دەقی بانگەوازەکە: بانگەوازی بۆ سینەماکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان ناوەندی بیشکچی لقی ئامەد بەتەمایە لە رەشەمی ٢٠١٨ وە چالاکی (ڕۆژانی سینەمای نەتەوەیی کورد) بەڕێوە ببا. بەشداری فیلمی ئێوەی بەڕێز دەبێتە هۆی سپاس و کەیف خۆشی ئێمە. مۆڵەتی ناردن: ٢٥ ئۆکتۆبری ۲۰۱۸ بۆ ناردنی فیلمەکان تکایە فایلی ڤیدیۆیی بۆ ئەو ئمێڵانەی خوارەوە تڕانسفێر بکەن. ئۆرگانیزاتۆر: فەتووش یڵدز […]
دەقی بانگەوازەکە:
بانگەوازی بۆ سینەماکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان
ناوەندی بیشکچی لقی ئامەد بەتەمایە لە رەشەمی ٢٠١٨ وە چالاکی (ڕۆژانی سینەمای نەتەوەیی کورد) بەڕێوە ببا. بەشداری فیلمی ئێوەی بەڕێز دەبێتە هۆی سپاس و کەیف خۆشی ئێمە.
مۆڵەتی ناردن: ٢٥ ئۆکتۆبری ۲۰۱۸
بۆ ناردنی فیلمەکان تکایە فایلی ڤیدیۆیی بۆ ئەو ئمێڵانەی خوارەوە تڕانسفێر بکەن.
ئۆرگانیزاتۆر: فەتووش یڵدز
fatossyldzz@gmail.com
weqfabesikci@gmail.com
شیاوی باسە ناوەندی بیشکچی ناوەندێکی سەربەخۆی کلتۆری و لێکۆڵەری کوردیە لە ئەستەنبۆڵ. ئەو ناوەندە لە لایان ئسماعیل بیشکچی لێکۆڵەر، کۆمەلەڵناس، فەیلەسوف و سیاسەتمەداری تورک دامەزراوە. ئسماعیل بیشکچی ئەو لێکۆلەر و ڕوناکبیرەیە کە لە ساڵانی ۱۹۶۰وە باسی مافی گەلی کوردی وەک باسێکی شاراوە لە تورکیای پاش مستەفا کەماڵ هێنا گۆڕێ و کوردستانی وەک کۆڵۆنیای نێونەتەوەیی ناوبرد. بیشکچی پتر لە ١٧ ساڵی تەمەنی لە بەندیخانە دابووە. تایبەتمەندی سەرەکی ئەو کەسایەتیە ئەوەیە کە لە ساڵانی ٦٠ و ٧٠ کە تەنانەت وشەی کورد لە تورکیا قەدەغە بوو باسی مافەکانی ئەو گەلەی کردووە و تاکە روناکبیری تورک بووە کە هەموو ژیانی بۆ توێژینەوە دەربارەی گەلی کورد تەرخان کردوە.
ناوەندی بیشکچی بە مەبەستی پاراستنی ئەڕشیفی بەنرخی بەڵگنامەکان، تۆێژینەوەکان و کتێبەکانی ئەو چالاکە دامەزراوە و ئامانجی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەربارەی گەلی کوردە. یەک لە چالاکێکانی ئەو ناوەندە نیشاندانی فیلمە کوردیەکان و هەروەها رادەربڕین دەربارەیان لەلایان کەسانی شارەزایە. ئەو چالاکیە لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێ. بەم زوانە لقی ئامەد ئەو چالاکیە بە ئامانجی ئاشناکردنی چین و توێژەکانی گەل لەگەڵ سینەمای کوردی دەستپێدەکا و تاکە چالاکی سینەمای کوردی بە فەرمی لە تورکیا دێتە ئەژمار.
نظرات