رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
اسفند ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« بهمن   فروردین »
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930  
  • یکشنبه ۶ اسفند ۱۳۹۶ - ۱۹:۰۹
  • کد خبر : 6506
  • مشاهده : 333 بازدید
  • ئەدەب » تیتر » س.ت
  • چاپ خبر : ” ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و ڕۆژنامەوان ” کاوان محەمەدپوور”

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ۳ ی ڕەشەمە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و ڕۆژنامەوان “کاوان محەمەدپوور” لە ژێر ناوی (خەسارناسیی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی) ساز کرا.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە  3 ی ڕەشەمە کاژێر ۴ و نیوی دوانیوەڕۆ، کافە کلاسیک مەریوان، لە زەنجیرە دانیشتنەکانی خۆیدا کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و ڕۆژنامەوان "کاوان محەمەدپوور" لە ژێر ناوی (خەسارناسیی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی) ساز کرد، ئەم کۆڕە کە بە بەشداری نووسەرانی و لایەنگرانی ئەدەبی بەرێوەچوو لە سەر تەوەری خەسارناسیی ڕەخنەی ئەدەبی کورد، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان خوور بۆوە.
محەمەدپوور لە سەرەتا ئاماژەی بە دوو خاڵی بنەڕەتی بۆ تاوتوێی ڕەخنەی ئەدەبی بە گشتی کرد و ئاماژەی دا: «بەر لەوەی وەک ڕەخنەگرێک بەرەورووی دەقێک بینەوە، دەبێت یەکەم: جیاوازی نێوان "فەلسەفەی گریمانەیی ڕەخنەی ئەدەبی" و خودی ڕەخنەی ئەدەبی یان هەمان "ڕەخنەی کردەیی"، دەرک کەین. دووهەم: بە پێی ناسینی فەلسەفەی نەزەری، مێتۆدی هەڵسەنگاندن بۆ دەق دیاری دەکەیت و بەم شێوە چوارچێوێکت لە گریمانەی فەلسەفەی ئەدەبیات و مێتۆد لەبەر دەستت دایە کە بتوانی دەقێک شێ کەیەوە. لە زۆر بەی وتارگەلێک کە ئەمڕۆکە لە رۆژهەڵات بڵاودەبنەوە بەداخەوە ئەم بەشە ڕەچاو ناکرێت و زۆر جار بە جێگەی ڕەخنەی ئەدەبی شایەتی مانۆڕ بە وشە و دەستەواژەی فەلسەفین کە هیچ پێوەندیەکی نە بە ڕەخنەی ئەدەبی هەیە نە خودی دەقەوە. بۆ نموونە بە ناوی ڕەخنەی ئەدەبی بۆ تاوتوێ شێعر،  باس لە هایدیگەر یان بێنیامنین یا فڵانە فەیلەسووفە دەکرێت ئەوەش لە حاڵێک دایە ئەمەنا بەشی نەزەری ڕەخنەی ئەدەبین نە، ڕەخنەگری فەنی ئەدەبی!!!. واتە بەشی نەزەری بە شێوەی پرسیاری فەلسەفی لە دەق و شێعر و مانا و وێنە و…. دەدوێت، ئیتر نایەت تەکنیگ گەلی ئەدەبی نووسەر پێناسەکات. لە ڕاستی دا مەبەست و ڕوانگەشی هەر وانییە، هەڵبەت ئێمە دەتوانین لە ڕوانگەی تاکە تاکەی ئەم بیرمەندانە ئەدەبیات بخوێنینەوە بەڵام ئەم خوێندنەوە نایەتە ناو خانەی ڕەخنەی ئەدەبی. تەنانەت ئێمە بۆشمان هەیە بە هەر زانستێک ئەدەبیات بخوێنینەوە بەڵام باسی ئێمە ئەوەیە کە "ڕەخنەی ئەدەبی چییە؟" و لە ئەمڕۆکەی ئێمەدا چ خەسارێکی بەروروو بۆتەوە. ناسینی ئەم خەسارانە بەشێک لە قەیرانی ئەدەبی ئێمەش دیاری دەکات. ڕەخنەگرانی ئەدەبی پێیان وایە بە ڕەخنەی ئەدەبی شیاوە کە "پێگەی ئەدەبی" و "داهێنان" و "لایەنە جوانیناسیەکانی دەق" دەردەکەوێت».

کاوان محەمەدپوور لە درێژەدا ئاماژەی بە ڕوانگەی جیاواز نێوان ڕەخنەی ئەدەبی و زانستگەلی تر بۆ خوێندنەوەی ئەدەبیات کرد و وتی:
«لە تاوتوێی ئەم باسەدا دەبێت ئاماژەکەم، زانستگەلی فەلسەفی و مارکسیستی و دەروونشیکارانە و.. هتد، بۆیە لە لایەن نووسەرانی ئەدەبی و ڕەخنەگرانی ئەدەبی دێتە بەر ڕەخنە، کە ئەم زانستانە بەهیچ روو لە داهێنانی ئەدەبی و لایەنە جوانیناسانەی ئەدەبیات نادوێن، هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییەکە ئێمە بۆمان نییە کە ئەدەبیات بەم چەشنە بخوێنینەوە، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لە یاد نەچێت ئەم زانستگەلە، لایەنە بە هێزەکانی دەقی ئەدەبی پێناسە ناکەن و تەنانەت ئەگەر دەقێک هیچ لایەنی ئەدەبی شایانی نەبێت ئەوە دیسان دەتوانین بە هەر کام لەو زانستانە-وەکوو کۆمەڵناسی، دەروونشیکاری، فەلسەفە و… تاوتوێی کەین و مانای دەروونناسانە یان فەلسەفی تێدا بدۆزینەوە. بەڵام ئەوەی کە دیاری دەکات چ دەقێک داهێنانی ئەدەبی و هونەری تێدایە و بۆ نموونە بە باشترین شێوە "تراژێدی" یان "کۆمێدی" وەک چەمکێکی ئەدەبی پێشان دەدات، پرسیارێکە کە لە گریمانەی ئەدەبی دێتە دەرێ نە لە زانستی فەلسەفی یان کۆمەڵناسانە، ڕەخنەی ئەدەبی بەشێک لەم گریمانەی ئەدەبییە. کاتێک دەڵێن "هاملێتی" شێکسپیر بەرهەمێکی تراژێدیک و بەهێزە بەو مانایەیە کە تراژێدی ئەدبی و لایەنە هونەریەکانی یەک دەقی شانۆیی بە باشترین شێوە نیشان داوە، کە واتە بە مانایی دەقێکی فەلسەفی یان کۆمەڵناسانە نییە- پرسیاری کۆمەڵناسانە لە ئەدەبیات پرسیار لە تراژێدی یان کۆمێدی نییە-. واتە ئێمە ناتوانین ئەم دەقە لە ریزەی دەقی ئەفلاتوون یان کانت و دێکارت دانێین. ڕوانگە و شێوەی بەرەووروو بوونەوەی فەلسەفە و کۆمەڵناسیی لە گەڵ ڕوانگەی ئەدەبیات بە جیهان جیاوازی بنەڕەتی هەیە.»
ئەم ڕەخنەگرە لە ئەنجامدا باسەکەی لەسەر ڕەخنەی ئەدەبی کوردی بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان خور کردوە و لە درێژەدا باسەکەیدا وتی:«بێگومان هەرکام لە ئێمە بە دەیان جار لەگەڵ دەقێک لە ژێر ناوی (ڕەخنەی ئەدبی) بە زمانی کوردی بەرەوروو بووینەوە کە ئەوەنە باسی فەلسەفی و هێنانەوەی ڕستەی فەلسەفی تێدا بووە کە دەڵێی لەگەڵ دەقێکی فەلسەفی بەرەورووی تا دەقێکی ئەدەبی. ڕەخنەگرانی ئەدەبی ئەم شێوە ڕوانین بە ئەدەبیات وەک خەسار ئەناسن و هیچ شوێنەوارێکی ئەدەبی بۆ نادۆزنەوە. ئەم شێوە ڕوانیینە جێگە و پێگەی بەرهەمی ئەدەبی لە مەڕ ئەدەبیات‌دا دیاری ناکات و زیاتر ناوەڕۆکی دەقەکە دێنێتەبەر باس. بێگومان هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک بە زانستگەلی جیاواز پێویستە بەڵام بەو مانایە نییە کە ڕەخنەی ئەدەبی- کە خۆی بنەما و پێوەر و دەستەواژەی تایبەتی هەیە- لەبیر کەیەن. مێژوویی ئەدەبیات ئەوکات دەقێ بە شاکار دەزانێ کە لە ئاستی بەرهەم هێنانی ئەدەبی، داهێنانی هەبێت، نە ئەوەی کە تەنیا کاراکتێرەکەی هێمای کەسایەتی بۆ نموونە شۆرشگێرە، یان کەسایەتییەکەی لە قەیرانێکی دەروونی مرۆڤ دەدوێت و زمانی فڵانە شاعیر زمانێکی شارستانی یان لادێییە!!. تا ئێستا هەزاران چیرۆک لەسەر کێشەی مرۆڤی مۆدێڕن نووسراوە بەڵام تەنیا کەسانێک وەک کافکا و کامۆ و هاروکی مۆراکامی ناسراوان، لێرەدا ڕەخنەگری ئەدبی لای وایە: تەنیا باس کردن لەو کێشە بە مانای بەهێزبوونی بەرهەمی ئەدەبی نییە بەڵکوو تەکنیکی ئەم گێڕانەوەیە کە کافکا و کامۆ و… ئەکاتە نووسەرێکی بەتوانا» ناوبراو لە کۆتایی دا کۆی خەسار و باسەکەی هێنایەوە سێ چەمکەی بنەڕەتی و وتی:
 «بەم پێیە ئێمە ئەمڕۆکە لانی کەم ئەتوانین سێ خەساری بنەڕەتی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی خۆمان پێناسەکەین. یەکەم: نەبوونی مێتۆدێکی شیاو کە لە ناو بازنەی ڕەخنەی ئەدەبی دا پێناسە بکرێت. دووهەم: بەکار هێنانی فەلسەفەی نەزەری ئەدەبیات بە جێگەی ڕەخنەی ئەدەبی کردەیی، ئەوەش لە حاڵێک دایە فەلسەفەی نەزەری وەکوو پاڵپشتی هزری بۆ ڕەخنەی ئەدەبی پێناسە دەکرێت و بەو مانایە نییە کە ڕەخنەی ئەدەبی تەکنیکی پێ دەکرێت!، بۆ نموونە کانت و هێگل و دریدا و هایدیگەر و لاکان، وەکوو پاڵپشتی فەلسفی بۆ ڕوانگە و تێکنیک و مێتۆدی ڕەخنەگرە، بە هیچ روو بەومانەیە نییە ئەمانەش خۆیان ڕەخنەگری ئەدەبین-هەڵبەت دەتوانین هەر دەقێک بە ڕوانگەی ئەمانە بخوێندرێتەوە بەڵام نایەتە ناو خانەی ڕەخنەی ئەدەبییەوە. سێهەم: نەخوێندنەوەی خودی ئەدەبیات. واتە بە جێگەی خوێندنەوەی ڕۆمان و چیرۆک و شێعر، کەسەکان زیاتر بۆلای خوێندەوەی زانستگەلی تر دەچن دواتر هەر بەو زانستە لەسەر نووسەرێک قسە دەکەن کە هیچ دەقێکی ئەویان نەخوێندۆتەوە. لە ڕاستی دا ئەدەبیات بە ئەدەبیات دەخوێندرێتەوە نە بە شتێ تر. بۆ نموونە زۆر جار بەرەورووی ئەوە دەبینەوە کە کەسێک بۆمان باسی "برێشت" یان "داستایۆفسکی" ئەکات، بەڵام دوو چیرۆکی لەوانە نەخوێندۆتەوە و بە جێگەی هاتووە "بلانشۆ" یان "بێنیامین" وەکوو فەیلەسووف ئەخوێنێتەوە و هەر قسەکانی ئەمانە لەسەر ئەو نووسەرانە یان نووسەری خۆمانیش دەکاتەوە. لە ڕاستی دا ئەدەبیات بشێکی دێتەوە سەر چێژ بردن. کاتێک ئەدەبیات ئەخوێنینەوە بەشێک خەریکە چێژ بردنیشی. بەڵام ئەم جۆر خوێندنەوانە تەنانەت ئەم بەشەش بەداخەوە دەرک ناکەن»
لە کۆتاییدا لەو کەسانەی بەشداربووی کۆڕەکە بوون  (ڕەووف مەحموود پوور،  بێهزاد کوردستانی،  حەمەی کەریمی، وەفا ڕەحیمی،  مودریک کەریمی، موسلێح ئەحمەدی، هێمن ڕەحیمی)  سەبارەت بە تەوەری کۆڕەکە و بابەتەکان، باس و لێدوانیان کرد.

 

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php