رفتن به بالا

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


    -١٨(°C)
    Wind (mph)
    Pressure (in)
    Visibility (mi)
    UV Index -
    Humidity (in)
گاه‌شمار تاریخ خورشیدی
دی ۱۳۹۵
ش ی د س چ پ ج
« آذر   بهمن »
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930  
  • Monday 26 December 2016 - 20:14
  • کد خبر : 2935
  • مشاهده : 486 بازدید
  • س.ت » سینه‌ما
  • چاپ خبر : «باخەکەی باوکم» لە کەنادا خەڵات کرا
درەوشانەوەی دووبارەی شوان عه‌تووف؛

«باخەکەی باوکم» لە کەنادا خەڵات کرا

کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی «شوان عەتووف» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەنادا خەڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی بینەر، کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی «شوان عەتووف» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەنادا خەڵات کرا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کورتە فیلمی «باخەکەی باوکم» لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد «شوان عەتووف» بە تیشک خستنەسەر شێعرێکی «مەولانا جەلالەدین ڕۆمی» لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی کەنادا نمایش کرا و خەڵاتی تایبەتیی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەی پێ بەخشرا.
«باخەکەی باوکم» کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ساز کراوە و لە ڕێگەی کۆمپانیای «ئای لۆڤ فیلم» لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیمارات و له‌ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «کۆتایی تەکساس» ئه‌مریکا خه‌ڵات کراوه‌.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار بوو له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه‌ بریتین له‌: نووسین و دەرهێنان؛ شوان عەتووف، نواندن؛ شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەهائەدین عزەبانى و شاڵاو جەمال، فۆتۆ گرافەر؛ هەرێم جەمال، بەڕێوەبەریی بەرهەم؛ ئازاد پێنجوێنى، ڕووناکى؛ دانا جەمال، دەنگ؛ کاسیان عەلى، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی؛ مەنسوور جیهانى، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن؛ هەردى سەلامى، مونتاژ و پاش بەرهەمهێنان (ئاى لۆڤ فیلم)؛ دانەر عومەر، یاریدەدەریى دەرهێنەر؛ ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار، بەرهەمهێنەر؛ شوان عەتووف و نزار سەلامى، کۆمپانیاى جێیبەجێیکار؛ گرافیکا بلو، کۆمپانیاى دابەشکردن؛ ئاى لۆڤ فیلم و سپۆنسەرى سەرەکیى؛ هۆتێل ڕامادا.
شایانی باسه‌ که‌ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی کانادا یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی ئەم وڵاتە و ئەندامانی لێژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بە بینینی کورتە فیلمی کوردیی «باخەکەی باوکم» سەرسام بوون و بڕیاریش درا لەبەر گرنگی بابەتەکەی لە چەندین بۆنەی دیکەی فێستیڤاڵەکە و هەروەها وڵاتی کەنادا نمایشی گشتی بکرێت.
‎سەرچاوە: باس نیوز

اخبار مرتبط

نظرات

ارسال دیدگاه

یادداشت ویژه

تێبینییەک لەسەر کافه کتێبەکان؛

ئەوەی هەیه و ئەوەی پێویسته ببێ

دەمێکه دیاردەی دامەزراندنی هێندێک شوێن به ناو "کافه کتێب" له شارەکانی کوردستان پەرەی گرتووه و له زۆریێک له شارەکان شوێن‌گەلێک بەو ناوه دەکرێنەوه. دیاره هەر هەوڵێک که بەسترانەوەیەکی لەگەڵ هونەر و ئەدەب و فەرهەنگەوه هەبێ، کارێکی پیرۆزه و به تایبەت له وڵاتێکدا که دەزگا فەرمییەکان هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن بۆ کردنەوەی شوێنی فەرهەنگی یا ئەوەی دەشکرێ دووره له بێلایەنی، هەوڵی خودی کۆمەڵگای فەرهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، گرینگییەکی تایبەت و کاریگەری هەیه. بەڵام دیاره هەر پێگه و شوێن و بنکەیەکی فەرهەنگی، دەبێ هێندێک بنەما و ستانداردی هەبێ تا ئەو ئامانجانەی هەیەتی یا بۆی داڕێژراوه دەستەبەر بکا. شوێنێک وەک کافه کتێبیش، ڕاسته که ئامانجی ئابووریی هەیه، بەڵام چون هەڵگری ناوی کتێبه که هێمایەکی فەرهەنگییه، دیاره لەو ئاستەدا هێندێک ئەرکی لەسەر شانه و کۆمەڵێک پێداویستی و بنەمای دەوێ بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکانه. کاتی چوونەژوور لەو شوێنانه، بەرچاوترین جیاوازی لەگەڵ کافه و شوێنی دانیشتنه ئاساییەکان، بوونی هێندێک کتێبی جۆراوجۆر له سووچێکی ئەو شوێنانەیه. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕا دەکێشێ، ئەو بابەتەیه که گۆیا ئەو کاره تەنیا بۆ لابردنی بەرپرسیارەتییه له ئەستۆ و پاساو هێنانەوەیەکه بۆ ئەوەی شوێنەکه لەگەڵ ناوەکەی بگونجێ. ئەوەش له چەند بوارەوه دەکرێ بەرەوڕووی ڕەخنه ببێتەوه که هێندێکی پەیوەسته به هەڵسوکەوتی خاوەنی شوێن و هێندیکیش جۆری کەڵک وەرگرتنی ئەو کەسانەی ڕوو دەکەنه ئەو شوێنانه. سەرەتا ئەوەی که بەپێی چەند شوێنێک که وردبینییان لەسەر کراوه، هەڵبژاردنی کتێب بەبێ هیچ سەرنجێک ئەنجام دەدرێ و تەنیا وەک لابردنی بەرپرسیارێتییه و پێ دەچێ هەرچی به دەستیان گەیشتبێ له هەر بوارێکدا کۆیان کردبێتەوه و بێ هیچ جیاکردنەوه و خشتەبەندییەک دایان نابێ. مەسەلەی تر، ئەوەیه که بەپێی ئەو ماوه کورتەی لەو شوێنانه ڕادەبردرێ، دیاره خوێندنەوەی تێر و تەسەلی کتێبێک دەست نادا و ئەو شوێنانه دەبێ ڕێگەخۆشکەرێک بن بۆ خەڵک که وێڕای ڕابواردن و تاوێک حەسانەوه، لەگەڵ کتێب یا بەرهەمێکی فەرهەنگیش ئاشنا بن و له کافه کتێبه ستانداردەکان وا باوه که کتێبەکان لەگەڵ خوێندنەوه، بۆ فرۆشیش ئامادەن و کەسێک که لەو چەند خولەکەدا و به خوێندنەوەیەکی کورت حەزی له کتێب یا بەرهەمێک دەبێ یا له گفتوگۆیەکدا کتێبێکی پێ پێشنیار دەکرێ، هەر لەوێ دەتوانێ کتێبەکه بکڕێ و بەو جۆره هەم له بواری ئابوورییەوه یارمەتییەکه بۆ کافەکتێب و هەم ئەو کەسەش وێڕای ڕابواردنی کاتی وچاندان، توانیویەتی کارێکی سوودمەندیش ئەنجام بدا. یەکێکی تر له تەوەرەکان، ئەوەیه که ئەو شوێنانه دەبێ وەک له ناوەکەیانەوه دیاره، جێیەک بن بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵگای فەرهەنگی، نەک تەنیا سیمای ئابووری و گشتی به خۆیان بگرن و تەنیا به ڕواڵەت و به ناو لەوانی تر جیا بنەوه. ئەوه لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو شوێنانەیه که کەسانی تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەب کۆ بکەنەوه و کارهاسانییان بۆ بکەن و پێداویستی‌گەلێکیان له بەردەست بنێن که بتوانن لەو شوێنانه کات ڕابوێرن و هاوکات خەریک به نووسین و نەخشاندن و بیرکردنەوه بن. له زۆر شوێن وەک هەرێمی کوردستانیش شوێن‌گەلێک هەن که ئەدیب و نووسەر و شاعیر و بیرمەندەکان کۆ دەبنەوه و له کەشێکی فەرهەنگیدا کاتیان ڕادەبوێرن که دەکرێ لێرەش کافه کتێبەکان ئەو ڕۆله بگێڕن. یەکێکی تر لەو ئەرکانەی له ئەستۆی ئەو شوێنانەیه و بەرچاو ناگیرێ و لانی کەم له شارەکانی کوردستان هێشتا نەدیتراوه که بەجێی بهێنن ...

وعده گاه مسئولین

روز شمار عنوان وعده
css.php
%d bloggers like this: