رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    Mahabad Fair
    (°C)
    Wind Calm
    Pressure ٢۵.٧۶(in)
    Visibility ٢.٠(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity ٢۵.٧۶(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
آذر ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« آبان    
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930  
تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

  دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی […]

 

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه.

کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ.

مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا.

یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن.

یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن و ئەنجام بدرێ، ڕۆلی کافەکتێب و شوێنه فەرهەنگییەکان بۆ هاندان و هێنانە دیی دۆخی گونجاو بۆ کۆبوونەوه و دانیشتن و کۆڕی فەرهەنگی و ئەدەبییه. ئەو شوێنانه دەتوانن به سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوەی شێعر، نووسین، مۆسیقا و بەرهەمه هونەرییەکانی تر، ڕۆلێکی بەرچاویان هەبێ بۆ کۆکردنەوەی هۆگرانی ئەو تەوەرانه و پڕکردنەوەی بۆشاییەک که لەو بوارەدا هەیه که دەبوو بەشێکی زۆری له ئەستۆی دامەزراوه و ڕێکخراوه فەرهەنگییەکاندا بێ، بەڵام ئەنجام نادرێ. بەڕێوەبردنی کۆڕی چیرۆک خوێندنەوه، شێعر خوێندنەوه و هاوبەشکردنی بەرهەمی کەسانێک که هامووشۆی ئەو شوێنانه دەکەن لەگەڵ یەکتر، هەم بزوێنێک دەبێ بۆ خاوەن بیر و بەرهەمەکان که له دۆخێکی شیاودا حەز و تواناکانیان بدرکێنن و هەم بۆ ئەو شوێنانەش دەبێته تایبەتمەندییەک و کەسانێکی زۆرتر بۆ لای خۆیان ڕا دەکێشن و له سیمای شوێنێکی تەنیا پەیوەست به ئابووری دێنه دەر و ئەوکات پاشگری "فەرهەنگی" که پێوەیان لکاوه مانادار دەبێ.

له ئاکامدا بەشێکیش هەیه که لەسەر شانی جەماوەره، ئەو کەسانەی هامووشۆی ئەو شوێنانه دەکەن و ڕوانین و جۆری کەڵک وەرگرتنیان. به داخەوه وەک زۆر شتی تر، هونەر و ئەدەب و فەرهەنگیش له لایەن تاقمێکی زۆری خەڵک نەک لەڕووی هۆگری و خۆشەویستی و تامەزرۆبوونی، بەڵکوو تەنیا بۆ کەڵک وەرگرتن له پرێستیژ و کەسایەتییەک که به ڕواڵەت پێیان دەبەخشێ، به کار دەهێنرێ. به تایبەت لەو دۆخەی ئیستادا که تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان به ڕێژەیەکی زۆر لەلایەن هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگاوه به کار دەهێنرێن و شاردنەوەی سیمای ڕاستەقینه و کەسایەتی خۆی مرۆڤ و نیشاندان وەک کەسێکی تر به بیر و بڕوا و حەز و ئارەزووگەلێکی ترەوه هاسانه، فەرهەنگ و هونەر زۆرجار وەک ئامێرێک بۆ جێبەجێکردنێ ئەو دیارده ناشیرینه به کار دەبردرێ. بێگومان ئەوه شتیکی بەرچاوه و به گەڕانێک له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێ کەسانێک که تەنیا بۆ خۆنیشاندان وەک بیرمەند، ڕووناکبیر و خوێندەوار به کتێبەوه له کافەکتێبەکان وێنه دەگرن و هاوبەشی دەکەن، له کاتێکدا که ڕەنگه هەرگیز ئەو کتێبەیان نەخوێندبێتەوه و ناوەرۆکەکەشی نەزانن.

پێویسته ئەو شوێنانه له چاوی خەڵکدا له کافه ئاساییەکان جیا بکرێنەوه، کەسێک که سەردانی کافەیەکی ئاسایی دەکا، ئامانجی ڕابواردنی کاتێکی ئاسوودە بۆخۆی یا هاوڕێ و خۆشەویستانییەتی وێڕای گفتگۆیەک له بواری گشتیدا، بەڵام کەسێک که کافەکتێب هەڵدەبژێرێ بۆ دانیشتن یا دیداری هاوڕێیانی، پێویسته ئەو چەند ساتە، چێژێک له کتێب و بابەت‌گەلی فەرهەنگیشی تێدا بێ، ئاخۆ به نووسینی چەند ڕستەیەک بێ، خوێندنەوەی کورتەی کتێبێک، گفتگۆیەکی ئەدەبی یا بیرکردنەوه.

له ئاکامدا ، وێڕای هەموو کەم‌وکوڕییەکان و کەڵک وەرگرتنه نابەجێ یا نادروستەکان، بوونی وەها شوێن‌گەلێک جێی خۆشحاڵییە و لانی کەم هەل و  دەرفەتێکی گونجاون که به هێندێک پێداچوونەوه و جێگیربوونی فەرهەنگی دروستی کەڵک وەرگرتن، دەکرێ ببنه پێگەیەکی باش بۆ پەرەپێدانی کتێب خوێندنەوه و هەروەها جێیەک بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی و هۆگرانی هونەر و ئەدەب و هاسانکارییەک بن بۆ ئەو کەسانه که تامەزرۆ به دوای شوێنێکەوەن که له بارودۆخێکی گونجاودا وێڕای حەز و ئارەزووەکانیان کات ڕابوێرن.
مەسعوود تەهازادە

وێنە بۆ جوانکارییە

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

  دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php