رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
دی ۱۳۹۶
ش ی د س چ پ ج
« آذر   بهمن »
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  

 

بیست ساڵ لەمەوبەر، واتە لە پاییزی ۱۳۷٦ی هەتاویدا، نووسەری پڕکار و داهێنەری کورد، کاک عەتا نەهایی‌-‌م دەعوەت کرد بۆ پێشکەش‌کردنی گوتەیەک بۆ خوێندکارانی کوردی زانکۆی شەهید بەهەشتیی تاران بە بۆنەی کردنەوەی یەکەم خولی وانەی زمان و ئەدەبی کوردی لەو زانکۆیە. کاک عەتا لەو قۆناغەدا هێشتا بەرهەمە بەپێزەکانی تری خۆی ئاراستەی خوێنەران نەکردبوو، بەڵام تایبەتمەندیی چەشن‌ناسانە، شێوازی ئاست‌بەرز،  زمانی ڕەسەن و ڕوانینی جیاوازی ئەو لە دوو کۆمەڵە چیرۆکی زریکە و تەنگانە و رۆمانی گوڵی شۆڕان‌دا کە لەو کاتەدا تازە کۆتایی پێهاتبوو، بەس بوون بۆ ئەوەی سەرنجی هەر خوێنەرێک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. کاک عەتا لەو بۆنەیەدا، وەکوو هەر کۆبوونەوەیەکی تر کە تێیدا ئامادە دەبێ، بە باشترین شێوە قسەکانی خۆی ئاراستەی ئامادەبووان کرد کە بووە جێگای خۆشحاڵی و مایەی شانازی بۆ بەردەنگی ئەو کۆڕە.

پاش چەند ساڵ، واته لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆڕی زانستیی زمانی کوردی لە ۱۳۸۱دا عەتا نەهایی بە بەدەست‌هێنانی ۱۲۲ دەنگ نازناوی کەسی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنەی پێبەخشرا. لە ساڵانی دواییشدا، لە لایەن چەندین ناوەندی فەرهەنگیی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە خەڵات کراوە و وەکوو نووسەری نموونەیی دەست‌نیشان‌کرا.

عەتا نەهایی لە ماوەی رابردوودا شێلگیرانە و بەو پەڕی وزە و توانستەوە بەردەوام بووە لە داهێنان و وەکوو نووسەرێکی بەئەزموون و خاوەنی دەنگی جیاواز و شێوازی تایبەت بە خۆی چەندین بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە، ئەو کتێبخانەیەی کە لە ڕووی ئەدەبی هاوچەرخی گێڕانەوەیی و وەرگێڕانی چیرۆکی جیدییەوە بە داخەوە کوڵ و لاوازە. عەتا نەهایی، بێجگە لە نووسین و بڵاوکردنەوەی چەندین کورتەچیرۆک و ڕۆمانی کوردی، لە دەڤەری وەرگێڕانی ئەدەبیشدا چەندین بەرهەمی دانسقەی ئەدەبی گێڕانەوەیی گەلانی تری پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە. لە ئاقاری نووسینی وتار و تەنانەت لێکۆڵینەوەشدا بەڕێزیان خاوەنی چەندین بەرهەمن.

ئەگەرچی تاکوو ئێستا چەندین وتاری تێروتەسەل لەسەر بەرهەمەکانی و بە تایبەت بەرهەمە داهێنەرانەکانی نووسراون، بەڵام که‌سایەتی‌پەروەراندن لە بەرهەمی عەتا نەهایی‌دا دەتوانرێ خوێندنەوەی چەندلایەنەی بۆ بکرێ و کارەکانی ئەو پەستانە فرەتوێ و چەندڕەهەندەیان تێدایە کە لە ڕێگەی کەڵک‌وەر‌گرتن لە بۆچوونە رەخنەییە هاوسەردەمەکانەوە بە وردی شی‌بکرێنەوە. هەروەهاش، بە شێوەیەکی هەستیارانە ڕووبەڕووی هەندێ مژاری ئەدەبی بۆتەوە، وەک پرسی نواندنەوەی لەحنی تایبەتی کەسایەتییە جیاجیاکان و یاخود بابەتی هەڤگرتوویی پێکهاتەیی.

‌لە لایەکی ترەوە، پێویستە ڕادەی کاریگەریی عەتا نەهایی لە ئاقاری وەرگێڕانیشدا بەرز بنرخێندرێ و هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێزیان لەو مەجالەشدا بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. عەتا نەهایی بەشێک لە ڕۆمانی یولیسێس، نووسینی جەیمز جۆیس‌‌ی کردووە بە کوردی. ڕاستە وەرگێڕانەکەی زیاتر پشتی بەستووەتە وەرگێڕانە فارسییەکەی ئەو بەشەی ڕۆمانەکە، بەڵام خودی پەل‌هاویشتن بۆ بەرهەمەکەی جۆیس جۆرە بوێری و شارەزایی و دەستهەڵاتێکی پێویستە چ لە بواری چیرۆکی مۆدێرنیستیدا و چ لە دەڤەری زمانی کوردیدا. کاک عەتا لە وەرگێڕانەکانی دواتریدا هەوڵی داوە سەرنج بداتە دەقە سەرەکییەکان و، ژمارەیەک بەرهەمیشی بە سەرنجدان بە زمانی یەکەم یان وەرگێڕانی ئینگلیسیی ئەو بەرهەمانە تەرجەمە کردۆتەوە. لە پاڵ ئەمانەشدا، گەرچی چەندین تێز و نامەی زانکۆیی لە ئاستگەلی ماستێر و دوکتۆرا لە دەرەوە و لە ناوخۆی وڵاتدا سەبارەت بە دەور و پێگە و شرۆڤەی بەرهەمەکانی نووسراون، بەڵام پێم وایە ناوەندە ئاکادێمیکەکان دەبێ ئاوڕی جیدیتر و زیاتر لەو جۆرە بەرهەمانە بدەنەوە.

پێراریش کە بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان کرایەوە، ‌عەتا نەهایی یەکەم کەس بوو بڕیاردرا لە لایەن دێپارتمانەوە بانگهێشت‌ بکرێ بۆ پێشکەش‌کردنی پەیڤێک سەبارەت بە ئەزموونی خۆی لە دنیای گێڕانەوەدا بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کوردی.

لێرەوە، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی بەڕووی زێڔین کە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین-ەوە پێشکەشی مامۆستا عەتا نەهایی کراوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم و هیوادارم تەمەنی داهێنانی جەنابیان هەردەم ڕووی لە گەشەسەندن بێ. هەروەهاش، پێویستە سوپاسی خۆم ئاراستەی بەڕێوەبەرانی ناوەندی ڤەژین بکەم کە وەکوو کۆمەڵێ چالاکڤان و توێژەری خەمخۆر و دڵسۆزی زمان و ئەدەب و هونەری کوردی، کاک عەتا نەهایی‌-یان دیاری کرد وەکوو نووسەری شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە گرنگە. هیوادارم ئەو بەڕێزانە ڕاوەستاو بن و تێکۆشانیان لە پێناوی ڕاژەی کەلەپووری فەرهەنگیماندا بەردەوام بێ.


لەگەڵ ڕێز و حورمەتمدا
بەختیار سەجادی
سەرۆکی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان لە سنە
٤ی بەفرانباری ۹٦ی هەتاوی

 

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: