به ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، بۆ یه‌که‌مین جار گرووپی «ژه‌نیار شه‌و» له پارێزگای کرماشانه‌وه له شاری سنه کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی به‌ڕیوه ده‌به‌ن. ئه‌م گرووپه مه‌قام و ملۆدییه‌کانی ئامێری ته‌موور لێده‌ده‌ن و کرماشان و ناوچه‌کانی دورووبه‌ری ناوبانگی باشیان هه‌یه. له‌م کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان کاوە شوجاعی فەر، مەسعوود ئاسیوهیس، خەشایار ڕەشیدی، سەعید عبادەتیان، ئەهوورا ڕەشیدی، ساسان سەفەوی […]
به ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، بۆ یه‌که‌مین جار گرووپی «ژه‌نیار شه‌و» له پارێزگای کرماشانه‌وه له شاری سنه کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی به‌ڕیوه ده‌به‌ن.
ئه‌م گرووپه مه‌قام و ملۆدییه‌کانی ئامێری ته‌موور لێده‌ده‌ن و کرماشان و ناوچه‌کانی دورووبه‌ری ناوبانگی باشیان هه‌یه.
له‌م کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان کاوە شوجاعی فەر، مەسعوود ئاسیوهیس، خەشایار ڕەشیدی، سەعید عبادەتیان، ئەهوورا ڕەشیدی، ساسان سەفەوی زادە، شروین عەباسی، سارا گوڵمورادی، مەریەم خانەساز، سوونیا سۆفی، سارا فەرهادی، نەسیم قاسمی تەبار، سارا ئەحمەدیان و مەهدی عەزیزی به‌شداری ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها هاوژەنیارانی گرووپی شاخوهشین و دایراک خاتوونانی شاری سنە ته‌موور ده‌ژه‌نن. له میانه‌ی کۆنسێرته‌که شاعری ناسراوی کرماشانی، سەعید عبادەتیان کۆنسێرتەکە بە خوێندنەوەی شێعر و هۆنەراوە دەڕەنگێنێت.
شایانیب اسه که ئەم کۆنسێرتە لە سەر دەستی فێرگەی مۆسیقای نەوا، کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکی ١٢ی گەلاوێژ لە هۆڵی سینما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
لاینگرانی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی دەتوانن بۆ کرینی تیکتی بەشداری کردن لە کۆنسرتەکە سەردانی ئەم ماڵپەڕە www.iranconcert.com بکەن.
نظرات