
فیلمی کوردی «بێدەنگ» لە فیستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان نمایشکرا.
بە ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، کورتە فیلمی کوردی «بێدەنگ» لە دەرهێنانی «عەلی عەسگەری» و «فەڕنووش سەمەدی» لە فیستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان نمایشکرا.
کورتە فیلمی کوردی «سکوت» واتە «بێدەنگ» (The Silence) لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئیتاڵیا «عەلی عەسگەری» و «فەڕنووش سەمەدی» بەرهەمی وڵاتانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا کاتژمێر ۸:۳۰ شەوی دووشەمە لە بەشی پێشبڕکێی «سینەمای نێودەوڵەتی» لە میانەی ۳۰مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە سینەما «نقش جهان» لە شاری ئیسفەهان نمایشکرا.
ئەم کورتە فیلمە چیرۆکی کچێکی کورد و دایکی پەنابەریی لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە سەردانی دکتۆر دەکەن بەڵام کچەکە بە جیاتی ئەوەی کە قسەکانی دکتۆرەکەی بۆ وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی، بێدەنگ دەبێت.
«بێدەنگ» کە بۆ یەکەمین جار لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێودەوڵەتی شەست و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان لە وڵاتی فەڕەنسا و هەروەها کۆمەڵێک فیستیڤاڵی جیهانی نمایشکراوە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستهێناوە لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی «سینەمای جیهان» لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.
ئە فیلمە کوردییە لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی «نێودەوڵەتی» بە ناونیشانی «سینەمای سەعادەت» لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی «چارسوو» لە شاری تاران نمایشکرا.
ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی «بێدەنگ» بریتین لە:
دەرهێنەر: عەلی عەسگەری و فەڕنووش سەمەدی، نووسەرانی سیناریۆ: عەلی عەسگەری و فەڕنووش سەمەدی، بەرهەمهێنەر: جیووانی پۆمپلینی و ئۆلیوێر شانتریۆ، ساڵی بەرهەمهێنان: ۲۰۱۶.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان.
نظرات