
له‌م دواییه‌دا کاستێکی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرایه‌وه که که به زاراوه‌ی که‌لهوری و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی خه‌ڵکی کرماشان تۆمار کراوه.
به ڕاپۆرتی بینەر، سه‌باره‌ت به‌م کاره نوێیه، هادی ڕۆسته‌می به ئاژانسی مێهر وتی: خودی کاسته‌که له ژێر ناوی "شل بافه بافه" بڵاو کراوه‌ته‌وه، به زاراوه‌ی که‌لهوڕی وتراوه و بۆ ئه‌وه که‌سانه‌ی له ئێران که کوردی نازانن ژێرنووسی فارسی کراوه و بۆ ئه‌و سۆرانی زمانانه‌ی که ئاشنا نین له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی که‌لهوڕی به سۆرانیش ژێر نووسمان کردووه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه کاسته‌که بگاته به‌غدا و وڵاتانی دیکه‌ش وه‌ک تورکیا، هه‌ر بۆیه هه‌م ژێر نووسی عه‌ره‌بیشمان بۆ داناوه، هه‌م ئینگلیزی.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کاره‌کانی دیکه‌ی خۆی وتی: هاوکات له‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگی ئه‌م کاسته کلیپیشی بۆ کراوه، من هه‌روه‌ها به تازه‌یی کاستێکی ده‌نگی دیکه‌شم به ۱۴ ملۆدیه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه، ئه‌م کاسته ملۆدی کرماشانی و سۆرانی و فارسی له خۆ ده‌گرێت و نه‌ختێک له ڕووی ناوه‌ڕۆک و فه‌وزاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م کاسته‌ی که له هه‌رێم بڵاوم کردووه‌ته‌وه جیاوازی هه‌یه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کرماشانییه سه‌باره‌ت به جۆری کاری موسیقیایی خۆی وتی:من زۆربه‌ی ملۆدییه‌کان خۆم دایانده‌ڕێژم، هه‌ڵبه‌ت هاوڕێیانی مۆزیسیانیش له داڕشتنی باشتری ملۆدییه‌کان یارمه‌تیم ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که کاره‌کانمان جیاواز بێت و شتێکی نوێمان پێشکه‌ش کردبێت. ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی کاره‌کانی من کوردی و کلاسیکی ئێرانییه، به‌ڵام جار جار له ملۆدییه کرماشانییه‌کان به تێمی پاپیش نزیک ده‌بمه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه که زاراوه‌ی کرماشانی یه‌کجار باش له‌گه‌ڵ کاری پاپ ده‌خوێنێته‌وه.
ڕوسته‌می له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا کاسته هیچ پێشوازییه‌کی له هه‌رێمدا لێکراوه یان نا ده‌ڵێت: هێشتا زووه له‌مباره‌وه قسه بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین کورد به گشتی لاینگریی مۆسیقایه و گوێی مۆسیقایی باشی هه‌یه، هه‌ر بۆیه له‌م ماوه کورته‌شدا فرۆشی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار له هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌کراوه و داوای کاری دیکه‌شم لێکراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی جێگه‌ی خۆشحاڵییه.
ئه‌م هونه‌مرنه‌ده کورده سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ی ئایا له داهاتوودا کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات یان نا، وتی: هه‌موومان باش ده‌زانین که کاری مۆسیقا گرووپییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش کۆنسێرت به‌ڕێوه بردن بۆ که‌سێک که هێشتا باش نه‌ناسراوه تێچووی یه‌کجار زۆری هه‌یه. تاکوو ئێسته‌ش له لایه‌ن هیچ ناوه‌ندێکه‌وه پشتیوانیم لێ نه‌کراوه، من هه‌موو کاره‌کانمان به تێچووی خۆم ئه‌نجام داوه و هه‌مووی به هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستییه که بۆ مۆسیقا هه‌مه. ئه‌گه‌رچی زۆریشم پێ خۆشه کۆنسێرت به‌ڕێوه ببه‌م، به‌ڵام به کام پاره!
ڕوسته‌می له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به مۆسیقای کوردیی وتی: به‌ڕاستی لاوانی زۆر لێهاتوومان هه‌یه، به تایبه‌ت له که‌رتی مۆسیقا و ئه‌گه‌ر به باشی پشتیوانی بکرێن، گۆڕانکاری زۆر باش له مۆسیقای کوردی‌دا دروست ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌م دۆخه‌ی که ناوه‌نده هونه‌رییه‌کان هه‌یانه زۆر چاوه‌ڕوانی کاری نوێ مه‌به‌ن، به‌ڵکو بگره زیاتر ئاسته‌نگیش بۆ لاوه‌کان درست ده‌که‌ن، لۆبیگه‌ری و کاری نه‌هێنی کردن له که‌رتی مۆسیقادا یه‌کجار زۆره و ئه‌مه‌ش وه‌ک گه‌نده‌ڵ ئه‌م هونه‌ره له‌ناوه ده‌پووکێنێته‌وه.
سەرچاوە: مێهر
نظرات