رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۸ اسفند ۱۳۹۵
  • الأحد ۲۹ جماد أول ۱۴۳۸
  • 2017 Sunday 26 February
    Mahabad Fair
    -2(°C)
    Wind 4(mph)
    Pressure 25.68(in)
    Visibility 6.0(mi)
    UV Index 0-Low
    Humidity 25.68(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
اسفند ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« بهمن    
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
2829  
  • جمعه ۲۸ آبان ۱۳۹۵ - ۰۲:۰۳
  • کد خبر : 2440
  • مشاهده : 76 بازدید
  • ئەدەب » س.ت » شانۆ
  • چاپ خبر : ڕامیاری ترین نووسراوەی بەهرام بێیزایی كرا بە كوردی

شانۆنامەكانی بەهرام بێیزایی تا ئێستا بە زمانەكانی جۆراوجۆر وەک ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی و عەڕەبی وەرگێردراوە و لە ئەوروپا و ئەمریكا هاتووەتە سەر سەكۆی شانۆ.


بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی هونەری بینەر، شانۆنامەی «چوار سندوق» بەرهەمی بەهرام بێیزایی هونەرمەندی بەناوبانگی شانۆ و سینەمای ئێران بە قەڵەمی مەریوان حەلەبجەیی كرا بە كوردی و لە سلێمانی لە باشووری كوردستان بڵاو بۆوە. 

«چوار سندوق» شانۆنامەیەكی دوو ئێپیزۆدی لە نووسینی بەهرام بێیزایییە كە لە ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی نووسراوە و بە چاپ گەیشتووە. ئەو شانۆنامەیە ڕامیاری ترین بەرهەمی بەهرام بێیزایی دێتە ئەژمار كە نووسەر و ڕۆژنامەوانی كوردی باشووری كوردستان ئەو شانۆنامەیەی لە زمانی فارسی ڕا بۆ زمانی كوردی وەرگێڕاند. پێشتر محەممەدڕەزا قانون پەروەر چوار سندوقی بە نێوی Four Boxes به ئێنگلیزی وەرگێڕاندبوو.

بەهرام بێیزایی (لەدایکبووی ٥ی بەفرانباری ١٣١٧ی هەتاوی لە تاران) دەرهێنەری شانۆ و سینەما، شانۆنامەنووس، ئێدیتۆڕ، پێشكەشكەر و توێژەری ئێرانییە. ئەو لە دەرهێنەرانی خاوەن شێواز و بەناوبانگی سینەمای ئێران و لە باشترین نووسەرانی وێژە و ئەدەبی نوێی فارسی بە ئەژمار دێت.

مەریوان حەلەبجەیی (لەدایکبووی ١٣٥٨ی هەتاوی لە حەلەبجە) وەرگێڕ، نووسەر و ڕۆژنامەوانی كوردی باشووری كوردستانە كە بەرهەم گەلێكی لە فارسی بۆ كوردی و لە كوردی بۆ فارسی وەرگێڕاوە. 

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

«مه‌قبەرەی شوعه‌رای مه‌هاباد» و کێشەی ناشتنی ناوداران

مەرگ ڕاستترین ڕوداوی ژیانی مرۆڤە و هەنگاوی کۆتاوی ئەو پێواژۆیەیە. ئاوێتەی ئەو راستیە لەگەڵ نادیاری روداوەکانی پاش ئەو، مەرگی کردۆتە ڕاستێکی مەترسیدار و پڕ لە شارۆ. مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی ململانەی لەگەڵ مەرگ بۆ ناسین و تێگەشتنی کردووە. سروشتی پڕ لە سڕ و نهێنی مەرگ بۆتە هۆی بە پیرۆز یا پیس زانیینی لەلایان مرۆڤەوە. بە درێژایی مێژوو گەلان ڕێ و ڕەسمی جۆراوجۆریان بۆ ناشتن، لە ناوبردن و شاردنەوەی مردوەکانیان هەبووە.  ئەوەش پێویستی ئینسان بۆ بەدیهێنانی واتا و خوێندنەوەیەک لە جیهان و ڕوداوەکانی پاش مەرگ و دەرخستنی لەو شوێنە کە مردووەکانی لێ دادەنێ دەردەخا. ئامادە کردنی تەرمی مردوو بۆ جیهانێکی تر لە کۆنترین شارستانیەتەکانەوە باو بووە و چۆنیەتی و جۆری ڕازاندنەوە و ئامادەکردنەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبووە لەگەڵ بیر و بۆچوون دەربارەی مەرگ. لە زۆربەی مەزهەب و ئایینە کۆنەکاندا مەرگ کۆتایی ژیان نەبووە و بە دەرباز بوون بۆ قۆناغێکی تر لێکدراوەتەوە و لە ڕاستیدا لە دینە ئاسمانیەکانیشدا قۆناغی پاش مەرگ جیهانی هەرمان و گرینگتر لە قۆناغی بەر لە مردنە و قۆناغی سەرەتایی، واتا ژیانی سەر زەوی دەستپێکێکە بۆ قۆناغە گرینگەکە و گرینگی ژیان لە خۆ ئامادە کردن بۆ ژیانی پاش مەرگ لێکدەدرێتەوە. هەر ئەو خوێندنەوەیە وای کردووە کە شوێنی شاردنەوەی مردووەکان بە شوێنی پیرۆز بناسرێ و گۆرستان وەک بەشێکی بەردەوام لە پێکهاتەی شاردا خۆ بنوێنی و بۆ کەونەناسان هێمایەکی هەمیشەیی لە نیشتەجێ بوونی ئینسان بووە. مەرگ جیا لەئەوەی واتا و پێکهاتەی ژیانی خستۆتە ژێر سێبەری خۆی کاریگەری زۆری لەسەر ئاواکاری (معماری) هەبووە، بە بۆچونی هاوارد کالوین Howard Colvin (لێزان و مێژونوسی ئاواکاری)، مەرگ سەرەتای ئاواکاری لە ڕۆژئاواش بووە. ئاوێتە بونی کلتوری کەونارا و مۆدێرن لە زۆربەی شوێنەکانی شاردنەوەی مردوەکان، هەروەها بە پیرۆز زانینی مردووەکان و باوەڕ بە پرەنسیبی هەرمان لە پاش مەرگ، چ لە بیروباوەڕی کۆندا و چ لە بیر و باوەڕی مۆدێڕندا خاڵی نیزیکی بڕواکان دەربارەی مەرگن و گۆڕستان ئێستاش شوێنی پیرۆزی پێکهاتەی شارە. بە پیرۆز زانینی گۆڕستان دوو هۆی لەمێژینەی هەیە، ترس لە مەرگ و بەو پێیە ترس لە مردووەکان و هەروەها نادیاربوونی جیهانی پاش مەرگ. ترس لە مەرگ و مردووەکان و هەروەها ئاواتەخوازی بۆ ژیانی هەرمان بە یەک ڕادە لای مرۆڤ گرینگ بوون و هەن. کۆنترین نوسراوەکان و چیرۆکەکان باس لە مەرگ و ژیانی هەرمان دەکەن، گیلگەمێش بۆ دۆزینەوەی هەرمانی سەفەرێکی ئۆدیسەیی دەستپێدەکا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە مەرگە کە چاوەڕوانیەتی. هەروەک باسکرا چاوخوشاندنێک بەسەر کلتورە کۆنەکان ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە مەرگ کاریگەری لەسەر بەدیهاتن و گەشەی ئاواکاری هەبووە. پیرامیدەکانی میسر (اهرام ثلاثه)، پەرەستگە کۆنەکان، نێکرۆپۆلیسی ئەترۆیایەکان(شاری مردوەکان)، گۆڕی عیلامی چۆغازەنبیل، گۆڕئەشکەوتەکانی ماد و هەخامەنێشیەکان، گۆڕە پڕشکۆکانی ئیسلامی و ... هتد بینای یادەوەری ئینسانە مردوەکانن، واتا ئەو کەسانەی جیهانی پاش مەرگیان بینیوە. ئەو چەشنە بینا و هێمایانە بۆ مردووەکان ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر بیرو باوەڕی مەزهەبی نەتەوەکان و ڕادەی بە پیرۆززانینی هەندێک لە مردووەکان لای زۆرینەی جەماوەر. لە ساڵانی سەرەتایی ئیسلامدا بارەگا و بینا و هێما بۆ مردووەکان باو نەبووە و جەماوەری موسوڵمان بە پەیرەوی کردنی پێغەمبەرەکەیان ڕێ و ڕەسمی دوور و درێژ و تایبەتیان بۆ شین لە سەر مردووەکان و ڕازاندنەوەی قەبرەکانیان نەبووە. بەڵام زۆر زوو ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php