رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • جمعه ۱ بهمن ۱۳۹۵
  • الجمعة ۲۱ ربيع ثاني ۱۴۳۸
  • 2017 Friday 20 January
    Mahabad Cloudy
    -3(°C)
    Wind Calm
    Pressure 25.67(in)
    Visibility 3.0(mi)
    UV Index 2-Low
    Humidity 25.67(in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
بە تەرخان دانی ٧٢ ملیۆن تمه‌ن؛

مۆزەخانەیەکی گەورە لە بۆکان چێ دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ بودجه‌ی ٧٢ ملیۆن تمه‌ن مۆزه‌ خانه‌یه‌ک بۆ بۆکانییه‌کان چێ ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، جه‌لیل جه‌بباری به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی: پڕۆژه‌ی چێ کردنی مۆزه‌ خانه‌ی شاری بۆکان به‌ تەرخان دانی ٧٢ ملیۆن تمه‌نه‌وه‌ واژۆ کراوه‌ و له‌ ساڵی داهاتوودا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.
ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: گه‌ڵاڵه‌ی لێکدانه‌وه‌ و چێ کردنی مۆزه‌ خانه‌که‌ چه‌ند ساڵێک ئیشی له‌سه‌ر ده‌کرێت و دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر بڕیار درا که‌ ئه‌م مۆزه‌ خانه‌یه‌ چێ بکرێت.
جه‌بباری وتی: به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ بودجه‌یه‌ بۆ چێ کردنی مۆزه‌ خانه‌که‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، شاره‌روانی بۆکان زه‌وییه‌کی به‌ ڕووبه‌ری ١٥٠٠ مه‌تر بۆ ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ته‌رخان کردووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشترین شوێنی شاری بۆکان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئه‌م مۆزه‌ خانه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ چه‌ند به‌ش، وه‌ک؛ هۆڵی کۆنینه‌ ناسی، گه‌له‌ری کۆمه‌ڵ ناسی، هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کان، کتێب خانه‌ و هۆڵی به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانسه‌کان.
پارێزگای ئه‌زاربایجانی ڕؤژئاوا ١١ مۆزه‌ خانه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ له‌ بۆکان مۆزه‌ خانه‌یه‌ک چێ بکرێت.
‎سەرچاوە: مێهر

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت ویژه

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php