کۆڕی په‌رده لادان له کتێبی ئه‌سپایی که‌وتن له نووسینی که‌ماڵ شه‌نگالی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی بینەر بە گێڕانەوە لە مێهر، به ئاماده بوونی تاقمێک له لاینگرانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، کۆڕی په‌رده لادان له کتێبی ئه‌سپایی که‌وتن له نووسینی که‌ماڵ شه‌نگالی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کۆڕه ئه‌ده‌بییه له کافه کتێبی وشه‌ی شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که له‌م کۆڕه‌دا دوکتور مه‌سعوود بینه‌نده و محه‌ممه‌د موه‌فه‌قی ڕا و بۆ چوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م کتێبه نوێیه‌ی که‌ماڵ شه‌نگالی بخه‌نه به‌رده‌ست.
که‌ماڵ شه‌نگالی شاعری نوێ خواز و به‌ره‌ی چواری شێعری نوێی کوردییه و تاکوو ئێسته ۴ کتێبی شێعری ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کردووه که له لایه‌ن خوێنه‌ری ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه ئاوڕی باشی لێدراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب به زمانی کوردی له ئێران په‌ره‌یه‌کی زۆر باشی سه‌ندووه.
ئه‌م کۆڕه ئه‌ده‌بییه، ڕۆژی دووشه‌مه کاتژمێر ۶.۳۰ له شاری سنه و کافه کتێبی وشه به‌ڕێوه ده‌چێت، کافه کتێبی «وشه» ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه که به مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه له چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کان له شاری سنه ده‌ستی به کار کردووه.
نظرات