟؟ رەشید چ بکەم؟ هااااااااااااااااااااااوارە چ بکەم؟؟

درەوشانەوەی دەرهێنەرێکی سنەیی؛

دوو سه‌رکه‌وتنی جیهانی بۆ فیلمی کوردی لانک

به‌ ڕاپۆرتی بینەر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، له‌ پێنجه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Flathead Lakeی ئه‌مریکا له‌ ده‌رهێنه‌ری کورد، زانیار لوتفی به‌ هۆی به‌رهه‌م هێنانی فیلمی لانکه‌وه‌ ڕێز گیرا.

 

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ۲۰ بۆ ۲۲ ژانڤییه‌ له‌ مۆنتانای ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ ڕۆژی کۆتایی فستیڤاڵه‌که‌ له‌وحه‌یه‌کی ڕێز گرتن پێشکه‌ش به‌ زانیار لوتفی کرا.

 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ فیلمی لانک له‌ لایه‌ن زانیار لوتفیه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان وه‌به‌رهێنانی فیلمه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌. بێجگه‌ له‌م فستیڤاڵه‌، فیلمی لانک له‌ ۳۷مین خولی فستیڤاڵی کورته‌ فیلمی فه‌ڕه‌نسا "image in Cabestany" بۆ به‌شی کێبه‌کێی ئه‌م فستیڤاڵه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

 

له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندان ڕۆمینا لوتفی، شه‌ریف وه‌فایی، سوهه‌یل که‌ره‌می، عرفان مه‌هده‌وی، شاخه‌وان عوسمانی، سامان حسه‌ین پوور، ئه‌مین حه‌بیبی، ساحل محه‌مه‌دی، کامبیز قوبادی و ژیوار لوتفی به‌شداریان کردووه‌.

 

چیرۆکی ئه‌م فیلمه‌ منداڵێک وێنا ده‌کات که‌ هه‌وڵ ده‌دات کۆرپه‌یه‌کی ناو بێشکه‌یه‌ک له‌ خه‌و ڕانه‌چڵه‌کێت و به‌ ئارامی درێژه‌ به‌ خه‌و کردنه‌که‌ی بدات.

سەرچاوە: مێهر

له‌ دوو به‌شی کوردی و فارسی؛

فستیڤاڵی شێعر و چیرۆکی سووره‌ له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی شێعر و چیرۆکی لاوانی سووره‌ له‌ دوو به‌شی کوردی و فارسی له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ ژێر ناوی مامۆستای "سه‌ید ئیبراهیم ستووده‌" ئه‌نجام ده‌بێت.

 

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فستیڤاڵی شێعر و چیرۆکی سووره‌ له‌ ئاستی لاوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئامانجی ئه‌م فستیڤاڵه‌ دۆزینه‌وه‌ و ڕاکێشانی لاوه‌ به‌هره‌دار و لێهاتووه‌کانه‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بیات.

 

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی شێعر و چیرۆکی سووره‌یه‌ که‌ له‌ به‌شی کوردیشدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌م بانگ‌شته‌که‌دا داوا له‌ لاوانی کورد کراوه‌ تاکوو ئه‌زموونی کوردی خۆیان له‌ چیرۆک و شێعریشدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بکه‌ن. فستیڤاڵه‌که‌ له‌ دوو به‌شی جیاوازی کوردی و فارسی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

هه‌شتمین خولی فسیڤاڵی شێعر و چیرۆکی سوره‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌ ته‌مه‌نێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له‌ ژێر ناوی مامۆستا سه‌ید ئیبراهیم ستووده‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

مامۆستا ستووده‌ ساڵی ۱۳۰۵ هه‌تاوی له‌ گونده‌ی "کچه‌ک چه‌رمگ" له‌ نزیک شاری سنه‌ له‌ دایک بووه‌ و دواجار له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بدا چالاکی ده‌کات. مامۆستا ستووده‌ چه‌ند کتێبێکی گرنگی هه‌یه‌ که‌ بریتین له‌ "پێداچوونه‌وه‌ به‌ دیوانی شێعری مه‌وله‌وی کورد"، "پێداچوونه‌وه‌ به‌ یوسف و زۆڵیخای کوردی" و "دیوانی غه‌زه‌ڵی ستووده‌".

 

به‌ پێی بانگهێشتی ئه‌م فستیڤاڵه‌ لاوانی پارێزگای کوردستان ده‌توانن تاکوو ۳۰ ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۵ به‌رهه‌مه‌ کوردی و فارسییه‌کانی خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن. 

 

بۆ به‌شداری کردن و په‌یوه‌ندی کردن به‌ ده‌بیرخانه‌ی هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی شێعر و چیرۆکی سووره‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فوونانه‌وه‌ بکه‌ن: ۳۳۲۴۳۶۲۴   –   ۳۳۲۲۷۱۲۵ یان ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بکه‌ن:  www.Artsanandaj.ir

سەرچاوه: مێهر

لە نەغەدە کۆڕ لە سەر شێعرەکانی شاعیرێک بەڕێوە دەچێت

بە پێی ڕاپۆرتی بینەر، بڕیاره ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ۹٥ ئەنجومەنی ئەدەبی عێرفانی نەغەدە لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئەم شاره کۆڕێک بۆ شاعیر قاسم تاباک بەڕێوە بەرێت.

لە ڕاگەینراوی ئەم ئەنجومەنەدا هاتووه: وێژە داهێنانی ئەندێشەیە، خۆیندنەوە و ڕەخنەش، ڕێزلێنان و سپاسە لە هزری داهێنەر و ڕێنوێنییە بەرەو دیتن و خۆ دۆزینەوە، دە کۆڕی خۆیندنەوە و ڕەخنە دایە کە دەنگمان پڕ بە باڵای هەزارەی مێژووی وێژەمان و هەروەها پڕ بە فەرهەنگی زمان و نەریتمان بە ئاشکرایی دەبیسترێ و بوون و دەنگمان دە یەکدا دەنگ دەدەنەوە، هەروەتر دە وەها کۆبوونەوەیەک دایە کە دەنگی تازە دەدیترێتەوە و دەبێتە هۆی گەشەکردن و دۆزینەوەی ڕێبازی نوێی هونەری و وێژەیی.

قاسم تاباک شاعیری لاوی مەهابادی لەم دواییانەدا کۆمەڵە شێعرێکی کورتی کوردی بە ناوی "سیس بوون بیرەوەرییەکانم" بڵاو کردۆتەوە کە سرنجی لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

سەرچاوە: هاژە

کورد ئایدڵ بۆ هونەرمەندانی کورد

 

بە پێی هەواڵی بینەر ، پەیڕەوی " کورد ئایدڵ " لە باشووری کوردستان و لە لایەن کاناڵی "کوردسات" بەڕێوە دەچێت.

بە پێی شرۆڤەی سایتی فەرمی پەیڕەو، لەو پڕۆگرامە کاتی یەکسان بۆ هەموو هونەرمەندانی کورد پێک هاتووە تا بتوانن لێهاتوویی و توانای خۆیان لە قاڵبی هونەری گۆرانی‌بێژی بێننە ئاراوە و لە هەمبەر داوەراندا نیشانی بدەن.

بە پێی ئەو هەواڵە ، بەڕێوبەرانی ئەو پەیڕەوە ڕایان وایە کە چاند گرینگترین ناسنامەی هەر میللەتێکە و هونەری موسیقا یەکێک لە پێناسە هەرە گرینگەکانی چاند بە ئەژمار دێت.

دامەزرێنەرانی ئەو پەیڕەوە بە تەواوی شارەکانی کوردستاندا دەگەڕێن تا دەنگەکانی  ڕەسەنن بەڵام نەناسراون بدۆزنەوە و بە کۆمەڵگای هونەری بناسێنن.

لێژنەی هەڵبژێری ئەم پەیڕەوە لە هۆنەرە بە ناوبانگەکانی بواری موسیقای کوردی پێک هاتووە.

لە نوێترین هەواڵەکاندا ، لێژنەی هەڵبژێر ڕۆژی ۲ی ڕێبەندان ئەو ساڵ لە کۆمەڵەی چاندی و هونەری شاری سنە (سنندج) میوانداری هۆگران دەبێت .

هۆگران و داواکاران بۆ نێونووسین لەو پەیڕەوە دەتوانن سەردانی شوێنی خوارەوە بکەن.

http://www.kurdidol.tv/cbk