
بەپێی هەواڵی بینەر، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە بەشداریی پەیمانگەی «گوتە»ی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار پرۆگرامی نوهات رادەگەیەنێت. ئەم پرۆگرامەی کە لە خولی پێنجەمی ئەمساڵدا دەخرێتەڕوو بە ئامانجی خزمەت و گەشەکردنی پیشەی فیلم و هونەری سینەمایە لە هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیارییەک کە بەشی ڕاگەیاندنی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەوتیی فیلمی دهۆک بڵاوی کردووەتەوە، ئەم پرۆژەیە […]
بەپێی هەواڵی بینەر، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە بەشداریی پەیمانگەی «گوتە»ی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار پرۆگرامی نوهات رادەگەیەنێت.
ئەم پرۆگرامەی کە لە خولی پێنجەمی ئەمساڵدا دەخرێتەڕوو بە ئامانجی خزمەت و گەشەکردنی پیشەی فیلم و هونەری سینەمایە لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەک کە بەشی ڕاگەیاندنی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەوتیی فیلمی دهۆک بڵاوی کردووەتەوە، ئەم پرۆژەیە کۆمەڵێک چالاکیی جیاجیا لەخۆی دەگرێت کە ئەمساڵ وەک سەرەتا بە سازکردنی دوو ڤۆرکشۆپ لەلایەن ڕاهێنەر و پسپۆڕانی هونەری سینەمای ئەڵمانی دەست پێ دەکات».
ڕاهێنانی ئەو پسپۆڕانە لەبارەی سکرپت بە نووسین و گەشەکردنی بەرهەمەکانی سینەمایە و ئەو گەنجانەی هەرێمی کوردستان کە لە بواری سینەما و تەلەفزیۆندا کار دەکەن، ئاواتیان زیاتر ئاشنابوون و شارەزاییە لە بواری سینەمادا، دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمی تایبەتیی «نوهات»ەوە داواکاریی بەشداربوون تۆمار بکەن و ١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ دوایین ڕێکەوتی وەرگرتنی فۆرمەکانە.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بڕیارە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٦ بە بەشداریی دەرهێنەر، هونەرمەند و سینەماکارانی کورد لە شاری دهۆک بەڕێوە بچێت.
نظرات