به ڕاپۆرتی بینەر، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ۱۲-۴-۲۰۱۷، گرتەی ڤیدیۆیی دوو کەس، کە هێرشدەکەنەسەر فەرهاد پیرباڵ بڵاوبوویەوە، بەمەش دەنگدانەوە زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. هەر بەو بۆنە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنەسەر فەرهاد پیرباڵ رایگەیاند "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن". دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی […]
به ڕاپۆرتی بینەر، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ۱۲-۴-۲۰۱۷، گرتەی ڤیدیۆیی دوو کەس، کە هێرشدەکەنەسەر فەرهاد پیرباڵ بڵاوبوویەوە، بەمەش دەنگدانەوە زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هەر بەو بۆنە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنەسەر فەرهاد پیرباڵ رایگەیاند "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەل چەشنەیە:
سه‌باره‌ت به رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 له هه‌ولێر, بە گشت لایەک رادەگەیەنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن ، بۆ ئەوەی بدرێنه دادگە، تا به پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
هەر وەها (د.تارق نووری) بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھەر شەوی رابردوو و لە ماوەیەکی کەمدا ئەو دوو کەسە دەستگیر كران و رادەستی پۆلیسی كران، کەیسەکە لای پۆلیسە و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر ڕوونی کردەوە، ''رووداوە مەبەستێکی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئەو کەسانەی له (پیرباڵ)یان داوه کەسانی ئاسایین و سەر بە دەزگا ئەمنییەکان نین.''
ئەم ڕووداوە بەدوای دزرانی لەپ تاپی فەرهاد پیرباڵ هاتە پێش .
د. فه‌رهاد پیرباڵ نووسەر ، شاعیر و مامۆستای زانکۆ لە هەولێرە کە لە سۆربۆن دۆکتۆرای وەرگتۆ و خاوەنی بەرهەمی جۆراوجۆری هونەری و ئەدەبیە.
نظرات