رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
بهمن ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« دی   اسفند »
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  

سەرم بەرداوەتەوە و هیچ ناڵێم…. بابم لەوەی تووڕەترە بتوانم وەدەنگبێم. ـ پێتان وایە ژیان گەمەی منداڵانە؟  دوایەش بە دمەلاسکەوە دەنگی هێنایە سەردەنگی من و کوتی: ـ خۆشم دەوێ، خۆشم دەوێ…. خۆشم دەوێی، بابم راست دەکا، گەمەیەکی منداڵانەش بێ هەر خۆشم دەوێی…. دارە سێوەکە بۆخۆی لە حەسارێ وەک خەزێنەیەک چەقاندی، ئەورۆژە کە ئەودارە گوڵی کرد بابم […]

سەرم بەرداوەتەوە و هیچ ناڵێم…. بابم لەوەی تووڕەترە بتوانم وەدەنگبێم.
ـ پێتان وایە ژیان گەمەی منداڵانە؟ 
دوایەش بە دمەلاسکەوە دەنگی هێنایە سەردەنگی من و کوتی:
ـ خۆشم دەوێ، خۆشم دەوێ….
خۆشم دەوێی، بابم راست دەکا، گەمەیەکی منداڵانەش بێ هەر خۆشم دەوێی….
دارە سێوەکە بۆخۆی لە حەسارێ وەک خەزێنەیەک چەقاندی، ئەورۆژە کە ئەودارە گوڵی کرد بابم وایزانی بەسەر گەورەترین دەسکەوتی دنیادا کەوتووە. کەچی هەر لەو رۆژەوە هەموو شەوێ  "شەولەبان" دەهاتە خەونمەوە و تەواوی گوڵی دارەکەی دەڕنێوە و دەیفڕاندە بانی و را لەوێڕا دەیکردە تەزوویەکی بێوادە و  بەسەر هەموو وڵاتیدا بڵاو دەکردەوە و دارەکە رووت و قووت دەگریا، کتووپڕ وەرز دەسوڕا و تەزوویەکی مرەندە هەموو شتی دەکردە پەیکەرەیەک لە سەهۆڵ ، دارە سێوەکەش هەروەتر دەبوو بە دارێکی کریستاڵی و روون و بۆخۆشم لەرووبەڕویدا دەمبەست و ئاڵەوێ بوو کە بە ئازاری کوشەندەی سەرما و تەزوو لەخەو رادەچەنیم…..
دایکم کەشەفێکی لە سێوی دارەکە پڕکردووە و خەریکە مرەبای لێ ساز دەکا، دوودەنکی دەس دەدەمێ و لەسەر تاقەی ژوورەکەمی دادەنێم. یەکیان ئەمنم، یەکیان ئەتۆ… 
کۆڵانەکانی سەردەشت وزەیەکی سەیریان هەیە ، وابزانم لە نیگا گەرمەکانی تۆوە سەرچاوە دەگرن، کاتێک پەیامەکێک دەنێری و دەزانم چاوەڕوانی و ئەگەر چی زۆرجاران نەدەهاتم بەڵام تەواوی گەرمای هەبوونی تۆ لە دەمارەکانم دەگەڕا و وامدەزانی سەهۆڵبەندانی خەونەکانم کە سەهلە ، تەزووی هیچ رێبەندانێکیش زەفەرم پێنابا….
سێوەکان ڵەسەر تاقەی ژوورەکەمەوە تادێ ئیشکتر بن بۆنیشیان خۆشتر دەبێ…. یەکیان بۆخۆم رادەگرم و یەکیان دەدەم بە تۆ….
 من زووتر خۆم گەێاندەوە ماڵێ، بڕیاربوو تۆ پەیامەکێک لێدەی و من خۆم بگەیەنمە دوو کۆڵان خوارەوەتر لە ماڵە خۆمان، رەشید گیان ئەورۆژە بۆ یەکەم جار من زۆر چاوەڕوان مامەوە پەیامەکت هەر نەنارد و بۆخۆم بۆم ناردی  کەچی جوابیشت نەدامەوە.
ـ پێم خۆش نیە ئەوەندە پەیامەک لێدەی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ پێم خۆش نیە ئاوا خۆت جوان دەکەی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ پێم خۆش نیە بەرلەوەی کە من پێت بڵێم تۆسەری خۆت هەڵگری و بێی.
ـ بۆچی رەشید؟؟
ـ …..
ـ بۆچی هەمیشە تووڕەی رەشید؟؟
ـ تووڕە نیم…. تووڕە نیییییییییم!
ئەوە ئیدی خەون نیە، تاچاو هەتەر دەکا رێبەندانە،  تەزوو لە ئێسک و پێستی شار رۆدەچێ، هەناسە خەریکە لە سینگدا دەیبەستێ ، چیتر تاقەت ناهێنم سەری خۆم هەڵدەگرم و دێمە دەرێ لە ماڵێ ، من هەمیشه پێمخوش بوو کە بابم جارێک دڵخۆشیت بداتەوە و بەڵێنێکی خۆشت پێبدا یان لانی کەم بە من. ئەمجارەیان زۆر سەیرە بابم بەر لە من خۆی گەیاندۆتە جێ ، دەگەڵ هەزاران کەسی دی !! بەرەوپیلی تۆ دێن، دەگەڵ هەموو شەولەبانەکانی نێو خەونەکانم!! هەموو شت گۆڕاوە و لە جێوە بەستوویە تەنانەت هەمووئەو رێوییانەی لە رێ و بان لەو کاتانەدا بە پیلمەوە دەهاتن کە منیش کتووپڕ دەگۆڕام و بە کۆڵێک بارەوە دەبوومەم"رەشید" و ئیتر کەس پێی نەدەکوتم " مێخەک" !!
ـ ….
من گەیشتوومەتەوە ماڵێ ، تۆ لە کوێی؟؟ من حەساومەتەوە بەسەرێکدا تۆ لە کوێی….؟؟ بۆچی هەمیشە تووڕەی رەشید؟؟؟ بۆ چی جواب نادەیەوە …. بۆچی؟؟
شار بەستوویە ، بابم بەستوویە ، من بەستوومە … ئێتر ئەوە خەونەکانن من دەبینن ، شەولەبانێکی سەهۆڵە و هەڵدەفرێ لە کاتی فڕێنەکەیدا دەڵێی شووشە دەشکێ، تۆی بە چنگەکانیەوە گرتووە، کریستاڵێکی روونی وەک بارەکانت، ئەوەندە روونی کە سێوە مێخەک رێژەکەی لە جێی دڵت داناوە دیارە.  دەترسێم رەشید تۆ دەتگوت کریستاڵی ئەسڵ بەربێتەوە ناشکێ بەڵام کە بشکێ ورد ورد دەبێ… من هەروا کە بەڕێوە بەستوومە دەترسێم…. بتفڕێنن ناتبینمەوە، لەوسەرەش ڕا بەڕت دەنەوە ورد ورد دەبی… چ بکەم؟؟؟؟ رەشید چ بکەم؟ هااااااااااااااااااااااوارە چ بکەم؟؟

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: