- پنجشنبه 18 آذر 1395 - 01:33
- کد خبر : 2699
- مشاهده : 1329 بازدید
- Uncategorized @fa » تئاتر » س.ت
حەمیدڕەزا نهعیمی، ئهندامی لێژنەی سەرپەرشتیاری (هیئت امنا) ماڵی شانۆی ئێران، وەک بەرێوەبەڕی لێژنەی ناوبژ بکەرانی بیست و حەوتەمین فێستیواڵی شانۆی پارێزگای کوردستان، ڕەخنەی له شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیواڵه گرت و وتی: شانۆی کوردستان تهنیا چەن گەزی کفن پێویسته.
به پێی هەوالنێری بینەر، حەمیدڕەزا نەعیمی له دوایین ڕۆژی بەڕیوەچونی فێستیواڵەکهدا که له بنکەی کلتوور و هونەری (مجتمع فرهنگی) فەجری سنه پێشکەش کرا، ڕەخنەی تووندی لە بانگەشە و پڕوپاگەندەی لاوازی ئەم فێستیواڵە گرت و وتی: بەداخەوە هیچ هەواڵێک له ڕاگەیاندن و بانگهێشت کردن له خەڵک بۆ بەشداری لەم کارەساتە کولتووری هونەریه، هەتا بەڕێوەچونی ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا که گەورەکانی شانۆی به مهبهستی پەیڤین و ئاراستهکردنی زانست و ئازموونەکانیان به لاوەکان و هەرزەکارەکان لەو خولهی فێستیواڵهکەدا نەبینرا بهداخەوە. و ئەم فێستیواڵه به داخێکی گەورەوە و غەریبیەوە کۆتایی پێ هات.
لە تەواوەتی بەیاننامەکانی فێستیواڵهکانی هونەری چاوەکان له هونەرمەندان بیرۆکو هزریانه. بەڵام؛ لەم فێستیواڵهدا قسەی مە بۆ بەرپرسانه.
شتێکی که له بيڕیوەچوونی ئەم خوله له فێستیواڵ بۆ ئێمه دەرکەوت ئەوەیه شانۆی کوردستان چەند گەزی کفن پێویسته و سەرەخۆشی له خۆمان دەکهم بۆ ئەم کارەساته هەم به خۆمان، هەم بەرپرسان.
کاتێ تهنیا ساڵۆنه تایبهتیهکهی ئەم شارە بۆ پێشاندانە گشتییهکان دەدرێ به بهشی تایبەتی و هونەرمهندان دەبێ بۆ کەلک وەرگرتن له سالۆن دەبێ پارە بدەن، ئهمه به واتای ئەوەیه که دەوڵەتی تەدبیر و هومێد به ڕێ کوورک گەیشتووە.
بەپێی ئیزنی کام بنەما و یاسایه ماڵی دەوڵهت به کرێ دەدرێ؟
ئەو کارە زوڵم و زۆریه به گەلی کلتوور و هونەر، وێنەی ئەم کارە که مێژووی وڵاتەکەمان نەبینراوە و شایانی کۆمهلگەی مه نییه.
گومان دەوەدا نیه کەس ناتوانێ تاوانبارمان بکات به درۆزنایەتی چونکه ئێمه هەمووکات گۆڕەپانی هەڵسووڕانی خۆمان نواندووە.
بەرپرسانی ناوەندە هونەرە نماییشیهکان کۆبوونەوەیەک دەگەڵ هونەرمهندانی پارێزگا بۆ ئاگادار کردنهوەیان لەم کارەسانه پێک بێنن.
کۆشکی خاکهلێوەی سنه که بەکرێ دەدرێ دیسان بگەڕیندرێتەوە تاکوو هونەرمەندان بهبێ تەرخان کردنی پارە کەلکی لێ وەرگرن.
پێشاندانی گشتی شانۆ له ڕیزەکانی هەوەڵی بەرنامهکانی ئیرشاد و بنکه ی هونەره نماییشیهکان پارێزگا دانرێ و له بەرەی یەک و دوو سێهەم شانۆی پارێزگا ڕێز بگیرێ.
گومانیش دەوەدا نیه که ماڵی شانۆی هونەرمەندان هەر دووشەممهی ئەم حەوتەیه بەرامبەر بەو کارەی کۆشکی بنکه دەوڵەتیهکان به بهشی تایبەتی و پەسەند کردنی بۆ هونەرمەندان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە بەیاننامهی خۆی دەداتە دەر.
سەرچاوە: مێهر
نظرات